کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەمان

Sunday, 03/04/2011, 12:00















ئەڵێن ئەوەی سنگ بپێكێ ئەبێ رۆژێ سنگیش بكوتێ

دار سێبەری بۆ خۆی نەبێ تەڕ یا ووشك هەر ئەسوتێ
پەنجەیەك بۆ دزی و كوشتن لەسەر پیلكەی چەك بسوڕێ
گەر پەنجەی شایەتمانیش بێ ئەبێ بشكێ یاخود بڕزێ
دەستێ بۆ سەربەستی نەبێ شەرمەزارە چەندبڵندبێ
ئای چەند شۆڕە سەرێ كڕنۆش بۆ سەرێكی سەرخۆی بەرێ
دەمێ هەمو دەمێ دەستی ناپاك ماچكا چەند بێخەمە
هەر ئەو دەمە بۆچەند دەمێ پێڵاویش ماچ كا پێی كەمە
 
سلێمانی 31ی ئازاری 2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە