کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعودی مەلا بگەڕێوە بزانەلەبری 50 هەزار چەند ملیۆن نەفرەتت لێ ئەکا

Saturday, 26/02/2011, 12:00




مسعودی کوڕی مەلا بەوەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی زۆرێك لەچاودێران پێیان وابوو ئەوخەڵاتە دەبێتە هۆی گۆڕینی عەقلیەتی بەناو سەرۆکی هەرێمەکەمان وبەدیتنی پاپای ڤاتیکان وگفتوگۆکردن لەگەڵیدا ئەویش بەهەمان شێوە پەیامی ئاشتیمان لەگەڵ خۆی بۆ دێنێتەوەو سەرەتای ژیانێکی نوێ لەهەرێمەکەمان دەست پێدەکات ولاپەڕەکۆنەکان دادەخرێت ولاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە.لامان وابوو بەناو سەرۆك بەدیتنی سیاسەتمەدارانی ووڵاتی دیموکراسی بەر لەگەیشتنەوەی داوای لێبووردن لەمیللەت دەکات کەووڵاتی لەو باروودۆخە ناسکەدا بەجێهێشتووە،چاوەڕوانی ئەوە بووین بەر لەهاتنەوەی بەهۆی بەکارهێنانی گوللە لەبەرامبەر خەڵکی بێ دیفاعدا حکومەت وپەرلەمان هەڵدەوەشێنێتەوە،بەگەیشتنەوەشی لەبەرامبەر بەرپرسیارێتی یەکەمی لەپاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هەرێمەکەی دەست لەکاردەکێشێتەوە

بەڵام هەر لەشوێنی بەخشینی خەڵاتی ئاشتیەوە بەهەمان ئەوعەقڵەی مەلای باوکیەوە چونکە بنەماڵە یەك عەقلیەتیان هەیە کەقابیلی گۆڕان نیە و چەقی بەستووە کەوتە هەڕەشەوگوڕەشەو وەك ئەوەی ئەوخاوەنی کوردستان بێت وپاپای کوردان بێ فەتوای جێ نەکردنەوەی هاووڵاتیان خۆی دەدا لەسەر خاکی باووباپیرانی،مسعودی مەلا سەلماندی کە سەری ئەو قابیلی پانکردنەوەیە تالەبۆگەنی مێشکی ڕزگارمان بێت،مسعودی مەلا گەر خاوەنی قسەی خۆیەتی بابگەڕیتەوە وڕاستی ڕووداوەکان لەشەقامەوە ببیستێ نەك گوێ لەجاشەکانی بگرێ وئەوکات بابتوانێ بکوژەکان بداتە دادگاو سووتێنەری کەناڵی نالیاش کوردستان بەدەر بکات گەر خۆی بەپیاو دەزانێ وخاوەنی قسەی خۆیەتی ،نەوەکو لەدوورەوە بکەوێتە قسەی زلو هەڕەشە وخۆیمان بەئاشتیخواز نیشان بدا

مسعودی مەلا لەبری کات بەسەر بردن لەتیاترۆکانی ئەوروپا بابگەڕێتەوەو بزانێ چۆن سەگەکانی کەوتونەتە قاچگرتنی میللەت ودەوەڕن نەك لەکەیف وسەفای تیاترۆکانەوە هەڕەشە لەمیللەت بکات.گەر پیاوە بابێتەوەو ڕیفراندۆمێ بکات وبزانێ لەبری ٥٠٠٠٠هەزار دەنگی نەرێی میللەت چەند ملیۆن نەفرەتی لێ ئەکا
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە