شۆڕشه‌کانی عه‌ره‌بی و ڕووداوه‌کانی ئوروپای سه‌ده‌ی نۆزده، ئه‌زمونن بۆ ئێران
Tuesday, 30/08/2011, 12:00
نووسینی شاهین فاگمی
* وه‌رگێڕدراو به‌کوردی: مه‌جید کاکه‌وه‌یسی
تونس، میسر، یه‌مه‌ن،لیبیا ؛ سوریه؛ ئیستا گشت ده‌پرسن دوای ئه‌م پێنج وڵاته ووشتری شۆڕش له‌به‌رده‌م کام وێرانهماڵی ناوچه پاڵی لێ ئه‌داته‌وه؟ به‌هاری شۆڕشه‌کانی ناوچهبهخێراییهکی به‌رچاو له‌وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی‌تر ده‌گوێزرێته‌وه، و ئه‌م ڕووداوانهلهگۆشهنیگای مێژووه‌وه، بێهاوتا و بێ ده‌سته‌خۆشک نین.
بارودۆخی شۆرشه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ده‌ورانی چوارساڵه‌ی شۆڕشه‌کانی ساڵانی نێوان 1848 و 1852 له‌ئوروپا خۆ ده‌چوێنن.
سه‌رجه‌م شۆرش و ئاڵ و گۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌بنه‌ڕه‌تدا بنه‌ماگه‌لێکی قوڵی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، به‌ڵام بۆ ده‌رکه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵگیرساندن پێویستییان بهبزیسکهیهک یان ترهقهو چاشنێک هه‌یه.
له‌ساڵه‌کانی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا هه‌روه‌ها ئه‌و جۆرهشۆڕش و سهرههڵدانانهلهفهرانسهوهسهریان هه‌ڵداو له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا وڵاتهگهورهکانی ئۆروپای ئه‌و کاتی، بێجگهلهئینگلستان و سوئید، گرته‌وه.
له‌ئاڵمان، شۆڕشی مانگی مارسی 1848 له‌باشور و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاتهبهدروشمگهلێکی وه‌ک؛ یه‌کگرتویی ئاڵمان، ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌جلیسی مللی ده‌ستیپێکرد.
ده‌کرێ ئه‌م پرسیارهبکرێت؛ که‌ئایا ده‌رچونی به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی '' مانیفێست کۆمونیزم'' له‌نوسینی ' کارڵ مارکس و فریدرش' ی ئینگلیس که‌له‌هه‌مان ساڵدا بڵاو کرایه‌وه، بوو به‌هۆی بزوێنه‌ری یه‌کێتی کرێکارانی ئاڵمان و تا چه‌نده کاریگه‌ری له‌گه‌شه‌سه‌ندنی شۆڕشه‌کاندا بوو له‌به‌شێکی زۆری ئوروپا؟
له‌هه‌رێمه‌کانی ئوروپای ئه‌و کات، بزوێنهرو دینامیکی ئه‌سڵی شۆڕشه‌کان فره‌چه‌شن بوون.
بۆ نمونه:
له‌دانمارک زه‌نجیره‌یه‌ک پاشایه‌تی نه‌گۆڕ و بێ‌سنوور، له‌سه‌ده‌ی 17درێژ ببووه‌وه، به‌ڵام دوای مه‌رگی '' کریستیانی هه‌شته‌م'' پاشای زاڵمی ئه‌و وڵاته، لهژانویهی 1848 جوتیاران خوازیاری حکومه‌تی پاشایی مه‌شروته‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی بوون که له‌ئه‌نجام،فریدریک حه‌فته‌م، جوابی ئه‌رێنی به‌خه‌ڵک و حیزبی لیبراڵ دایه‌وه‌و یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی نوێی ده‌رکرد که‌له‌ودا ده‌سه‌ڵاتی پاشا سنووردار کرا.
له‌مه‌ڕ به‌ربڵاوی شۆڕش بۆ ئیمپراتۆری هابسبۆرگ، هۆکاری ئه‌سڵی، بڵاو بوونه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ناسیۆنالیستی بوو.
ئیمراتۆری هابسبۆرگ، جێکه‌وتوو لهئوتریش، به‌شی زۆری ئوروپای ناوه‌ندی خستبووهژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. ناوچه‌گه‌لێکی به‌ربڵاو، لهمهجارستان، له‌هیستان و چیکۆسولڤاکی بگره، تا ئوکراین له‌و ئیمپراتۆریه‌دا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دیکتاتۆریهبههێزی ناوه‌ندیدا بوون.
له‌یه‌ک یه‌کی ئه‌و ناوچانهدالاوانی ناسیۆنالیست خوازیارانی سه‌ربه‌خۆیی و حکومه‌تی یاسا، دژه‌کرداری خۆیانیان به‌رمه‌لا ڕاگه‌یاند. له‌ئه‌نجامدا ئیمپراتۆر فردیناند ناچار بوو و ملی دا به‌شێک لهویستهکانیان وه‌ک؛ مافی هه‌بوونی یاسای بنه‌ڕه‌تی و که‌ڵک وه‌گرتن له‌زمانی ملی خۆیان.
ئه‌گه‌ر ڕێشه‌ی گۆڕانکاریه‌کان و ئاڵ گۆڕه‌کانی ئه‌مرڕۆ، بکرێ به‌ڕووخانی دیواری بێرلین، ناوبه‌رین، ده‌شتوانین بێژین بزیسکه‌ی شۆڕشه‌کان له‌ئوروپا، لهفهرانسهوهدهستی پێ‌کرد. لهفهرانسهویستی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵک، مافی ده‌نگدان بوو بۆ هه‌موو شارۆمه‌ندان.
ڕووخانی '' لوئی فیلیپ، پاشای وه‌ختی فه‌رانسه، و ڕاگه‌یاندنی کۆماری دووه‌م له‌و وڵاتهشۆڕشگێڕانی لهناوچهکانیتری ئوروپا هاندا و هه‌ست و دڵگه‌رمی پێ به‌خشین.
شۆڕشی فیبریهلهفهرانسهلیبراڵهکانی هاندا تاکو خوازیاری ئاڵمانێکی یه‌کگرتوو بهپارلمانێکی ملی و ڕژیمێکی دیمۆکراتیک بن.
له‌ئاڵمان له‌مانگی مارسی 1848 شه‌پۆلی ئه‌و ڕووداوانهگهیشتهجێیهک که‌سه‌رئه‌نجام، پرنس کیلمینس، فون مترنیخ و فردیناندی یه‌که‌م، ئیمپراتۆری هابسبۆرگ، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌لانران. ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه بوون به‌هۆکار تا مه‌جلیسی ملی ناچار بێت که'' خزمه‌تکاران و به‌رده‌کان'' ئازاد بکا.
له‌و ده‌ورانه‌شدا ڕاپه‌ڕین و پێشڕه‌وی شه‌پۆله‌کانی دیمۆکراسی خوازی هه‌رده‌م یه‌کده‌نگ نه‌بوون. بۆ نموونه؛ وێڕای ئه‌وه‌ی کهسهرکهوتنگهلێکی به‌رچاو ده‌ستی خه‌ڵک که‌وتبوون، به‌ڵام به‌هۆی ناکۆکی و کێشمه‌کێش له‌نێوان لیبراڵ و ڕادیکاڵهتوند ئاژۆکان و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و تێکۆشانهئازادیخوازانانهبۆ ماوه‌یه‌کی کاتی شکستیان خوارد و فه‌رمانڕه‌وایانی هابسبۆرگ سه‌رکه‌وتن و به‌هاوکاری سوپای رووس جارێکی‌تر بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سه‌ڵاتیان گرتهوهدهس.
سه‌رهه‌ڵدان و شۆڕشه‌کان که‌متر له‌یه‌که‌م هه‌وڵی خۆیاندا دهگهنهئامانج. به‌جۆرێکیتر ده‌توانین بێژین که‌به‌شی زۆری شۆڕشه‌کانی جیهان زیاتر وێرانکاری و هه‌رج و مه‌رجی تێدا کراوه، و نمونهکارسازهکانی شۆڕش زۆر که‌متر بوون.
له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی که‌ناوی به‌هاری ئوروپای له‌خۆ گرتبوو، له‌کۆتایی چوار ساڵیدهورانی شۆرشه‌کانی نێوان '' 1848 تا 1852 نسکۆیان هێنا و نهگهیشتنهمهبهست و ئه‌نجامی دڵخواز.
له‌ساڵی 1852 زۆربه‌ی وڵاتانی ڕاپه‌ڕیو له‌ئوروپا هێشتا له‌هه‌ل و مه‌رجی پێش 1848 دا بوون و ڕژیمهدیکتاتۆرو سه‌ره‌ڕۆکان دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی شه‌پۆلی شۆرشه‌کان، قۆستیانهوهو هه‌ل و مه‌رجیان دیسان خستهوهژێر کۆنترۆڵی خۆیان.
له‌فه‌رانسه، لویی ناپلئون بونپارت (ناپلئۆنی سێیه‌م) برازای ناپلئۆنی یه‌که‌م، کهلهبهرههمی ئه‌و شهپۆلهڕاپهڕینانهی ساڵی 1848 ببووهسهرۆککۆمار، کوده‌تای له‌کۆماری دووه‌م کرد و ناوی '' ئیمپراتۆر'' ی له‌خۆ نا.
ڕاپه‌ڕینه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: سه‌رئه‌نجامی ناڕوون
ئایا لێکچونی شۆڕشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، وێڕای ئه‌وه‌ی که‌له‌و ساڵانه‌دا له‌ئوروپا ڕوویاندا، ده‌رباز بوونه‌یان چاره‌نوسی شۆڕشه‌کانی 2011ز. هه‌روه‌ک شۆڕشه‌کانی ئوروپا که‌له160 ساڵ پێش ڕوویاندا، لانیکه‌م هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی هاوشێوهیهو ئه‌نجامه‌که‌ی ڕژیمهدیکتاتۆرو پارێزکارو سه‌ره‌ڕۆکان به‌جۆرێکیتر و بهبیچم و قهوارهیهکیترهوه ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ڕاپه‌ڕیو بگرنهوهدهس؟
ئه‌وه‌ی که‌ڕوونه؛ شۆڕشه‌کانی هاوچه‌رخ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌و سادهییهکۆتاییان پێنایه. ئه‌گه‌ر چی له‌کورت ماوه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتکار توانی لهئوروپای ناوه‌ندی له‌به‌رامبه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک بوه‌ستێت و گۆڕاناکاریهکان بگهڕێننهوهبۆ ده‌سه‌ڵاتی پێشووتریان، به‌ڵام له‌درێژخایه‌ندا نه‌یانتوانی مونکڕی کاریگه‌ری ئه‌و بزوتنهوانهلهگهشهپێدان و به‌ربڵاوی دیمۆکراسی له‌ئوروپادا بن، و ناچار ملیان بۆ خواستی شۆڕشگێڕان دانواند.
به‌پێی ڕووداوهمێژوویهکان له‌ئوروپا ده‌توانرێ دوو ڕه‌وتی جیاواز بۆ ڕووداوه‌کان له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ر جهستهبکرێن:
یه‌که‌م، ئه‌گه‌رێکی خۆشبهختانهکهبهپێی بنه‌مای خۆشبینی ده‌توانین دوو قه‌واره‌ی پێشڕه‌وتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکرات له‌دونیای ئه‌مڕۆدا وه‌ک نموونه‌گه‌لێکی ئه‌رێنی بخه‌ینه‌به‌ر چاو: ئه‌گه‌ر ئوروپا له‌ساڵی 1848 نه‌یده‌زانی به‌ره‌و کوێ هه‌نگاو ده‌نێ و نمونه‌و سه‌رمه‌شقی باشی نه‌بوو، خۆ وڵاتانێک که‌ئه‌مرۆ خۆیان له‌شه‌ڕی دیکتاتۆره‌کانی سه‌رکوتکار ڕزگار کردووه‌و له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و شۆڕشانهدان ئه‌و ئیمکان و بواره‌یان ههیهتا له‌هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وته‌کانیان له‌ئه‌زمونی میللهتانیتر سودوهرگرن. یه‌کێکیتر لهخۆشبینیهکان، گه‌شه‌ساندنی ئامێر‌و ئامرازی پێوه‌ندی و کۆمه‌ڵی و پێشڤه‌چونی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و بیر‌و هزرهکانن له‌دونیای ئهمرۆژدا بێئهژمارن.
به‌ڵام له‌لایه‌کیتره‌وه، لێکۆڵینه‌وه‌ی چاوترسێن و گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی ده‌س و پێ به‌س له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کهخهریکهفۆرم ئه‌گرێت له‌و ئهگهرانهبهدوور نیه.
یه‌که‌م جار ده‌بێ خاترجه‌م بن که‌وڵاتانی وه‌ک؛ تونس، لیبی، میسر، یه‌مه‌ن، سوریه، به‌حره‌ین و ئێران زۆر له‌یه‌کتری جیاوازن.
نمونه: له‌تونس ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن بۆ به‌ده‌سهێنانی جۆری دیمۆکراسی و ئازادی له‌وڵاتی لیبی دراوسێی، زۆر زیاتره. ڕاستهکهتونس وه‌ک لیبی خاوه‌ن کانگای پڕ له‌نه‌وت نیه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا دانیشتوانی ئه‌و وڵاتهلهڕووی خوێنه‌واری و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی زۆر لهلیبی له‌پێشترن.
هه‌ر به‌و جۆره، وڵاتی میسر له‌زۆر بوارهوهلهتهک ئێران به‌راورد ناکرێت. میسر وڵاتێکی فه‌قیرو خاوه‌نی دانیشتوانێکی زۆره‌که لهئیمکاناتی ئابووری زۆر بێبه‌ش و سنوردارن، و ده‌سپێڕاگه‌یشتنیان زۆر که‌مه. هه‌ر حکومه‌تێک کهلهمیسر بێته‌سه‌ر کار له‌ته‌ک زۆر کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌تایی، وه‌ک؛ به‌ده‌سهێنانی نان و کار بۆ ملیۆنان میسری ڕوو به‌ڕوو ده‌بێته‌وه،له‌کاتێکدا له‌ئێران هه‌ر به‌لابردنی ئهوبهربهسته داراییانه و ئه‌و سزایانه‌ی که‌له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن ڕێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانهوهداسهپاون لابرێن و هه‌ڵگیرێن، ئه‌گه‌ری پێشڤه‌چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندن زۆر زیاتره،و زووتر له‌چاو ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌باسمان کرد ده‌بووژێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی کهلهوانهیهلهو وڵاتانهبهتایبهت کۆمه‌ڵگاکانی وه‌ک یه‌مه‌ن و لیبی له‌ئارادایه‌و خاڵی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاتانهیهدوا که‌وتوویی سیاسی، ده‌مار گرژی مه‌زهه‌بی، و جیاوازی قه‌ومی و هه‌رێمین.
له‌کاتێکدا دانیشتوانی وڵاتێک نه‌توانن له‌سه‌ر وه‌ده‌سهێنانی لانی که‌می خواسته هابهشهکانیان هه‌ماهه‌نگ بن، له‌باتی ئاسایش و پێشه‌وه‌چوون، هه‌رج و مه‌رج و ئاژاوه و هه‌ر کێ هه‌رکێ زاڵ ئه‌بێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
له‌ناو ڕه‌وتی نا ئارامی و په‌رێشانیدا، زۆرتری کاته‌کان دهسهڵاتهکۆنهپارێزهکان و دیکتاتۆری دهبنهپهناگای خێرای خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان وه‌زاڵه‌هاتوو. له‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لهزۆرتری ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه جارێکی‌تر دوای تێپه‌ڕینی ده‌ورانێک لهههرج و مه‌رج، ڕژیمهدیکتاتۆر و سه‌رکوتکاره‌کان بۆ ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنه‌وه، که‌م نیه. ئاڵ و گۆڕی ڕیشه‌یی له‌کۆمه‌ڵگاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌کات و ئه‌زمون هه‌یه.
چ وانه‌یه‌کی بۆ ئێران تێدایهئهو ڕه‌وتانه؟
ماخولانی و واق وڕمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران لهدژهکرداری به‌ڕووداوه‌کانی لیبی و ڕووخانی قه‌زافی، نیشانه‌ی ترس و نیگه‌رانی ئه‌وانی لهتهشهنهکردنی شه‌پۆلی ئه‌و شۆڕشانهبۆ ئێران زیاتر کردووه.
بێگومان ڕووداوه‌کانی لیبی ده‌بنه‌هۆی دڵگه‌رمی دانیشتوانی سوریه‌و دوای سوریه، چیتر ڕژیمێکی خۆ به‌زلزان بێجگهلهئێران، له‌ناوچه‌که‌دا بوونی نیه.
ئه‌گه‌ر پریشکی ئه‌و سهرههڵدانانهبگهنهئێران، ده‌کرێ هێوادار بین کهبهگۆڕانی ڕووداوهناوچهییهکان، ئهمجارهتێکۆشان و خه‌باتی خه‌ڵک خێراتر بگهنهئهنجامی خوازراو، چونکی هه‌ل و مه‌رجی ئێران به‌تێپه‌ڕبوونی سێ دهیهلهشوڕشی توندڕه‌وی ئیسلامی شیعهلهباقی وڵاتانی‌تری ناوچهجیاوازترهه.
ئێران ئهمجارهئازاد بێت که‌متر ئه‌گه‌ری ئهوهههیهکهوهک باقی وڵاتانی ناوچهکهسهر له‌نوێ له‌ڕووی ناچاریهوهدیسان گرفتاری دیکتاتۆری بێته‌وه. خۆشبهختانهیان نا خۆشبهختانهئێران یه‌ک دهورهلهوڵاتانی ناوچهلهپێشتره، واتهدهورانی زۆرداری و دیکتاتۆری له‌دوای هه‌رج و مه‌رج وه‌پشت سه‌ر ناوه، و که‌متر ئه‌گه‌ری ئهوهههیهکهئهو دهورهبهسهرچووه،بۆ ئێران دووباره‌بێته‌وه.
یه‌کێک له‌گرفت و گرژیه‌کانی ئه‌م دواییه، گۆڕانکاری و لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشی وڵاتانی زلهێز بوو له‌مه‌ڕ ئه‌و ڕووداوانه. په‌یام و جم و جۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ڕێکخراوی ناتۆ له مهڕلیبی تا ئیستا ده‌کرێ وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک چاوی لێبکرێت. به‌ڕاستی ده‌رکردنی بڕیارنامه‌ی ژماره1973ی شورای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نوخته‌گۆڕانێکی مێژوویی و هه‌روه‌ها له مافی نێونه‌ته‌ویی له‌جۆری خۆیدا زۆر که‌م وێنه، و بێ هاوتا بوو.
بۆ نمونه: له سربستان ئه‌و جۆرهبڕیارهبههۆی ڤیتۆی ڕوسیه‌و چین ده‌ر نه‌چوو و له‌م ڕووهوهئامریکاو به‌شێک له‌وڵاتانی ئوروپایی به‌بێ بڕیاری شورای ئاسایش له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌تی میلوسۆڤیچ لهئوگسلاڤیای پێشوو ڕاوه‌ستان و پێشگیریان کرد له‌بیرۆکه‌ی پاکتاوی نژادی ئه‌و ڕژیمهدژ بهبوسنی- هرزۆگۆڤین و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حکومه‌ته‌یان کۆتایی پێهێنا.
به‌ڵام له‌سه‌ر لیبی، مهسهلهکهجیاواز بوو به‌و واتایه؛ به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی شورای ئاسایش، جیهان له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌تی وڵاتێک که‌به‌دژی دانیشتوانی خۆی کوشتنی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌نجام ئه‌دا، هاتهجواو.
ئه‌و ههڵوێستهکهتا ئیستا سه‌رکه‌وتوو بووه‌یه‌کێک لهزێڕینترین لاپه‌ڕه‌کانی ڕێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانهلهپاراستنی مافی مرۆڤدا که به‌ئه‌نجام گه‌یشت.
به‌ڵام ئاخۆ؛ شورای ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و ڕادهسهربهخۆییهی ده‌نگ و مافی ئه‌نجامدانی ده‌سه‌ڵاتی، ده‌کرێ که‌رۆژێک به‌دژی ئێران بڕیارنامه‌یه‌کی وا ده‌ربکات؟
ئه‌مڕۆ ئێمهگرفتاری ئه‌م کێشمهکێشهگهورهسیاسی و به‌رده‌و بگرهدیپلۆماتیکیه نێو نهتهوهییهین و ناتوانین له‌م بارهوهبهدیاری کراوی له‌م ڕووهلهوهزۆرتر بێژین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ڕوون و ئاشکرایهچاوپۆشی له‌په‌یام و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌بازی شورای ئاسایشیهلهژێر به‌ندی ئه‌سڵی حه‌فته‌می مه‌نشوری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باسگه‌لێکی نوێی له‌سه‌ر مافی نێونه‌ته‌وه‌یی و پێوهندیهنێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تیادا کردووه‌ته‌وه.
دۆخی زۆر ناله‌باری ئابووری وڵاتانی ڕۆژئاوا و به‌شداری نه‌کردنی ڕووسیه، چین و ئاڵمان له‌م هه‌نگاوه‌ی شورای ئاسایس بی‌شک له‌هاوسه‌نگی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م په‌یامه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بێکاریگه‌ری نابێت. هه‌نگاوه‌کانی شورای ئاسایش و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌مه‌ڕ لیبی هه‌م له‌ڕوانگه‌ی ماف و پێوهندیهنێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و هه‌م له‌نه‌زه‌ر به‌جیهانی بوونی مه‌سه‌له‌ی پاراستنی پارسه‌نگیی مافه‌کانی مرۆڤ، خاڵێکی وه‌رچه‌رخان و به‌تێبینی تهواوهوهزۆر دڵپهسهندانه بوو.
---------------------------------------------------------------------------------------------------
* له‌نوسینی شاهین فاگمی، لێکۆڵه‌ر و تێکۆشه‌ری سیاسی و مامۆستای ئابووری له‌زانستگای ئامریکایی له‌پاریس. لهڕادیۆفهردا و...
* وه‌رگێڕدراو به‌کوردی: مه‌جید کاکه‌وه‌یسی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست