کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆبانی سەرکەوت

Tuesday, 27/01/2015, 12:00










لە کۆبانی شتێك نیە ناوی ژەنەراڵ و زەعیم و سەرکردە،ئەوان هەموان شەڕڤانانن بەبێ جیاوازی،ئەوان جگە لەجل و بەرگێکی خاکی خۆیان بە داڵ و نەجمەی سەرشان نەڕازاندۆتەوە،ئەوان لەجیاتی وێنەگرتن بۆ فەیسبوك و هەڵگرتنی چەندین جۆرە چەکی پێشکەوتوو لەگەڵ تاقم و تفەنگی گرانبەها و ئەجایب، خەریکی بەرخودان و بەرگرین. ئەوان لەجیاتی لێدوان و قەرەباڵغکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خۆدەرخستن،لەسەنگەرێکەوە پڵنگ ئاسا بەرەو سەنگەری تر هەڵپەی لەناوبردنی دوژمنی مرۆڤایەتین،ئەوان لەجیاتی سمیڵ ڕەشکردن و سەرو پاتەڵاك بۆیاخکردن،یاشماغێکی سادە لە دەم و چاویان ئەبەستن و دوژمنی ئەترسێنن،ئەوان لەجیاتی هەڵگری ناوو نازناوی قەبەو گەورە،هەریەکە بەناوی خۆی وهاوڕێ شەهیدەکەیانەوە بانگ لەیەکتر ئەکەن. ئەوان لەجیاتی ئەوەی خۆیان فش بکەنەوەو هەریەکە لەلایەن خۆیەوە قسەی گەورە و زل بکا،سووك و ئاسان ئامانجی خۆیان لە ناوبردنی چەتەکانی داعش و ناساندنی تورکە فاشسیتەکان باس لێوە ئەکەن. ئەوان لەجیاتی هەڵهاتن و سەنگەر چۆڵکردن، بەرگری لە نیشتمان و خاك و ئاوی کوردستان ئەکەن.

ئەوان مانای شەرەف وەك خۆی بەکار دێنن،ئەویش بەرگریە لەخاك و خەڵکەکەی.نەك وەك ئەوانەی ئێمە شەرەف لە پارچە گۆشتێکدا ببیینن.ئەوان بەڕاستی خەبات ئەکەن و نایدەن بەڕووی کەسدا،نەوەك وەك ئەوانەی لای خۆمان کە جاشێتی و خیانەتیشیان وەك خەبات بەسەفتە دۆلار لەمیللەتیان وەرگرتوە. ئەوان فیشەك تەنها بە چەتەکانی داعشەوە ئەنێن،نەوەك فیشەك بەسنگی میلەت و ڕۆژنامەنووسانەوە بنرێ وەك. ئەوان لەجیاتی مەلا بەختیار و مەحمود سەنگاوی و فازیل میرانی و مەسروور ومەسعود و جڕو جانەوەرەکانی تر نین تەنها لێدوان بدەن و خۆیان پیلانی شەڕ لە دواوی دواوە دابنێن و کوڕی خەڵکی بدەن بەکوشت. نەخێر ،ئەوان یەکەمین شەهیدیان کوڕی (ساڵح موسلیم)بوو .

کوا کوشتن و بریندارکردنی کوڕەکانی مەسعود و جەلال، کوا کوژرانی یەکێ لە بەناو سەرکردە سەربازیەکانی وەك خۆیان ئەڵێن(مەلا بەختیار،شێخ جەعفەر،مەحمود سەنگاوی و کوڕە نازدارەکانی مەسعود کە هەرخەریکی وێنەن بۆ فەیسبووك). کوا کۆسرەت و دەرباز و کێ و کێ؟؟ کوا ئەو هەموو لیوا و داڵ بەسەر شانانەی کە خۆیان بە ڕامبۆ ناگۆڕنەوە.

خەڵکینە کۆبانی بۆیە سەرکەوت چونکێ مردن و شەهید بوون لەپێناو خاکدا بە ژیان ئەزانن،ئەوان بەرخودان بە ژیان ئەزانن،ئەوان فێری وانەی نەوت دزین و فەرهوودی نیشتمان و فرت و فێڵ نەکراون،ئەوان فێری فەیسبووک و تویتەرو وێنەگرتن نەکراون،ئەوان فێری وانەی مەردایەتی و جوامێری کراون،پەروەردەی پەکەکە وایە تەنها لەبەرخوداندا مرۆڤ هەست بە بوونی خۆی ئەکا. تەنها لەپاراستنی منداڵ و پیرو پەککەوتەدا هەست بە بوونی خۆت و بەرانبەرەکەت ئەکەی. هەڵهاتن لای ئەمان هێشتا کەس بیری لێ نەکردۆتەوە. ڕاکردن و چۆکدادان لەفەرهەنگی پەکەکە و یەپەژە و شەڕڤاناندا دروست نەبوە.

جا بۆیە لاتان سەیر نەبێ کەوا چۆن توانیان بەسەر ئەو هەموو هێزە دڕندانە سەربکەون و سەری لوتیان ڕەشبکەن هەروەك ئاڵا چڵکنەکەیان . وانەیەکیان نەك هەر بۆ عەرەب و ئیسلام،بەڵکە بۆ عوسمانیە قین لەدڵەکانیش دا کەهەتا هەتایە لەیادی نەکەن. سەرکەوتن بۆ مرۆڤی شۆڕشگێر و مردن بۆ تیرۆریستان و هاوپەیمانەکانیان لە تورک،عەرەب،فارس و پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە