کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامان بارزانی له‌ فرگه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ بیست مليۆن دۆلاری گه‌يانده‌ ئه‌مه‌ريكا

Sunday, 25/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری فرگه‌ی هه‌ولێر
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پيش سامان سابير بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی و خاوه‌نی گرۆپی كۆمپانياكانی زاگرۆس له‌ ڕێگه‌ی فرگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ له‌گه‌ل بردنی مال و مندال و هاوسه‌ره‌كه‌ی بری(٢٠) مليۆن دۆلاری گه‌يانده‌ ئه‌مه‌ريكا.
هه‌روه‌كو مقده‌م سيروان عه‌لی ره‌زا به‌ريوه‌به‌ری هاتوچۆی ناو فرگه‌ی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه‌، له‌ ماوه‌ی ٣ مانگدا ئه‌مه‌ ٤ هه‌مين جاره‌ سامان بارزانی پاره‌و دۆلاريكی زۆری چه‌ند مليۆن دۆلاری له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ ولاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و ئه‌مريكی ناردووه‌، تا ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ ١٥ مليۆن دۆلاری گه‌يانتدۆته‌ پاريس و پێشتريش ٢٠ مليۆن دۆلاری گه‌ياندۆته‌ لوبنان .
هه‌مان سه‌رچاوه‌ له‌ زاری سيروان عه‌لی ره‌زاوه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سامان بارزانی ڤێلايه‌كی ١٠ دۆنمی له‌ ولايه‌تی فريجينايا ی ئه‌مريكی كريوه‌ و هاوسه‌رو منداله‌كانی بردووه‌ تا له‌ ئه‌مه‌ريكا ئاهه‌نگی سه‌ری سالی نوي بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ده‌زگای پاراستن ليژنه‌يكی لێكۆڵينه‌وه‌ ناردۆته‌ ناو فرگه‌ی هه‌ولێر بۆ ليكۆلينه‌وه‌ له‌ ٢٠ ئاسايش كه‌ گومانيان لێ كراوه‌ كه‌ زانياريه‌كانی ناو فرگه‌ی هه‌ولێريان به‌ كه‌ناله‌كانی راگه‌ياندن گه‌ياندووه‌و، سه‌ربه‌ست ره‌ئيس عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسايشی فرگه‌ی هه‌ولێر ناوی هه‌ر ٢٠ ئاسايشه‌كه‌ی ماوه‌ی ٣ رۆژه‌ بۆ پاراستن ناردووه‌ تا ليكۆڵينه‌وه‌يان له‌گه‌ل بكريت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كارزان كه‌ريم رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی ئه‌و فرگه‌يه‌ به‌ هه‌مان تۆمه‌ته‌وه‌ له‌ پاراستن زيندان كراوه‌.

ئەم هەوالە کراوە بە فارسی لێرەوە دەتوانیت بە فارسییەکە بیخوێنیتەوە، یان کلیکی ئەو لینکە بکەیت کە بە دوایدا دێت تا بچیتە نێو سایتەکەیانەوە:

سامان بارزانی از فرودگاه اربیل20 میلیون دلار به ێمریکا برد!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە