کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیرەڤان بارزانی بەردی بناغەی دوو ئوتێل بە ناوی (شیراتۆن) دادەنێت

Saturday, 12/05/2012, 12:00


پەیامنیری کوردستانپۆست 1 / سلێمانی
سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسێکی نزیک عیزەدین بەرواری، بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە ڕۆژی دووشەممە 14 /5   نیچیروان بارزانی، هەڵئەسێت بەدانانی بەردی بناغەی دوو هۆتێل بە ناوی شیراتۆن یەکێکیان لە سلیمانی، ئەویتریان لە هەولێر، هەردوو ئوتێلەکە لەسەر رووبەرێکی فراوانی زەوی، کە لەلایەن دەزگای وەبەرهەمهێنان بۆیان تەرخانکردووە. سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد، کە ئەم دوو پرۆژەیە لە ٥٠% پشکی عزەدین بەرواری، ٣٠% ئازاد بەرواری ٢٠% زاوای ئازاد بەرواری، شایانی باسە ئەم کارە کۆنە مخابەراتێکی عراقی بەناوی سعـد محمد امین دۆسکی جێبەجێ دەکات، کە خاوەنی فرۆشگای دەیتی فرییە لە هەموو کوردستاندا. سەرجاوەکە دانی بەوەدا نا، کە ئەم سەرکردە و بەرپرسانە ئەوەندەیان پارە بردۆتە دەرێ بۆ وڵاتانی وەک تورکیا و ئەوروپا، ئیستا دەیانەوێت بەشیکی دیکەی ئەو پارەیەی لە نەوت دەیدزن، بەم شێوەیە لەو پرۆژانەدا سپی بکەنەوە. ئەم بەرهەم هێنانە بە واتا سپی کردنەوەی پارەی گەندەڵی و نەوتی دزراو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە