کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم ساڵیش هەڵەبجە دەبێت بە جێگاى ململانێى پارتەكان

Thursday, 15/03/2012, 12:00


ئەوە بۆ ماوەى زیاتر لە 20 ساڵە خەڵكى هەڵەبجە بەدەست من و تۆى پارتەكانەوە كەوتوەتە ناو دۆزەخێكەوە كە هیچى كەمتر نیە لەو دۆزەخەى كە عەرەبەكان لە 16/3 بۆیان دروستكرد. هەڵەبجە هەر لەیەكم جار و یەكەم ڕۆژى یادكردنەوەى شازدەى سێ لەلایەن حیزبە چاو برسیەكانەوە بە ئاقارێكى تر براوە و كراوە بەشتێكى حیزبى و لە نەتەوەى دورخراوەتەوە. ئەمەش واى لە زۆرێك لە وڵاتانى جیهانكرد كە بەشێوەیەكى جیاوازتر تێڕوانینى خۆیان هەبێت بۆ ئەم كارەساتە و لەلاى خۆیان بەشتێكى بچوكیان دەزانى تاواى لێهات هەتا ئێستاش دەیان وڵات نەك دان بە ڕوداوێكى وا نانێن بەڵكو بەگاڵتەیەكى سیاسى دادەنێن یەكێك لەو دەوڵەتانەش توركیایە كە هەتا ئێستا گاڵتەى بە ڕوداوەكەدێت هەرچەندە كە پارتەكانى كوردستان پەیوەندیەكى ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئەم دەوڵەتە داگیركەرە كورد كوژەداهەیە ئەم بە حیزبى كردنەش واى لێكردوە هەتا ئێستا بە كۆمەڵكوژى لەلایەن ڕێكخراوە جیهانیەكانەوە دانى پێدانەنراوە. خەڵكى هەڵەبجەش هەموو ساڵێك لەم ڕۆژەدا هەوڵیانداوە كە یادەوەرى ئەم كارەساتە دڵ تەزێنە بكەنەوە بەڵام هەمیشە پارتەكان ئەم یادەیان بۆخۆیان قۆرغ كردوە و خەڵكى هەڵەبجەش بەناچارى ملكەچى ئەو هێزانە بووە. لەكاتى شەڕى ناوخۆدا چەندڕۆژێك پێش یادەكە لەلایەن هەموو هێزەكانەوە هێرش دەكرایە سەر شارى هەڵەبجە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى و كردنەدەرەوەى ئەو پارتەى كە لەهەڵەبجەیە ئەویش بۆئەوەى كە هەر شتێك بۆ كەسوكارى شەهیدان گەشتە هەڵەبجە حەپەلوشى كەن هەر لەم پێناوەشدا دەیان گەنجى ئەم شارە بوو بەقوربانى خواستە سەیرەكانیان. ئەم ساڵیش وەك هەموو ساڵێك خەڵكى هەڵەبجە كەوتوەتە ناو بارودۆخێكى ئاڵۆزەوە و هەر لایەن و ڕێكخراوێ دەیەوێت یادى ئەم ساڵ بۆ خۆى قۆرغ بكات. هەندێك یادەكە دەكەنەوە و هەندێك بەشدارى ناكەن و هەندێكیش بەتەماى خۆپیشاندانن. هێزە دەستەڵات دارەكانیش هەریەكە و بۆخۆیان پۆستەرى زەرد و سەوز ....لەسەر دیوارە ڕوخاوەكانى شارەكەیانداوە و بەشێوەیەك كە ناوى ڕێكخراوەكان زۆر گەورەترە لەو شتانەى كە بۆ هەڵەبجە نوسراون.یەكێتیش دەیەوێت هونەرمەند میدیا حسین خەڵات بكات لە هۆڵى مۆنۆمێنت. ئەم ڕوداوە نەخواستراوانەش هەڵەبجەیەكانیان خستوەتە ناو گێژاویكەوە كە نەدەتوانن لێى دەربچن و نەدەشتوانن تێیدا بمێننەوە. بەڵام زۆربەى خەڵكى هەڵەبجە پێى باشترە كە یادەكە نەكرێتەوە و هەركەسەو لە ماڵى خۆیدا هەستێت بە یادكردنەوەكە و بچنەسەر گۆڕى شەهیدەكانیان دوورلە خواستەكانى دەستەڵات. بەڵام كۆمەڵێك گەنج لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوا لەخەڵكى هەڵەبجە دەكەن كە ئەو ڕۆژە لە چوار ڕیانى هەڵەبجە كۆ ببنەوە وە بۆ خۆپیشاندان و بەوشێوەیە بایكۆتى یادەكە بكەن. هەندێكیش لە ڕۆشنبیران و گەنجانى هەڵەبجە دەیانەوێت لەو ڕۆژەدا گردبونەوەیەك لەسەر گۆڕى شەهید كوردە احمد بكەن كە لە خۆپیشاندانەكەى 2006 بەدەست هێزەكانى ئاسایش شەهیدكرا. ئەم بیروڕا جیاوازانە وا دەكات كە ئەم ساڵ یادكردنەوەكە بكرێت بەشتێكى تایبەت و هەركەسە و بۆخۆى پارچەیەكى بەرێت. بۆیە باشتر وایە ئەم گروپ و دەستانە خۆیان یەكخەن لە پێناو داواكارى خەڵكى شارەكەدا كاربكەن نەك بەپێى بیروباوەڕى خۆیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە