کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی دژی په‌كه‌كه‌، سه‌ره‌ك خێل و عه‌شيره‌ته‌كان كۆده‌كاته‌وه

Sunday, 09/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سۆران
پارتی بۆ خۆ ئاماده‌كردن و هاوكاريكردنی سوپای داگيركاری تورك بۆ ليدالنی په‌كه‌كه ‌و گه‌ريلاكانی كوردانی باكوور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ په‌يوه‌ندی كردووه‌ به‌ سه‌رۆك خێل و تيره ‌و هۆزه‌و عه‌شيره‌ته‌كانی سنوری ژير ده‌سته‌لاتی خۆيه‌وه‌، له‌وانه‌ برادۆستی، سورچی، هه‌ركی، مه‌نگوری، بارزانی، دۆسكی، زيباری، ريكانی، شيروانی و زياتر له‌ 300 كه‌سی ناسراوی و ئه‌و عه‌شره‌تانه‌ی بانگيشت كردووه‌، تا هاوكاری پارتی و هيزه‌ داگيركاری و سوپاكانی تورانيه‌كان بكه‌ن.
پارتی بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ پر خيانه‌تكاريه‌، به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك نزيك له‌ ليوا بابه‌كر زيباری، 50 مليۆن دۆلاری وه‌ك سه‌فقه‌يه‌ك و بۆ هاوكاريكردنی ئه‌و سه‌رك عه‌شيره‌تانه‌ له‌ توركيا وه‌رگرتووه‌، له‌گه‌ل هه‌زاران چه‌كی سووك و قورس و جه‌به‌خانه‌ی پر ته‌قمه‌نی جۆراوجۆر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی به‌نيازه‌ به‌ نهينی ميوانداريه‌كی گرنگی ئه‌و سه‌ره‌ك عه‌شيره‌تانه‌ بكات كه‌ ئاماده‌ی ميوانداريه‌كه‌ ده‌بن و له‌ويدا دياری خۆی و توركه‌كانيان پێ ده‌به‌خشيت.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌ده‌هم بارزانی به‌ نوينه‌رايه‌تی مه‌سعود بارزانی دياری كراوه‌ تا ئاماده‌سازيه‌كان بۆ كۆبونه‌وه‌یو ديداره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ريك بخات، به‌لام به‌پيی سه‌رچاوه‌يه‌كی زۆر نزيك، برادۆستیيه‌كان و سورچیيه‌كان، که‌ گونده‌كانيان به‌سنوری كوردانی باكوره‌وه‌يه،‌‌ تا ئيستا ئاماده‌ نه‌بوون به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌يان نه‌شاردۆته‌وه‌، که‌ ئه‌وان ناتوانن ئه‌و خيانه‌ته‌ بكه‌ن.
شایانی باسه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئیستا مه‌سعود بارزانیی که‌وتۆته‌ کۆکردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی عه‌شره‌ته‌کان بۆ لێدانی په‌که‌که‌، ته‌نانه‌ت له‌ناو شاره‌کانیش ئه‌نجومه‌نی عه‌شره‌تی دروست کردووه‌، یه‌کێک له‌و شارانه‌ هه‌ولێره‌، که‌ له‌ گه‌ڕه‌کاندا که‌سه‌ ناسراوه‌کانی هێناوه‌ و کردوونی به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی عه‌شره‌ت، ئه‌مه‌ ترسناکترین دیارده‌یه‌ که‌ دوژمنانی کورد له‌ رابردوودا بۆ تێکشکانی کورد، به‌و شێوه‌یه‌ کاریان له‌سه‌ری نه‌کردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە