میداڵی چاوپۆشی له ئه‌نفال و کیمیا باران
Friday, 16/04/2010, 12:00
بێجگه له ئه‌نفالی یه‌که‌م، که له‌شکری سعودیه‌کان ئایه‌تی ئه‌نفالیان بۆ کورد هێنایه کایه‌و له رۆژهه‌ڵاتی به‌سره ده‌یان هه‌زار کوردیان ئه‌نفال کرد له‌سه‌رده‌می به‌دیهاتنی ئیسلامدا، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه شمشیری ئیسلامه‌تی سعودیه‌کان له‌سه‌ر ملی کورد لانهچوهو ئه‌گه‌ر بۆخۆشیان راسته‌وخۆ کوردیان له‌ناو نه‌بردبێ، ئه‌وا پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌یان کردوه که ده‌سه‌ڵاتدار بوون به‌سه‌ر کوردستان دا.
هه‌ر که‌سێک فتوحاتی ئیسلام بخوێنێته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موو سه‌ر له‌شکره ئیسلامیه‌کان که روه‌و کوردستان هاتوون خه‌ڵکی سعودیه بوون، که چاوپۆشیان نه‌کردوه له له‌ناو بردنی پیرو مناڵ و په‌ک که‌وته‌و ئافره‌ته‌کانیشیان به‌تاڵان بردوه بۆخۆیان، ئه‌گه‌ر رۆژێک ده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنێ و راستیه‌کان بۆ جه‌ماوه‌ری کورد ئاشکرا بکات، جه‌ماوه‌ر نه‌فره‌ت له‌و که‌سانه ده‌کات که ده‌ست ده‌نێته ده‌ست عه‌ره‌ب و به برای خۆیان حساب ده‌کات.
خۆ ئه‌گه‌ر مام جه‌لال و کاک مه‌سعود کتێبه‌کانی فتوحاتی ئیسلامیشیان نه‌خوێندبێته‌وه، ئه‌وا دوێنی به‌چاوی خۆیان ده‌یاندی که سه‌دام حوسه‌ین وه‌ک سه‌رله‌شکرێکی سعودی، به چه‌ک و پاره‌ی سعودیه‌وه په‌لاماری کوردی ده‌داو سه‌دان هه‌زار که‌سی کوردی لهناودهبردو کوردستانی وێران ده‌کرد، سعودیه‌کانیش ده‌یان گووت (هه‌ڵا هه‌ڵا به‌ته‌ڵ العربی).
ئه‌وه‌تا له حه‌فته‌یه‌کی وادا که سه‌دان ئێسک و پروسکی مناڵانی ئه‌نفالکراوم ده‌دۆزرێته‌وه‌و ده‌هێنرێته‌وه گوندی له‌دایک بووی، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود به‌شانازیه‌وه روو له سعودیه ده‌که‌ن و میداڵی چاوپۆشی له ئه‌نفال و کیمیا باران له مه‌لیکی سعودیه وه‌رده‌گرن و قاقای خۆشی لێده‌ده‌ن.
ده‌با وه‌ک نامه‌یه‌کی کراوه به مام جه‌لال و کاک مه‌سعودی رابگه‌یه‌نم، دانیشتنتان له‌گه‌ڵ هه‌ر عه‌ره‌بێک، تورکێک یان فارسێک له مێژوودا به تاوانی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، هه‌ر داهاتێک له‌وانه ده‌ست بکه‌وێ وه‌ک ده‌ردو به‌ڵای نه‌ته‌وه‌یی ده‌خرێته ناو مێژوه‌وه، هه‌ر میداڵێک له‌وانه وه‌ر بگیری وه‌ک ئه‌و میداڵانهیه که له‌سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کاندا سه‌دام ده‌یدا به سه‌رۆک جاشه‌کان.
با مه‌لیکی سعودی و ئهنفالکهرهکانیش زۆر باش بزانن، نه‌ته‌وه‌ی کورد بریتی نیه له جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی و چه‌ند ریش درێژێکی قورئان خوێن، له‌شکری نه‌ته‌وه‌یی به رێگاوه‌یه‌و چۆن ئێوه له 1400 ساڵه‌ی رابردوه‌وه به‌ناو کورد‌و کوردستان که‌وتن، ئاوا بهناوتان دهکهوینهوهو تۆڵه‌ی یه‌ک به‌یه‌کی ئه‌و کوردانه‌ت لێده‌که‌ینه‌وه که له‌سه‌ر پاراستنی خاک و نیشتمانی خۆیان له‌ناوت بردوون.
سه‌ردار پشده‌ری
15 4 2010
http://www.kurd-oil.net
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست