ئایا زانیوته، مه‌لا به‌ختیار ده‌بێت به پارتی؟
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
ڕه‌نگه لاتان سه‌یر بێت کاتێک ئه‌م ناونیشانه‌تان به‌ر چاو ده‌که‌وێت به‌ڵێ ئه‌زیزان کاتێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سلێمانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکم تامه‌زرۆیانه بۆ لای هاوڕێکانم ده‌چم و به‌دیداریان زۆر ئاسوده ده‌بم وه‌ک هه‌موو جارێکیش به‌بێ پلان ده‌که‌وێنه باسی ژیان و ڕۆژگار و گوزه‌رانمان به‌ده‌ستی ئه‌م مافیایانه‌وه و هیوا و ئومێدیشمان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و ئه‌م گۆڕانه‌ی که‌وا له‌هه‌موو ماڵێک و شه‌قامێک و هه‌موو خه‌ڵک خه‌ریکی گفتوگۆکردن له‌سه‌ری له‌ناکاودا هاوڕێکه‌م ووتی:
ده‌زانی پێشبینی ده‌کرێت مه‌لا حیکمه‌ت له ئیستاوه به‌دوای چاره‌نووسیدا بگه‌ڕێت؟
ووتم مانای چی؟
ووتی: ئه‌ی تۆ نابینی که خیتاب ده‌دات چۆن به‌رگری له پارتی ده‌کات؟!
ووتم: با ئاخر یه‌کێتی و پارتی چاره‌نووسیان به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه.
ووتی: ده‌زانم ئه‌زیزم به‌ڵام واده‌ر ده‌که‌وێت یه‌کێتی ئه‌م جاره به‌گیر بێت و مه‌لاش ڕوتبێتهوه له‌هه‌موو ئه‌و ده‌سکه‌وتانه و له سلێمانی جێگه‌ی لێژ بووه وه‌ک خۆشی ووتی کاتی خۆی ئه‌و (سیاسه‌ت ده‌کات پیاز پاک ناکات)
ووتم: جا ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
ووتی: برام ئێستا مه‌لا حیکمه‌ت هێنده‌ی باسی پارتی ده‌کات و به‌شان و باڵی پارتیدا هه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌نده باسی یه‌کێتی ناکات.
ووتم: چۆن؟
ووتی: ئه‌و ڕۆژه ووتی (ئێمه‌ی پارتی ویه‌کێتی ته‌حه‌مولی مهسوئولیات ده‌که‌ین). ئێمه‌ی پارتی و یه‌کێتی گوناحین ته‌نها ده‌چینه هه‌ڵبژاردنه‌وه، تکایه ده‌نگمان پێبده‌ن.با شه‌هیده‌کان شاد بن.
ووتم: برام تۆ باسی چی ده‌که‌یت و ده‌ته‌وێ بڵێیت چی؟
ووتی: با له‌ده‌می منه‌وه دانه‌که‌وێت ، پێ ده‌چێ مه‌لای ئاش چۆن ووتی بچمه ناو یه‌کێتی هینهکانهوه ناچمه ناو یهکێتێوه، دوایش چوو، ئێستاش ئه‌گه‌ر لێی بپرسی هه‌مان قسه ده‌کات و دوایش ده‌چێت و ده‌بێ به هاوڕێی سه‌رۆ قادر و حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی و له‌وێ ڕووتی ده‌که‌نه‌وه و دوای شاپێکی ته‌ری پیا دێنن.
ووتم: بڵێم چی باوه‌ڕ ناکه‌م مه‌لا ببێته پارتی، چونکه پارتی نایانه‌وێت.
ووتی: برام تۆ نازانی یه‌کێتی و پارتی چه‌نده ناچارن من به‌دووری نازانم
دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که ببن به یه‌ک حیزب، ئه‌ی که‌ببنه یه‌ک حیزب مه‌لا بۆ وا‌بکات ئاخر بۆیه ده‌بێ به‌پارتی، چونکه مه‌لا حه‌زی له مه‌سئولیاته ئێستا نه‌بێ دوایی ده‌بێ ده‌ست بکاته‌وه بهجگهرفرۆشتن و ئه‌و ده‌م که‌سیش لێی ناکڕێ، ده‌ڵێن جگه‌ری پیاوی ترسنۆک و هه‌ڵپه‌رست ناخۆین، با چاوه‌ڕێ بکه‌ین بزانین هاوڕێکه‌م بۆچوونه‌که‌ی به‌چی ده‌گات و مامه‌ی چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا حیکمه‌ت، که یه‌که‌مین که‌س دوای ڕاکرنهکهی که بۆ ناو ڕژێم ده‌چوو گیرایه‌وه و مامه پێ ووت حیکمه‌تی جگه‌رچی، که‌ی له دایک بووی ووتی ساڵی 57 .
مامه‌گیان ووتی: که‌رپیاو من له 57 تا له ناوحیزبی شیوعیدا ئینشقاقم کردوه تۆ ده‌ته‌وێ فێڵ له من بکه‌یت ده‌ته‌وێ بتکه‌مه شه‌هیدی پڕۆلیتاریا ئه‌وه خه‌وه مه‌لای جگه‌رچی.
ئه‌زمه‌ڕ
سلێمانی چوارباخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست