کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌وروپادوورگه‌ی بخوور... بوو

Wednesday, 11/02/2009, 12:00

1718 بینراوە


له‌ رۆژی شه‌ممه‌، 24.1.2009 له‌دوورگه‌ی له‌مپۆسای که‌نار ده‌ریای ناوه‌راست له‌ ئیتالیا، تووڕه‌یی په‌نابه‌ران شیشبه‌ندی حه‌وشه‌که‌یان به‌هیز رووخاندو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌و شارۆچکه‌یه‌ 700 که‌س ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. 700 چیرۆک وداستان وشیعرو رووداو خۆی له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی ڕۆژنامه‌کان وبه‌رده‌م کامیراکان ودۆسیه‌ی به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌کان راخست ....((ئازادی....به‌هانامانه‌وه‌ وه‌رن)).
له‌ ژیرزه‌مینکدا 1750 که‌س که‌ خۆی بۆ 800 که‌س ئاماده‌کراوه‌ بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌مانگیکه‌ ده‌ژین. یه‌کیک که‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ی هه‌بوو هاواری ده‌کرد بۆ ئه‌نسۆلین...په‌نابه‌ریکی تونسی به‌رۆژنامه‌ی له‌روپاپلیکه‌ی ڕاگه‌یاند ((به‌ڕاستی جه‌هه‌نمه‌)). یه‌کیکی تر له‌ئه‌فه‌ریکای باکوور ده‌لیت((خه‌ریکین له‌سه‌رما ره‌ق ده‌بینه‌وه‌))...له‌ساڵی 2008 دا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌ریگای ده‌ریاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ که‌ ده‌که‌ویته‌ خوارووی سیسیلیاوه‌ 30 هه‌زار په‌نابه‌رن. ته‌نها له‌ هه‌فته‌ی یه‌که‌می ساڵی تازه‌دا زیاتر له‌ 1500 که‌س گه‌یشتوونه‌ته‌ که‌ناره‌که‌، هه‌ر جار ناجارێ لاشه‌ی په‌نابه‌ره‌ خنکاوه‌کان ده‌په‌ڕنه‌ قه‌راخ ده‌ریاکه‌وه‌ ...
رۆما نایه‌ویت ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ به‌سه‌ر شوینه‌کانی تردا دابه‌شبکات، تا ڕێکده‌که‌ویت له‌گه‌ل ووڵاتانی تردا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان ...به‌ مه‌رجێ ده‌وله‌تی ئیتالیا ته‌نها له‌گه‌ل میسر ئه‌م ریککه‌وتنامه‌یه‌ی هه‌یه‌...بیهوده‌یه‌ ئه‌م چاوه‌نوارییه‌.
دانیشتوانی ئه‌م ناوجه‌یه‌ ماوه‌یه‌که‌ ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برن له‌به‌رامبه‌ر وه‌زیری نیۆخۆی ئیتالیا رۆبیرتۆ میرۆنی که چیدی به‌ته‌نهائه‌م ناوچه‌یه‌‌ ‌ ته‌حه‌مولی هه‌موو ئه‌م کاره‌ساته‌ بکات و داوا ده‌که‌ن که‌ وه‌ک پیشووتر په‌نابه‌ران بگوازرینه‌وه‌ بۆ ته‌واوی ئیتالیا تا ئه‌وانه‌ی خزم وناسیاویان هه‌یه‌ بچن بۆ لایان ویان ئیدی په‌رت ده‌بنه‌وه‌ به‌ ئه‌وروپادا . ..سه‌رۆکی شاره‌وانی دوورگه‌که‌ ووتی((ئیمه‌ ناتوانین په‌ناگه‌ بین له‌ژیر ئاسمانێکی کراوه‌دا)). هه‌ر چۆن بیت ئیستا بریاروایه‌ جیگایه‌کی تر له‌هه‌مان شوین دامه‌زریینن....
وه‌زیری دادو پۆلیسی سویسرا، خانم ڤیدمیر شلومف، له‌به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی په‌نابه‌راندا پراکسیسی په‌نابه‌ری تا دیت رژد تر ده‌کاته‌وه‌. ریژه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له‌سویسرا سییه‌م ده‌وله‌ته‌ 1406 که‌سه‌ که‌ له‌3/4 یان له‌ کوردستانه‌وه‌ هاتوون. ژماره‌ی په‌نابه‌ران سه‌رجه‌م 16606 که‌سه‌ ئه‌مه‌ش به‌ریژه‌ی %53 زیاتره‌ له‌ له‌سالی 2007 و پیویست بوو ژماره‌ی په‌نابه‌ران بۆ 10 هه‌زار که‌س که‌مبکریته‌وه‌. هه‌موو پێشنینیه‌کان و ئیحتیاته‌کان گۆڕان و سه‌رجه‌م ئه‌و کێشانه‌ سه‌رییان هه‌ڵدایه‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک بوو دامرکابوه‌وه‌.
له‌ 14.1.2009 دا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا ، وه‌زیری نیوبراو به‌شوین یه‌کسال له‌ پراکسیسی چاوخشاندنه‌وه‌دا، دیسانه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌کی راگه‌یاند که‌ تا مانگی 4 پیویسته‌ ده‌وڵه‌ت و حزبه‌کان سه‌رنج و تیبینیه‌کانی خۆیان بده‌ن تا هه‌نگاوه‌کان بنرین.
به‌رته‌سککردنه‌وه‌که‌ گه‌لیک بوارده‌گریته‌وه‌، سه‌ره‌کیترییان بریتین له‌: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ملناده‌ن به‌ کاروباری ده‌وله‌ت وخزمه‌تی سه‌ربازی له‌وولاتانی دیکتاتۆریدا، چیدی مافی په‌نابه‌ری وه‌رناگرن، سویسرا چیدی ‌ ده‌رگای بالویزخانه‌کانی له‌ وولاتان کراوه‌ نابیت بۆ داواکارانی مافی په‌نابه‌ری، سویسرا چیدی ڕیگا به‌هه‌ڵسورانی سیاسی ئه‌و که‌سانه‌ نادات که‌ ئۆپۆزسیونی ده‌سه‌ڵێتی ووڵاتی خۆیانن به‌لام به‌م هه‌ڵسوڕانانه‌وه‌ ناتوانینن دیپۆرتیان بکه‌ینه‌وه‌.هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی داواکه‌یان داخراوه‌ وجاریتر داوا ده‌که‌ن که‌ فایله‌کانیان هه‌لسه‌نگینریته‌وه‌، پیویسته‌ په‌له‌ بکریت له‌ وه‌لامدانه‌وه‌یان، کارکردن به‌گوێره‌ی رێکه‌وتننامه‌ی ده‌بلن....
له‌لایه‌ن به‌ره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌ توندی وه‌لامدرایه‌وه‌....حزبی سۆسیال دیموکرات به‌((قانوونی دژی په‌نابه‌ری)) ناساندوئه‌مه‌نستی ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌لویستی به‌مجۆره‌ ده‌ربری((بابه‌ته‌که‌ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ سویسرا سه‌خاوه‌تی نواندووه‌ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران، به‌ڵکه‌ ترسیکی تۆقینه‌ره‌ که‌له‌نیشتمانی خۆیان رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌))، ریکخراوه‌ی چاودیری په‌نابه‌ری توندتر ڕایگه‌یاند((سویسرا خراپترین ده‌وله‌تی جیهانه‌ که‌ لاوانی هه‌لاتووی ده‌ست رژیمه‌ ژه‌نه‌ڕاله‌ دیکتاتۆره‌کان ناپاریزیت))، ته‌نانه‌ت حزبی راستی گه‌لی سویسرا رایگه‌یاند که‌ سویسرا به‌و هه‌نگاوه‌ی په‌نابه‌ران ناچار ده‌کات خۆیان گیرۆده‌ی ده‌ستی قاچاخچیان بکه‌ن. سکرتیری سیاسی ریکخراوه‌ی یارمه‌تی بیسنوور له‌ ووتاریکیدا ده‌نووسیت((وه‌زیری داد و پۆلیس ته‌نانه‌ت به‌ قه‌ده‌خه‌کردنی ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنی وولاتانی ملهور، پشتوانی سیاسی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ ده‌کات و ئازادی بیروبۆجوون پێشیل ده‌کات..))
به‌مجۆره‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری له‌ وولاتانی ئه‌وروپاییدا جاری تر ده‌بیته‌وه‌ گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ ته‌وه‌ره‌ی راست وجه‌پی کۆمه‌ڵگا ریزده‌به‌ستنه‌وه‌. راست له‌ ده‌وله‌تدا به‌هیز بووه‌، چه‌پ له‌ نیوکۆمه‌ڵگادا.
شه‌پۆلی په‌نابه‌ران له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا رووی له‌ هه‌ڵکشان بووه‌، له‌ نه‌رویج %98 و له‌ هۆله‌ند %97 له‌ چاو ساڵی 2007 دا په‌ره‌یسه‌ندووه‌.
سوید که‌ نزیکه‌ی 20 هه‌زار په‌نابه‌ری عیراقی له‌ ماوه‌ی ئه‌مسالدا رووی تیکردووه‌، ئیستا بریاری داوه‌ که‌ په‌نابه‌ران بۆ ناوه‌ندو خوارووی عیراقێش دیپۆرت بکاته‌وه‌. ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی که‌ له‌هه‌موو ئه‌وروپا کراوه‌تر وتۆلیره‌نس تر بوو...ئیستا قوژبنیکی نه‌ماوه‌ بۆ داڵده‌دان... ماوه‌یه‌ک بوو سکه‌نده‌نافیا دوورگه‌ی به‌فر وبخوور بوو.....
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)