داواكردنى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم پێشنیارى یه‌كێتییه
Monday, 29/04/2013, 12:00
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان یه‌كێتى و پارتى به ته‌مان سه‌ردانى هه‌رسێ لایه‌نى ئۆپۆزسیۆن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دوابخرێت بۆ كاتێكى نادیار، به بڕواى من ئه‌مه‌ش داواى یه‌كێتییه له پارتى و پارتیش ئه‌و پێشنیاره‌ى زۆر پێ باشه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان به‌یه‌كه‌وه بكرێت یه‌كێتى ناتوانێت له‌لایه‌ك به لیستى جیاواز دابه‌زێت و له‌لایه‌كى دیكه‌ش ڕێكڵام بۆ كاندێدێكى پارتى بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌داواكارى كۆمه‌ڵێك له سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كه ئاراسته‌ى له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى حیزبه‌كه‌یان كردوه، هه‌ربۆیه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ ئه‌وه‌ى فێڵ له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حیزبه‌كه‌ى بكات و رازیان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ بده‌نه‌وه به حیزبه نه‌خۆشه‌كه‌یان، هه‌ربۆیه ئه‌و پێشنیاریان به پارتى كردوه كه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دوابخرێت، پارتیش ئه‌وه‌ى زۆر پێباشه و ئه‌یه‌وێت به هه‌رچ فڕو فێڵێك بێت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دوابخرێت. به واتایه‌کی تریش ئه‌و مانایه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که مه‌سعود بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و ئۆتۆماتیکی و به‌بێ سه‌رئێشه ده‌بێته‌وه به سه‌رۆک.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئایا لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن ئه‌و داواكارییه‌ى یه‌كێتى و پارتى قه‌بوڵ ده‌كه‌ن؟
دیاره ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌و جۆره داواكاریانه رازی بن ئه‌وه مه‌رگى خۆیان راده‌گه‌ینن، بۆیه ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن زۆر به‌توندى دژى بوه‌ستنه‌وه.
له‌لایه‌كیتره‌وه نه‌كردنى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان پێشنیارى یه‌كێتییه به پارتى، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتى مافییا ئاساكهیان له هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان له سلێمانى له ده‌ست بده‌ن. ئه‌م جۆره داواكاریانه‌ى یه‌كێتى باشترین به‌ڵگه‌یه به‌وه‌ى كه یه‌كێتى فڕى به دیموكراسى و دهستاودهسكردنى ده‌سه‌ڵات نییه و له پارتى كۆنهپهرسترن، لێ ئه‌وه نییه که پارتى حاڵى له یه‌كێتى باشتر بێت، به‌ڵكو پارتى حاڵى له حاڵى یه‌كێتى زۆر شڕتره و ترسى زۆرى هه‌یه له‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست بده‌ن، هه‌ربۆیه به‌وشێوه‌یه به‌توندى باوه‌شیان كردوه به بازرگانه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیدا. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام حاڵیان له‌حاڵى سه‌دام و قه‌زافى و موباره‌ك باشتر نابێت، چونكه خه‌ڵكێكى زۆر هوشیاربووهتهوه كه‌س ناتوانێت چه‌واشه‌یان بكات و فێڵێان لێبكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست