" نەگەڕێیەوە "
Wednesday, 09/10/2013, 12:00
بۆ زارپیس وخامە گەڵاوێکی وەک ، قوباد جەلیزادە
ئەو کەسە پەروەردەی چەقە خانەی حیزبێکە کە دیتمان چی بەسەر دێ ، وڕێنەی بەناو هۆنراوەی گرینگ نییە، گرینگ ئەوەیە کە لەمەو بەدوا رێگا نەدرێ ئەو کەسانە ماڵپەڕەکان ئاوا بکەنە ئامرازی خۆیان زمانی برینداری کورد لە بنەڕەتدا ببڕن .
کەتۆ لێرە نی
ئێمە سەر بەرزین
گەورەو جوان و بە تەرزین
کە تۆ لێرە نی
بە بێ پێڵاو
بێ موسیقا
شایی دەگێڕین وهەڵدەپەڕین
ڕەشبەڵەکی شێرە ژنی و پیاوی ئازا
وێڕای منداڵی چاوگەشی کورد
لە تەختی دڵەوە تێر تێر پێدەکەنین
بە بێ تۆ قەت توشی بێ بەختی نابین
هەتا تۆ مابی ژیان کەکرەیە وبەخۆشی ناژین
یەخەمان بەردە شارۆنی کورد کوژ
تەنیا لە نەبونی تۆدا یە
بە میلیۆنان وەکو هەنگوین شیرین و
رەزا سوکین
ئێمە چیای جودین
ئێوەش مێرولە
ئێمە مەزنین، بەرزین
خاوەن مێژوویەکی پڕ لە کەڕامەتین
ئێوە مردوون ، مردوو
ئێمە کوردین ، بۆ کوردو کوردوستان
دەژین .
جەعفەر/ کەریمی
٩/١٠/ ٢٠١٣/ت/ فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست