بەقەنناس ڕمێك بۆسەر دڵى ئازاد جووندیانى !

Friday, 09/04/2010, 12:00


ئەو دەسەڵاتە گەندەڵەى دوو دەیەیە خوێنى هەژاران و لێقەوماوانى كووردستان بە هەدەر ئەدات و داهاتیان ئەدزێ و بە منەت بەسەریاندا دابەش ئەكاتەوە ئەمڕۆ بۆتە مۆتەكە و خۆى لەبەرۆكى خەڵكى ئازادى خواز و هەژارى كوورد ناكاتەوە دەسەڵاتێك ئەزموونى لە شەڕى براكوژیدا هەبێت و دەستى بەخوێنى هەزاران هەزار لاوى كوورد سووربێت ، گرێبەستى نەوت لەگەڵ چەندین كۆمپانیاى زەبەلاحى دەرەكى ژێر بە ژێر مۆر بكات ، لە 30 % بوودجەى حكومەت بدزێت بۆ حزب ، دەسەڵاتێك نەیتوانى بێت خزمەتگووزاریە سەرەتاییەكان بۆ كۆمەڵانى خەڵكى كووردستان دابین بكات ئیتر ئەمە چ جۆرە دەسەڵاتێكى بەرێوەبردنە ؟
ئەمڕۆ حزب لە فاڵبى ئەركەكانى خۆى دەرچووەو هەموو خەمێكى بەتاڵان بردنى داهاتى گەلى كووردستانە و ئەندامەكانى خۆى كردۆتە ئەسیر بەدڵ و مەزاجى بەرپرسانى ئەو حزبە یارى بە موقەدەسات و موقەدەراتیان دەكرێت ئەوەتا لەسەتەلایتى گەلى كووردستان مووچەى مانگى ئادار نەدراوە و دەنگى ناڕەزایى و بێزارى لەخەڵكى هەژار و بەش مەینەت بەرز بۆتەوە ئازاد جووندیانیش بۆ خۆى بوودجە بە تاڵان ئەباو سەیران و سەفا خەمى هەرە گەورەیەتى و مشوورێكى كارمەندە گیرفان بەتاڵەكانى خۆى ناخوات
گەندەڵییەكانى ئەم كابرایە هێند زۆرن لە ئاستى بەرز بەرزترن لەوەڕاندنى بنەماڵەى وەهاب ئاغاى جووندیان لەسەر مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى بەڵگەیەكى حاشا هەڵنەگرە خوشكەزاو ئامۆزا و پورزازا و براو خاڵۆزا و پێدانى پۆست پێیان ڕووەتێكى دیارى دەزگاى ڕاگەیاندن و ئازاد جوونیانییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە