بەراوردێك لەنێوان ڕەوشی ژن لە باكور و باشوردا.(بەشی دووەم)

Wednesday, 04/06/2014, 12:00

1905 بینراوە


سەردەمی بەناو زێڕینی ژنان بەدوو ئاڕاستەی جیادا لە باشور.
لە باشوری كوردستان ژنان لە دوای نەمانی حوكمی بەعسەوە. لەسەر دەستی لایەنە سیاسی و ڕێكخراوە مەدەنیەكان. بەتەمابون لە دوای چەندین سەدەی نكوڵیكردن لەو ڕەگەزەی دایك كەبەچەرمەسەرێ‌ بردیانە سەر پشویەك بدەن. هەوڵی خۆڕێكخستنەوە بدەن سەر لە نوێ‌ بە بەرنامەیەكی تۆكمە و سەلیقەوە بێنەوە مەیدان و وەك ئەوەی كە سروشت پێی بە خشیوە كاری خۆیان لەناو كۆمەڵگادابكەن. بەڵام هەر زوو دەركەوت كە هەڵسوڕێنەرانی ڕەوتی شۆڕشگێڕی لە باشوردا بەو ئاڕاستە یە نەڕۆیشت كە پێشتر بانگەشەی بۆ دەكراو بە بەردەوامی بە گوێی ژناندا دەدرا.
ئیدی لێرە بە دواوە ژنان بە دوو ئاڕاستەی جیاواز هەنگاویان نا یان باشتر وایە بڵێم هەنگاویان پێ‌ نان.

ئاڕاستەی یەكەم.
ئەتوانم بڵێم زۆربەی ژنان زیاتر لەم بوارەدا بەردەوام بون. كە لە لایەن كۆمەڵگا وە برانەوە بۆ خاڵی سەرەتا. كە كاری ئەم گروپە تەنها لەم بوارەدا جێگەی خۆی گرت. وەك ئەوەی كە ژن تەنها لە ماڵدا بمێنێتەوە بەكاری كەیبانوی و خزمەتكاری بۆ پیاو. لەوەش خراپتر بە زۆر بەشودان و گەورە بە بچوك و لە تۆڵەی خوێنداو دیاردەی فرە ژنی و دەست درێژی سێكسی و لە بواری خوێندنیشدا نەیان دەهێشت قۆناغەكانی خوێندن تەواو بكات. زۆر جار كەتا ئێستاش بەردەوامە بە بیانوی شەرەفەوە بە دڕندانەترین شێوە كوژراون.
ئاڕاستەی دووەم.

بێگومان هەندێك لە ژنانیش تەسلیمی ئەم كۆت و بەندە نەبونە و بە بەردەوامی لە فكرو لێگەڕیندا بونە بۆ بە دەست هێنانی مافەكانیان. بەڵام هەر زوو لە ڕێگەی پیاوە دەمامكدارەكانەوە و بە بیانوی پێشكەوتنەكانی سیستەمی سەرمایەداری یەوە دیسان تێكەڵ بە شارستانیەتی ئەمریكاو ئەوروپابون كە جگەلە كۆیلەكردنی ژن هیچی تری پێ نیە بەڵام بە شێوەیەكی جیاواز چونكە سیستەمی سەرمایەداری كە تا ئێستاش لای زۆر بەی ژنانی جیهانیش بە فریاد ڕەس ناسراوە. بەڵام لە ڕستیدا ئەم سیستەمەش بە تەكنیكێكی تازە لە هەوڵی ئەوەدایە كە ژنان تەنها وەك كاڵایەك سەیر بكات.
لەم بوارەشدا ئەو شۆڕە ژنانە ی كە لە كۆمەڵگای ئێمەدا دەركەوتن چی لە بواری ڕێكخراوەكاندا یان لە بواری هونەری و سیاسەتیشدا تائێستاشی لەگەڵ بێت بە چاوێكی سوكەوە كۆمەڵگا مامەڵەیان لە گەڵ دەكات. تەنانەت زۆر كەس ئامادەنیە ژیانی هاوسەر گیری لەگەڵ ئەم جۆرە ژنانەشدابكات. هەر لەبەر ئەمەشە كە زۆر لەو ژنە شۆڕشگێڕانە وازیان لەوبوارانە هێنا كە كاریان تێدا دەكرد.
سیاسەتی ئاگرو بەنزینە، كە نزیك بونەوەی هەر دوو ڕەگەز لە بنەڕەتەوە بە شێوەیەكی زۆر هەڵە داڕێژراوە. چونكە واتێگەیەنراوین لەو نزیك بونەوەدا وەك بەنزین و ئاگر بەیەكدا دەتەقینەوە. ئەمەش بەرهەمی لێك تێنەگەیشتنە لە نێوان هەردوو ڕەگەزدا و بە بەردەوامی پەرەی پێ‌ دەدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە