یادی کۆماری کوردستان پیرۆز بێت
Friday, 07/01/2011, 12:00
کۆماری کوردستان له مهاباد، چرایه‌کی گه‌شی نه‌ته‌وه‌یی بوو که له نێوان ساڵانی(1946/1945) تیشکی دایه‌وه و به سازدان و بنیادنانی کوردستانیکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، ئاواتی له مێژینه‌ی ناسیونالیزمی کوردی پراکتیزه کرد.
چۆنیه‌تی و پێکهاتنی کۆمار و مێژووی کورت و پڕ له ڕووداوی، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی خه‌ستی خسته سه‌ر رووداوه‌کانی دواڕۆژی کورد ، هه‌روه‌ها تێکچوونی له پڕیشی وه‌ک تراژیدیایه‌کی مێژوویی به یادگار بۆ کورد مایه‌وه .
له ورد بونه‌وه‌ی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کورد و دراوسێکانی ئه‌و دیارده‌یه وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت که هه‌ر یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی کورد له قۆناخێکی تایبه‌ت دا ده‌وڵه‌تی خۆیان دامه‌زراندووه و ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می کۆڵۆنیالیزم و ئیمپریالیزمیش دا هه‌ر یه‌که‌یان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه و وه‌ک ئاڵترناتیڤێکی به هێزی ده‌وڵه‌تی ، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به سه‌ر گه‌لی کورد دا سه‌پاندووه .
هه‌ر چه‌ند که له درێژایی مێژووی خه‌باتی گه‌لی کورد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی پێشێلکراو ، هه‌مو چه‌شنه خۆبه‌ختکردن و فیداکارییه‌ک له لایه‌ن ڕۆڵه‌کانی کورده‌وه نیشان دراوه ، به‌ڵام ئامانج و ئاکامی هه‌موو ته‌ڤگه‌ر و تێکۆشینهکان، تراژیدیای قهڵاچۆیی و کاولکاریی و تێداچونیان به‌رهه‌م داوه . دیاره ئه‌م دیارده خه‌مبارانه بێ هۆ نین و هۆی جۆراوجۆریان هه‌یه ، که به بڕوای من هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و دیاردانه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌بوونی بیری نه‌ته‌وه‌یی و له ئاکام دا کز بوونی باوه‌ڕ به خۆ بوونه . شایانی باسه بگوترێت که ئه‌م نه خۆشیانه بۆته هۆی له‌ت و په‌ت بوونی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی کورد و پێکهاتنی شۆڕشی لوکاڵیی جیا له یه‌کتر، شۆڕشه لوکاڵی و جیا له یهکترهکانیش به هۆی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌یه‌کی بژیوده‌ری جێگه باوه‌ر ، به دایم که‌وتونه‌ته ژێر چاوه‌دێری و خۆش خزمه‌تی دوژمنان و پاش ماوه‌یه‌ک ههراکهیان به ده‌ستی دوژمن خهواندراوهتهوه .
کۆماری دێمۆکڕاتی کوردوستان ، ئاڵاهه‌ڵگری سه‌ربه‌خۆیی و بیری نه‌ته‌وه‌یی ، بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی کورد دا ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له مهاباد هه‌ڵکرد و ناوی گه‌لی کوردی له لاپه‌ڕه‌ی مێژوو چه‌سپاند . ئه‌گه‌ر چی دوای تێکشکانی کۆمار ، ڕۆڵه‌کانی گه‌ل ویستیان نه‌هێڵن ئاڵای کۆمار داکه‌وێت و ڕێگه‌ی کۆمار کوێر بێته‌وه ، به‌ڵام دیسان به هه‌مان هۆی که باسمان کرد ، به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی خۆش خزمه‌تی ده‌سته‌مۆی خۆماڵی ، وه‌ک ئاسته‌نگێکی پێشگری پێشکه‌وتنخوازی سه‌ر ڕێگای تێکۆشانیان گرت و یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان له تاریکی ژێر باڵی خۆیاندا خنکاند .
له سه‌رده‌می نوێ‌دا ، پیڕه‌و و پڕۆگرامی سیاسی ڕێکخراوه‌یه‌ک که خۆی به میراتگرانی کۆماری کوردوستان ده‌زانێت ، دیسانه‌که داوێنی خواست و ویستی نه‌ته‌وه‌ی کوردی هه‌تا چوارچێوه‌ی به‌ر ته‌سکی داوێنی خهباتنبهرهو خوار دابه‌زاند . به‌م هه‌ڵویسته ، میراتگرانی کۆماری کوردوستان ، به کرده‌وه سه‌لماندیان و نیشانیان دا که ده‌توانن ته‌نانه‌ت له بری وه‌ده‌ست هێنانی مافی ئازادبوونی ناوی ڕێکخراوه‌که‌یان ، واز له گه‌لێک هیوای به‌رز بهێنن .
له کۆتایی دوایی قسه‌مدا ده‌مه‌وێ بڵێم که له عه‌ینی حاڵ‌دا که گرنگی مێژوویی کۆماری کوردوستان حاشا هه‌ڵنه‌گر ماوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت دوژمنیش هه‌تا ئێستا بۆی نه‌کراوه ناوی کۆمار له مێژووی کورد بسڕێته‌وه ، له هه‌مان کاتدا هێزه سیاسیه یه‌کان خه‌ریکن له مێژوو دوور ده‌که‌ونه‌وه و ده‌گه‌ڵ پاشه‌کشه‌ی خۆیان ، به نیازن خه‌ڵکانیش به‌ره‌و پاشه‌کشه‌یه‌کی داسه‌پاو هان بده‌ن . به‌ڵام شان به شانی ئه‌م هه‌وڵ و ههڵویستانهش ، هه‌ر له هه‌مان ده‌مدا خه‌لکانی کوردوستان ، زاناتر و وریاتر له دوێنی ، له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی پته‌وی نه‌ته‌وه‌یی دا خه‌ریکن شکڵ ده‌گرن و له ڕێکخراوه سیاسیه دوور خراوه‌کانیان دوور ده‌که‌ونه‌وه . ئیتر دوێنێ به سه‌ر چووه ، کورد ده‌گه‌ڵ دنیای سه‌رده‌م هه‌نگاو ده‌نێت و ئاشکرایه به بیری کۆن و پاسیویته گه‌ل ڕزگار ناکرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست