کامیان تاوانبارن ؟ پژاک و پەکەکە یان تورکیا‌و ئێران ؟
Wednesday, 24/08/2011, 12:00
مه‌سعود بارزانی ،هۆكاری تۆپباران و بۆردمانی سنوره‌كانی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به بوون‌و چه‌لاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌و پژاك له‌له ناوچه کانی قەندیل و شاخەکانی دەوروبەری. .
مەسعود زۆر بێ شیرمانە له‌په‌یامێكدا كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه:
هه‌روه‌ك ئاگادارن بارودۆخی ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا دێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و رۆژانه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی تۆپباران و هێرشی ئاسمانی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی ئیران و كۆماری توركیا ده‌بێته‌وه. له‌په‌یامه‌كه‌دا پاڕانەوەکەیدا هاتوە ، کە بوونی گەریلاکانی پژاك و په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌هانه‌یه‌كی به‌هێزه له ده‌ست هه‌ردوو وڵاتی داگیر کەر ، به‌رده‌وام بوونی ئه‌م جۆره كرده‌وانه و په‌نابردنیان بۆ توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی هێنانی توندوتیژی نه‌خوازراو بۆ گه‌له‌كه‌مان و ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد ناكات. و به‌داخه‌وه له‌م رووه‌وه هیچ حیسابێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم ناكرێت. هه‌روه‌ها تێدا هاتووه ده‌بێ له لای خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بێت كه كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی له سه‌ر سنووره‌كان پاساوێك ده‌داته هه‌ر دوو وڵات تا به به‌رچاوی جیهان كرده‌وه سه‌ربازیه‌كانیان له هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن. له نێو ئه‌و شه‌ڕه نا به‌رامبه‌رو له‌شكركێشی و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌دا به پله‌ی یه‌كه‌م هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. و دڵنیام به شه‌ڕ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت و له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت به ئاشتی بێت. ئینجا رۆژێك زووتر ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی پێ بهێنرێ باشتره به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر خه‌یاری شه‌ڕیان هه‌ڵبژاردووه ئه‌وا داوایان لێ ده‌كه‌م ئه‌و شه‌ڕه له هه‌رێمی كوردستان دوور بخه‌نه‌وه. پێشتریش مەسعود له‌دوای ده‌ستپێكردنی بۆردومانی چڕی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه، به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و بۆردومانه بكات، ئیدانه‌ی كوشتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیای كردبوو، کوردستانپۆست کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە ووتارە پڕوو پوچەکەی سەرۆکە ترسنۆکەکە هیچ نی یە تەنها درێژەدان نەبێت بە بازرگانی ، ئێمە لەکاتێکدا دەزانین کە سەرانی ڕوو ڕەشی هەردوو بنەماڵە نەک هەر هیچ ناکەن بەڵکو زەمینە خۆش دەکەن بۆ هەم ئاهەنگی لەگەڵ داگیر کەراندا ، بۆیە بۆ مێژوو گەلەکەمان لە هەر بەشێکی داگیر کراودا ئاگادار دەکەین کە پەیامەکەی مەسعود بارزانی و هەڵوێستە ناجوامێرەکەی سەرانی هەردوو بنەماڵەو حوکمەتە فاشیلەکەی بەرهەم ڕسواکەن ، گەریلاکان کەس و کاری ئێمەن ، ئەوانن ئابڕوویان بۆ نەتەوەیەک گەڕانۆتەوە ، لەهەر جێگەیەک لەکوردستاندا ،و بەدەستی هەر داگیر کەرێک کوردێک زامداربێت ئێمە دژی دەوەستین ، مەسعود داوا دەکات کە شه‌ڕه‌که بەرنە ناو پەرلەمان ، ئەو چاک دەزانێ ئەو کوردانەی ڕۆژانە لەسەر شه‌قامه‌کان هەڵدەواسرێن ، بەبێ هیچ تاوانێک تەنها لەسەر کوردبونیانە ، پاشان خۆ ئێران و تورکیا و سوریا ،سوئیدو ئەڵمانیاو دانمارک نی یە تاقبوڵی شه‌ڕی ناو پەرلەمانی بکەن ،مەسعود زۆر جوان لەپەرلەمانی عێراقدا بەر هەمی هەبوە بۆ کورد ، ئەوە نی یە ناوچە داگیر کراوەکان چاوەڕوانی واژۆیەکی مەسعودە بۆ گەڕانەوە ، شەرمەزاری لەوەدایە مەسعود بۆ سەربازە تورکەکان دەگری ، کەچی خێزانێک بەفڕۆکە جەنگێکانی تورک شەهید دەبن ، مەسعود پەنجەی تاوان بۆ گەریلاکانی پژاک و پەکەکە درێژ دەکات . .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست