نه‌وشیروان مسته‌فا مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆ بنەماڵە مسۆگه‌ر کرد
Monday, 24/11/2014, 12:00
پێش درو‌ست بوونی گۆران ناره‌زایی خه‌ڵک له لوتکه‌دابوو، بە تەواویی لە ١٧ شوباتیشدا ده‌سه‌ڵات لە سه‌ره‌مه‌رگدا هاواری لێهەڵسابوو. گۆران ئەم هه‌له‌ی قۆسته‌وه، هه‌موو ڕه‌نج و خوینی رژاوی خه‌ڵکی کرده ده‌ستکه‌وت بۆ خۆی.
پێش چه‌ند مانگێک، بەر لەوەی گۆران بچێته ناو حکومه‌تی بنکه‌فراوان و خۆی بکاتە هاوپه‌یمانی پارتی. بارزانی بە بچوکترین پۆست گۆڕانی ژیر کردەوە و لە نوزەی خست، پێش ئەو کاتە، ئەگەر کەسێک رەخنەیەکی نەرمیشی بگرتایە، لە هەموو لایەکەوە گۆڕانخوازەکان پەلاماریان دەدا و جنێوبارانیان دەکرد، هه‌زار و یه‌ک تۆمه‌تی ناره‌واشیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ست.
ئیستا گردەکە خامۆش و بێدەنگ هەرچییەکیان پێ بڵێیت خۆیان بە خاوەنی ناکەن، چونکە پیاوه خاکیه‌که خه‌ون به ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که‌ی بارزانییه‌وه ده‌بینێت، هەر کاتێکیش کاک نەوشیروان دەچێتە لای کاک مەسعود و دێتەوە لە خۆشی‌دا پێی ناکەوێتە سەر زەوی، دەڵێت: کاک مەسعود متمانەی پێمە، فڵانە نهێنی بۆ باسکردووم و فیسارە پیلانی لا درکاندووم! راوێژم پێدەکات! پێتان سەیر نەبێت، کە پێش گرتنی موسڵ و پاشەکشەی هێزەکانی پارتی لە شەنگال، کاک نەوشیروان چەند رۆژێک پێش ئەوە لای مەسعود بارزانی بوو، لە زمانی چەند کەسێکی ناو گردەکە وتیان، کاتێک هاتەوە زۆر بە خۆشییەوە دەیوت کاک مەسعود متمانەی پێمە و تەلەفونم بۆ دەکات، بچم بیبینم، نهێنی بۆ درکاندووم! ئەوەتا وەکو ئەمڕۆ دەبینن له گرده‌که سیاسه‌تی پارتی و بارزانی پەیڕەو دەکرێت، سه‌دان کادیر و گۆڕانخوازی تریش گه‌یشتۆته سه‌رئێسقانیان، چونکە ده‌زانن چ فێڵ و خیانه‌تێکیان لێکراوه، مرۆڤە بچووکەکانیش، چۆنکە پێویستیان بە گەورە هەیە تا گوێچکەیان راکێشن و داسەکێنرێنەوە، کەسیان متق ناکەن، ئەم بچوکانە وەک خۆیان ماونەتەوە، نەگۆڕاون! کاک نەوشیروان هەرچییەکیان لێبکات، سەریان بە دار و بەردا بدات، ئەمان پێیان خۆشە! ئاخر مرۆڤی کۆیلە دوو جۆرە، یەکێکیان هەست بە ئازار دەکات و یاخی دەبێت، دووەمشیان ئەوەیانە، کە زەوق لە کۆیلەبوون و ئازارەکە دەبینێت، پشت دەکاتەوە تا چاکتر تێی هەڵبدرێت، ئەوانەی ئەمڕۆ لە ناو گۆڕاندا ماونەتەوە و پێیان وابوو گۆڕان دژی بنەماڵەیە، دەیەوێت بە راستیی پارتی و بارزانی لە دەسەڵات دوور بخاتەوە، ئەمڕۆ بە پێچەوانەوە ئەم سیاسەتەی کاک نەوشیروان بە حیکمەت و بلیمەتیی لێک دەدەنەوە، چونکە ئەو تێگەیشتنەی لە ناو عەقڵیدایە تەسلیم بە رابەرەکەی کردووە!
بۆ کلومکردنی ئەم باسە با ئەو کۆیلانە بزانن، کە چیتر کاکە نەوە فریادره‌س نییه، به‌ڵکو به‌شێکە لە هۆکاری چاره‌ڕه‌شی ئەو میللەت و ئەو خه‌ڵکە.
- بارزانی به پشتیوانی نه‌وشیروان داعشی به دیاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان هێنا.
- پارتی کاره‌ساتی شه‌نگالی خوڵقاند و نه‌وشیروانیش نقه‌ی لێوه نه‌هات.
- پارتی به ئاشکرا نه‌وت دەدزێت و ده‌یفرۆشێت، کەچی کاک نەوشیروان بە وەستاندنی بودجە، به‌غدا تاوانبار ده‌کات! به‌هه‌مان نه‌فه‌سی پارتی، ڕه‌خنه له سیاسه‌تی به‌غدا ده‌گرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست