بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


تۆنی بلێر بە گوڵباران ماڵئاوایی پێکرا، با ئێمـه‌ش مامە بە پێڵاو ماڵئاوایی و نه‌فره‌تی لێبکه‌ین

Monday, 16/03/2009, 12:00


قومارچی کە دۆڕا، ئه‌گه‌ر نەڵێت بە هینمه‌وه‌، ئیتر دڵی شەق دەبات، منیش بەو پەندە کوردیە، دەست بە نووسینەکەم دەکەم.
مامەکەی لە مەڕ مەیدانێ خۆشمان چۆن دەزانێت فڕۆکەوانەکەی کیمیابارانی هەڵەبجە بە چ پیلانێک ئازاد کرا،ئاوهاش دەزانێت کە بە هیچ شێوەیەکی تر تازە جارێکی تر خەڵکی ڕاستەقینەو کوردپەروەری کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان بە بەڵێنی جاشئاساییانەی ئێوەی جووتە بنەماڵەی پەسفندە هەڵناخەڵەتێنرێنەوە و وەکو وەفادارییەک بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئەو خاکە پیرۆزە، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرایەتیدا تازە دەنگتان پێنادەنەوە. جا بۆیە وەکو قومارچیەکە لێت ناگیرێت کە بشڵێی دەتەوێت خۆت هەڵنەبژێریتەوە. بەڵام جیاوازی نێوان تۆو قومارچیەکە : ئەو تەنها ڤایرۆسێکە بۆ جەستەی خۆی، کات و ڕەنجی خۆی بە خەسار دەڕەوێنێت، بەڵام تۆ هەروەکو کە لە ڕاپرسیەکانی کوردستانپۆستی سەنگەردۆست دا دەردەکەوێت، هەمیشە گەورەترین ڤایرۆسی ناواخنی شۆڕش و دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی گەلی کوردستان بوویت .
تۆ بازرگانیت بە خوێنی قوربانیانی 16 ی مارس و منارەی کەللە سەری بە جامەدانە پێچراوی ئەنفالی عروبەوە کرد و گیانی هەموو شۆڕشگێڕێکتان هەرزانفرۆش کرد لە پێناوی ورگێکی فشەڵ و بنەماڵەیەکی چرووکدا، بنەماڵەیەک کە بۆگەنی چڕە دووکەڵی چرووکایەتیەکەی میوانی سێ ژەمەی سەر سفرەی هەموو ماڵە هەژارێکی ڕەنجدەری کوردە.
پێویستە دان بەو ڕاستییە حاشا هەڵنەگرەدا بنرێت کە مێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پڕیەتی لە سەروەری و قوربانیدان. یەکێتییەک کە مێژوو تۆماری کرد باشترین کەرەستەی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 بوو بە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵک، ئەویش تا ئەو سەردەمە. لە هەمان کاتتدا جەنابتان هەمیشە وەکو جاش سکرتێرێک ی تاکە کەس هەر خەریکی خۆفرۆشی و هەرزانفرۆشکردنی گیانی پیرۆزی پێشمەرگە و شۆڕشی کوردی بوون تەنها لە بۆ خزمەتی بنەماڵەی ناوبراو، بە شێوەیەک کە بتەوێت یادداشتنامەکانت وەکو نوسەرێکی بێلایەن بنوسیەوە ئەوا لاپەڕە ڕەشەکان زۆرترین قەبارەی داگیر دەکەن. ئەوجار کە باسی ئەوە بکەین: هەبوون یان نەبوونی فشەڵە پیاوکارتۆنێکی وەکو تۆ پێتوایە هیچ بە سودی خەلکی کوردستان تەواو دەبێت؟ ئایا خەڵک بە بیستنی هەواڵی لەم جۆرە هیچ پەژارەیەک دەمووچاوی دادەپۆشێ؟ئەم هەواڵی وازهێنانەی تۆ لەوانەیە کەمێک لای هاووڵاتییە عەرەبەکانت، هی ئەو دەشتی ناوەڕاست و باشوورە مایەی نیگەرانی بێت.
بەڕێزان، لە خەرمانی سەرۆکایەتی مام دا زیان سەری مایەکەی خواردووە، بە شێوەیەک کە باسی کێشەی کەرکووک و ناوچە جێگا ناکۆکی لەسەرەکان وەکو دووشەش تۆپین. ئەو یەکێتیەی کە ڕەنگی سەوزی ئاڵاکەی کلۆرۆفیلی گەڵای داری بە خوێنی شەهید ئاودراو، پێکیهێنابوو بەرەو هەڵدێرێکی ترسناکی هەزار بە هەزار ڕۆیشت. هەر لە سایەی ئەو خەرمانەدا چەندین ڕێککەوتننامەی ژێر بەژێر لە گەڵ دووژمنانی سەرسەختی کورد بە مەبەستی تواندنەوەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردی، واژووی لە سەر کرا. مامی پیر، هەر لە پێناوی چوونە سەر تەختی کورسی دیکتاتۆریەتیت کە پێشتر هی دیکتاتۆرەکانی تری وەکو سەدام و پێشترەکان بوو، کە خۆت ئاسایی ئەوانیش هەر دوژمن بوون، ڕێککەوتننامە ستراتیجیەکەتان لە گەل حیزبی گەورە جاشی بنەماڵەو بارزان دا مۆر کرد کە دەسکەوتەکانی خۆی لە بە تاڵانبردنی ئەزموونەکانی حکومەتی هەرێم و سەرمایەی خەڵکی کوردستان و مزایەدە بە خوێن و کەللە سەری ڕۆڵەی خەڵکو کارکردن بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەراندا هەزاران شتی لەو جۆرەدا، دەبینێتەوە ئەویش هەموی بۆ ناو گەروی بنەماڵە ڤایرۆساویە مافیاکان.
ئاخر کە ڕۆژی دوایی و لێپرسینەوەو چەسپاندنی دادپەروەری هەبێت؟چۆن جەنابتان بانگهێشتی دۆزەخی شەرمەزاری ناکرێن؟ بەوەی کە ئێوە چەندین ساڵی ڕەبەقە هەر بە ڕەواشتان نەبینیوە یادی شیهید ئارام و مامەڕیشەو دەیان کەڵەپیاوی تر بکرێتەوە! بەڵام کە بچینە سەر پڕۆفاییلی جاشایەتیەکەت، لە ماستاو خەستکردنەوەدا بە سەر گەورە جاشی کۆچکردووی هاوکارت باقر الحکیم، یەکێکی نەشارەزا بیبینێت وا هەست دەکات کە جەنابتان خوێندکاری دکتۆرا بن لە بواری هونەری پێ دا هەڵگوتن دا. چ شەرم!!! بەڵام دڵنیا بن خێلی مامتان و دارو دەستە گەوجەکانی، کە ڕقی پەنگخواردوی گەلی کورد چاوەڕێی ئەو ڕۆژەی شەرمەزاریەتی بەرقاپی خواتان لێ ناکات و هەر لەم دونیا دا دۆزەخێکی گڕاویتان بۆ بە دروستکردن دەدات.
باوەڕتان بێت ئەوەی کە ئێوە کردتان بەرامبەر ئەو نەتەوە ستەمدیدەیە، بۆ دەستکەوتنی ڕاستیەکان دەبێت لەو دنیا دا سەردانێکی خوا بکرێ داوا بکڕیت کە ئەو وەکو خۆی، خۆفرۆشی ئێوەتانمان بۆ بگێڕێتەوە.
لە کۆتاییەکەی و لە 21 ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دا دەڵێم : جەلۆ خوای خەڵکی کوردستان بتگرێ و تەمەن ڕێگرت بێت لە بەردەم نووسینەوەی یاداشتەکانتدا چونکە لە پێناو خستنە ناو بەڕکی چەند دینار و دۆلارێکدا فڕۆکەوانەکەت ئازاد کرد.چ شەرم!!!
ئەگەر باس لەو ئەگەرەش بکرێت کە تەمەن ڕێگر نەبێت ، تکایە لە یادداشتنامەکانتدا ئاماژەیەک بە هەوڵە جاشئاساییەکانیشت بکە کە وەکو ئەندازیارێکی پسپۆڕ لە شەڕی ناوخۆ دا،چۆن ڕۆڵەکانی ئەو نەتەوە چەوسێنراوەتان لە گەردەلولەکانی تۆڵە و تۆبە و سەرجەم شەڕەکان دا بە کوشت دا لە گەڵ مەسعوتی مەلای ئاشبەتاڵچی. وە بیریشت دێنمەوە کە هەر وەکو بەڵگە دەتوانی سوود لەم لینک ە
 http://www.aina.org/confidential.htm
 وەربگری. ئەگەر کەمێکیانیشت لە بیر چوبێتەوە گلەییت لێناکرێ چونکە لە خیانەتی زەبەلاحی 31 ی ئابی 1996 ی هاوبەشی مەسعود تکریتی و سەدام بارزانی گۆڕبە گوڕ دا زۆرێک لە ئەرشیفی جاشایەتیت لە هەولێری پایتەخت لە لایەن حیزبی بنەماڵەکەی لە مەڕ مەیدانەکەی ئەودیو دەستی بە سەر دا گیرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم بەڵگەنامانە هەمووی بە کوردی و عەرەبی و فارسی بوون بەڵام وەرگێرڕاونەتە سەر ئینگلیزی. لەوانەیە کە خەڵکیش پێی وابێ کە تۆ گەلەک زمانزانی بەڵام ئەوانە خەڵکێکی لە خۆت نەزانترن، چونکە لای زمانزان تۆ هەر هیچ نازانی لە زمانەوانیدا. جا پێشنیارم وایە کە پارەی وەرگێڕانەکەی لە ئینگلیزیەوە لێ خەرج نەکەی و داوا لە قوبادی کوڕت بکەیت کە لەبۆت بکاتەوە کوردی چونکە تۆ سەرۆکێکی زۆر هەژاری . خوانەخواستە قەت دزیت نەکردوە! چ شەرم!!!
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە