پهرلهمهنتاریی سویدی (ئامینه‌ی کاکه باوه) بۆ کوردستانپۆست ده‌دوێ !
Saturday, 19/03/2011, 12:00
لەسه‌ر داکۆکی لە خۆپێشانده‌رانی كوردستان هێرشدەکرێتە سەر پەرلەمانتارێکی سویدی به ناوی (ئامینه‌ی کاکه باوه).
کوردستانپۆست له‌په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا په‌رله‌مانتارێک، که سه‌ر به پارتی چه‌پی سویدییه به ناوی ئامینه‌ی کاکه باوه و توانیمان ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ین.
رۆژی 12 ی ئەم مانگە له ئالڤیک لە شاری ستۆکهۆڵم کۆمیته‌یه‌ک له کورده‌کانی باشووری بچوک ساڵیادی راپەرینی قامشلۆیان ده‌کرده‌وه، ئامینە کاکە باوە، کە کچە کوردێکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە و ئەندامی پەرلەمانی سویدە ، بە وتەیەک بەشدای کرد، به‌ڵام چەند هەوادارێکی پارتی فشاریان بۆی برد، لەکاتی وتەکەیدا کە ویستی داکۆکی لە خۆپیشادەرانی خەڵکی کوردستانی باشوور بکات.
ئامینە کاکە باوە وتی:
لەگەرمەی وتاره‌که‌مدا بۆ ئامادەبوان کە نزیکه‌ی 60 کەسێک دەبوون، وتم سەردەمی کۆتایی سیستەمە دیکتاتۆریەکان لەرۆژهەلاتی ناوەراست دەستی پێکردوە، پێویستە گەلان داخوازیەکانیان جێ بەجیبکرێت، بۆ ئه‌وه‌ش نمونەی میسر‌و تونسم هێنایەوە ! پشتگیریی خۆم و حیزبه‌که‌شم بۆ خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرا (ئازادیی) پیشاندا و داخوازییهکانیانم بە رەوا زانیی، بەلام بەداخەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە بەهیرشی قسە پێوتن کرد و لێم هەلسانە سەرپێی کە نابێت قسەی وابکەیت و دانیشە ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که‌سێکی به‌ته‌مه‌ن که له فدراسۆنی کۆمه‌ڵه کوردییه‌کانه و پارتییه پێی ووتم ئێمه دژی بیرکردنه‌وه‌ی ئێوه‌ین .
ئامینه‌ی کاکه باوه ووتی:
لای من ئاساییه که‌سه‌کان چۆن بیرده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌و مانایه نا، که ئازادی که‌سانی تر فه‌رامۆش و پێشێلی بکه‌ن.
ئامینه ووتی:
من چ لێره بم له ناو په‌رله‌مانی سوید یاخود له کێوێکی کوردستان بم ، من ته‌مه‌نێک پێشمه‌رگایه‌تیم کردووه بۆ ئازادیی کورد و مرۆڤایه‌تی.
کاکە باوە وتی:
بەهۆی ئەوەی لیژنەی ئامادەکار، کە له کورده‌کانی باشووری بچوک (سوریا) پێک هاتبوون هیچ بەربەستییەکیان نەکرد، بۆیە منیش شوێنەکەم بەجێهیشت و لاشم ئاسایە ئەوانەی ئەو رەفتارەیان کرد، ئاستی بیرکردنەوەیان هەر ئەوەندەیە بۆ رای جیاواز. من زیاتر له‌وان چاوه‌ڕێ ناکه‌م و خه‌ڵکیش نابێ زیاتریان لێ چاوه‌ڕێ بکات .کاتێکیش کوردستانپۆست پرسیاری کرد داخۆ کاکه باوه هیچ سکاڵایه‌کی له‌لای پۆلیس تۆمار کردوه ؟
ئامینه ووتی:
نا جگه له‌وه‌ی که‌سه‌کان به‌شێوه ده‌ناسم، به‌ڵام من تا ئه‌و جێگه‌ی بۆم بکرێ سکاڵا ناکه‌م ، راسته مافی خۆمه سکاڵابکهم ، ئه‌مه سه‌ره‌تای مافی هه‌موو که‌سێکه، ئه‌وان ته‌نها ڕێگریان له‌وه نه کردوه که من قسه نه‌که‌م ، هه‌ر ئه‌وه نا به‌ڵکو په‌رله‌مانتاری سویدی کاک جه‌بار ئهمینیشیان ئاگادار کرده‌ووه، که نامه نهنێرێرێت ، یان بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری ووڵات ڕوو ده‌دات.
ئامینه‌ی کاکه باوه زۆر به‌وه نیگه‌رانه، که
به‌داخه‌وه کورد میلله تێکه هێنده‌ی ڕێز له بێگانه ده‌گرێ، هه‌رگیز ئاماده نییه ڕێز له که‌سه‌کانی خۆی بگرێت. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێکی سویدی بێت هه‌موو ده‌وری ده‌ده‌ن و ڕێزی لێ ده‌گرن، به‌ڵام هه‌مان په‌رله‌مانتار ئه‌گه‌ر کورد بێت هاوکێشه‌که جۆرێکی تر ده‌بێت.
کاکه باوه ووتی:
سه‌یر له‌وه‌دا بوو به‌منیان ووت 33 چرکه بۆت هه‌یه قسه بکه‌ین ، من ده‌پرسم 33 چرکه که‌س ده‌توانێ خۆشی بناسێنێ .
کاکه باوه ووتی:
من له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بم بۆ ئازادی ووڵاته‌که‌م و ئازادیی مرۆڤایه‌تی له خه‌باتدا ده‌بم ، خۆپیشاندان و ده‌نگ هه‌ڵبڕینی خه‌ڵکی باشور له ووڵاته‌که‌م ، سه‌یریشم لێدێت، که هه‌ر دوو پارته ده‌سه‌لاتداره‌که‌ی کوردستان هه‌میشه باس له‌وه ده‌که‌ن که باشوور نمونه‌ی دیموکراسییه له‌ناو چه‌که‌دا، که‌چی له 17ی فێبرییوهرێوه جیهان شێوه‌یه‌کی تری له‌و بانگه‌وازه دی و سلێمانی له خوێن هه‌ڵکێشرا.
کوردستانپۆست سوپاسی ئامینه‌ی کاکه باوه‌ی کرد به‌و کاته‌ی پێی داین ، له‌ماوه‌یه‌کی تردا بوار هه‌بێت ده‌چینه‌وه لای و له‌سه‌ر ڕوانینی په‌رله‌مانتارانی سوید بۆ ڕه‌وشی ده‌سه‌ڵاتی کوردی قسه و باسی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین. نمونه‌یان زیندووبێت .
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست