کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێک لە هۆکارەکانی یانزەی سێپتێمبەری ٢٠٠١ (بەشی یەکەم)

Thursday, 08/05/2014, 12:00


(تا ئاشتی لە ئیرلەندە بەرقەرار نەبێ، جیهان ئارامی بەخۆوە نابینێ) مارکس
(ئێمە و تورك هەزارەها ساڵە پێکەوە ئەژین و تێکەڵاوی یەکترین، دوژمنی گەورە، بە تەنها ئینگلیزە) .... ئاپۆ
لە مێژووی نوێدا چەندین نمونە لە بەردەستدان کەوا جەنگێکی دیاری کراو وەیان هێرشێك زیاتر لە جارێك دووبارە بۆتەوە. نمونەی هەردوو جەنگی یەکەم و دووەم ، جەنگی ڤێتنامی یەکەم لەگەڵ فەرەنسیەکان و پاشان هەمان درێژکراوەی جەنگ لەگەڵ ئەمریکادا. هەروەها ساڵی ١٩٩١ لەنێوان عێراق و دەوڵەتانی هاوپەیمان لەمەڕ داگیر کردنی عێراق بۆ کوێت، ئەوەبوو ئەو جەنگە تەواو نەکراو بۆ دووەم جارو لەساڵی ٢٠٠٣ جارێکی تر ئەمریکاو بەریتانیا هەمان جەنگیان بەرپاکرد و عێراقیان داگیر کردو سەرۆکەکەیان لەسێدارەدا.
لە ساڵی ١٩٩٣ کاتێ سۆمالییەکان بە سەرۆکایەتی موحەمەد فەرەح عەیدید توانیان ٢ کۆپتەری ئەمریکی بخەنە خوارەو ١٨ کەسیان کوشت ، پاشان لەساڵی ٢٠٠٦ ئەمریکا پاڵپشتی لە سۆماڵیەکان کرد دژ بە ڕێکخراوی ئەلشەباب لە نزیك بوون لە قاعیدەوەو ئەو جەنگەیان دووبارە کردەوە.
هەروەك ئاشکرایە کەوا ڕێكخراوی ئەلقاعیدە توانی لەساڵی ٢٠٠١ دا هێرش بکاتە سەر خاکی ئەمریکا و تاوەرەکانی بازرگانی ڕووخاند، پرسیاری ئێمە لێرەدا ئایا ئەگەر هەیە ئەم جۆرە هێرشە بۆ دووم جار دووبارە ببێتەوە؟ یان ئایا ئەگەر هەیە لەشوێنكی تر بەهەمان گورز ئەم هێرشە لە ووڵاتێکی تر دووبارە ببێتەوە.
پێشەکی بۆ ئەوەی بتوانین ڕێ لە هێرشی دووەم بگرین،پێوستە بگەڕێینەوە بۆ هۆکارەکانی هێرشی یەکەم، وەتا نەتوانین دەست نیشانی ئەو هۆکارانە نەکەین ئەوا گەلێ ئەستەمە بتوانین ڕێگری لەمەی داهاتوو بکەین. وە ناشبێ ئەوەمان لەیاد بچێ کەوا ئەمە بەتەنها بەرپرسیاری سیاسی و فەرمانڕەواکان و دەزگای ئاسایش نیە، بەڵکە هەوڵی هەموانی ئەوێ تا نەیەڵین ڕووبدا. ئەوەش لەبەر چەند هۆکارێکی گرنگ کە پەیوەستن بەژیانی مرۆڤایەتی و ئەو ئاریشەو قەیرانە ئابووری و سیاسیانەی کەدوای ئەو جۆرە لە هێرشکردنە دروست ئەبێ، بۆ نمونە دوای هێرشی یەکەم زیاتر لە ملیۆنێ هاوڵاتی لەهەریەك لە عێراق، ئەفگانستان، ئەمریکا و جیهان بوونە قوربانی ئەم جۆرە هێرشە ، جگە لەوەش ئەو داڕمانە گەورەیەی ئابووری کەوا ناسراوە بە(داتەپینی ئابووری ساڵی ٢٠٠٨) بەدوای خۆیدا هێنا. کاتێ لەهێرشی یەکەمدا لەساڵی ٢٠٠١ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتە بەر ئەو هێرشە ناڕەوایە جیهانی تووشی شۆك کرد، بەشێوەیەك کەس نەبوو وەڵامی خێرای لابێ بۆ ئەو هێرشە.لەبەرئەوەی ئەمریکا وەك ڕزگارکەرێك ناسراو بوو وەك لەوەی وەك داگیرکەرێك. ئەوەتا لەجەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئەگاتە جەنگی بوسنەو هێرسك و پاشانیش جەنگی یەکەمی کەنداو هەمیشە ڕزگارکەر بوە. بەتایبەتی بۆ جیهانی ئیسلامی،، هیچ ووڵاتێکی ئەوروپی نەبوە بتوانێ ئەم ڕۆڵەی ئەمریکا ببینێ ، گەر بێتۆ ئەمریکا نەبوایە ئەوا کێشەی بوسنەو هێرسەگۆڤین بەو شێوەیە زیاترین ئیسلام ئەبونە قوربانی، ئەوەتا لە جەنگی ڕواندا چونکە ئەمریکا بەشدار نەبوو، دواتر زانیمان قوربانیەکان ژمارەیان چەند زۆرە.
ئەوەی لای هەموان سەیرە ئەوەیە کە ئەبوایە لەجیاتی ئەمریکا ووڵاتێکی وەك (ئیسرائیل) بکرایەتە ئامانجی ئەو هێرشە تیرۆریستیە، لەبەرئەوەی ئیسرائیلە کەوا خاکی عەرەبی داگیر کردوەو لە ساڵی ١٩٦٧ەوە بەرزاییەکانی جۆلانی لەسوریا دابڕاندوە و ئامادە نیە بیداتەوە بەسوریا. کەچی ئیسرائیل ئەم هێرشەی نەکرایە سەرو ئەمریکا بوو بە قوربانی.

ماویەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە