دووتابلۆ
Sunday, 10/07/2011, 12:00
لە شارێكى نیشتمانى زامدارم دا
برژوازێك
هەواڵى ئەپرسى وئەى وت
"سەگە"خرپن وجوانەكەى
كیژۆڵەخنجیلانەكەم
لەماڵ دەرچووەو ون بووە
هەركەسێك بۆم بێنێتەوە
خەڵاتێكى باشى دەكەم
چونكە كارێكى پیرۆزو
پڕمیهرەبانى كردووە
بۆیەهێندە
پەرێشان وشێواوم بۆى
بیستو چواركاتژمێرى ڕێكە
نەلاقەمریشكێكى چەورو
نەكولیچەیەكى خواردووە!!
* * *
هەرلەهەمان نیشتمانى
سوتماك كراو
هەزاران منداڵى بێ ناز
ڕۆڵەى شەهیدوئەنفال و
هەژاروبرسی ولانەواز
خەوئەبینن
بەلەتێ نانى وشكەوە
ئەشك ئەڕێژن
لەئامێزى دایكى ڕەشپۆش
بەڵام هەرگیز
مرۆڤێكى خاوەن ویژدان
هەستوسۆزى نایەتەجۆش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست