مام جه‌لال ده‌ڵێ که مردم له‌عێراقی عه‌ره‌بی بمنێژن
Sunday, 24/10/2010, 12:00
ووته‌و کردار‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی مام جه‌لال له‌وه‌ی که ده‌ڵێ (
عێراق، عێراقێکی عه‌ره‌بیه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاجیای تێدا ده‌ژی) وا له‌هه‌موو کوردێک ده‌کات که باوه‌ڕ به ئه‌وه بکات، له‌وه‌ی پێشتر که له کوردواریدا ووتراوه، که دیان گووت بنچینه‌ی ئه‌و شێخانه‌ی کوردستان ده‌رواته‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌رله‌شکره ئیسلامیه عه‌ره‌بانه‌ی که هاتوون کوردستانیان داگیرکردوه‌و لێره ماونه‌وه، فێری کوردی بوون و به‌جل و به‌رگ و زمانی کوردیه‌وه خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بایه‌تی خۆیان ده‌که‌ن.
جێگای پرسیاری هه‌موو کوردێکه که له‌مام جه‌لال برسێ: بۆ ؟، چۆن ؟، عێراق، عێراقێکی عه‌ره‌بیه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیاجیای تێدا ده‌ژی ؟، ئایه مام جه‌لال ئه‌و رسته ووته‌یه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندوه که چی ده‌گرێته‌وه ؟
به‌و کوردیه‌ی که من ده‌یزانم: ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه، که ئه‌و خاکه، خاکی عه‌ره‌به و کورد له‌شوێنێکی تره‌وه هاتوه له‌ناو ئه‌و خاکه‌دا ده‌ژی.
نا جه‌نابی مام جه‌لال، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و خاکه ناوی بنرێ عێراق، نیوه‌ی زیاتری خاک و نیشتمانی کورده‌کان بووه، بڕوانه سنوری کورده‌کان له‌پێش هاتنی ئیسلام له کوێ بووه.
با له‌رێگای به‌رێزتانه‌وه به‌ته‌واوی عه‌ره‌ب بڵێم: له‌خوارووی عێراقی ئه‌مڕۆدا، تێکڕای رۆژهه‌ڵاتی روباری دیجله خاکی کورده‌کانه، له ناوه‌راست و سه‌روش، به‌غدا، به‌عقوبه، تکریت، سامه‌را، موسڵ و جه‌له‌ولاش خاکی کورده‌کان بووه،
ئۆباڵ کێشانی چوار شاهیدی وه‌ک تۆ خاک و نیشتمانی کورده‌کان بچوک ده‌کاته‌وه‌و ده‌نگی عه‌ره‌بمان به‌سه‌ردا زل ده‌کات که پێمان ده‌ڵێن ئه‌وانه ئێرانین.
به‌ده‌نگێکی به‌رزه‌و له جیاتی نه‌ته‌وه‌که‌م، به به‌رێزتان و تێکڕای هاوسفره عه‌ره‌بیه‌که‌ت ده‌ڵێم:
عێراق نه‌ما تا عێراقی عه‌ره‌بی بێت، عێراق دابه‌ش کراوه‌و موسڵ، تکریت، سامه‌را، به‌عقوبه‌و ده‌ستی که‌م به‌شێک له‌به‌غداش به به‌ر کورد که‌وتوه.
شه‌رته هه‌ر کوردێکی ئۆباڵی ناحه‌ق بکێشی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ده‌ست له‌خاکی کوردستان هه‌ڵبگرێ، ئه‌گه‌ر پێش دابه‌ش بوونی عێراقیش بمرێ، قه‌بره‌که‌ی ده‌گوازینه‌وه بۆ به‌شه عه‌ربیه‌که‌ی باب و باپیرانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست