له‌بێ ئۆپۆزسیۆنیا كه‌شكه‌ك سڵاوات.
Saturday, 01/03/2014, 12:00
1951 بینراوە
لاى هه‌موومان ئاشکرایه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى تا ئیستا له باشورى کوردستانداحکومڕانى ئه‌کات به‌پێى پێویست به‌ده‌م داواکاریه‌کانى خه‌ڵکیه‌وه نه‌بوون. زۆربه‌ى کاته‌کان ئه‌و کاره‌ى ده‌یانکرد له حکومڕانیکردنى وڵات‌دا. له ئاست داواکاریه‌کانى میلله‌تدا سه‌د و هه‌شتا پله جیاواز بوو.
له‌وکاته‌وه که ئۆپۆزسیۆنێکى تاڕادده‌یه‌ک کارا له سڵ نه‌کردنه‌وه له‌چاوسوکردنه‌وه‌کانى ده‌سه‌ڵات. هاته گۆڕه‌پانى سیاسى هه‌رێم. بوه هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئومێد بۆ هاوڵاتیان. به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى له سه‌ره‌تاوه به گه‌رمى و گوڕى له په‌ڕله‌مان له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌شیان هه‌بوه، به‌ڵام کارى زۆرباشیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش ڕونه‌که کارى ئۆپۆزسیۆن بۆ ده‌سه‌ڵاته. ئه‌مه‌ش هیچ نه‌نگیه‌کى تێدا نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که به‌لاى منه‌وه جێگه‌ى پرسیار و تێڕامان بێت. کارى نه‌بوى ئۆپۆزسیۆنه به گشتى له کوردستاندا. له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوه‌وه. به‌و نه‌نگیه‌شه‌وه که سه‌د و شه‌ست ڕۆژى تێپه‌ڕاند سه‌ربارى قه‌یران له‌دواى قه‌یران له‌نه‌بونى حکومه‌تێکدا و له بێ پاره‌یى له بانکه‌کاندا. که گۆڕه‌پانى سیاسى و دامه‌زراوه حکومیه‌کانى گه‌یاندۆته حاڵه‌تى ئیفلیج بون. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه ئۆپۆزسیۆن له به‌رپێکهێنانى حکومه‌ته بنکه فراوانه‌که‌ى که به قسه‌ى خۆیان بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌که‌ن و تا زیاتر له کێکه‌که‌ى به‌رکه‌وێت. ئه‌م بێده‌نگیه بۆ؟ خۆ حکومه‌ت هێشتا پێکنه‌هاتوه تا پێمان بڵێن ڕاسته‌وخۆ به‌شدارین. هه‌رچه‌نده که گفتوگۆکان ئه‌گه‌نه حاڵه‌تى بنبه‌ست هه‌ڕه‌شه‌ى لۆژیکى دژ به‌کارئه‌هێنن.
ئایا په‌یمانى به‌شداریکردنتان له حکومه‌ت ئه‌وه ئه‌هێنێ. که بێده‌نگ بن له ئاست پرسه چاره‌نوسسازه‌کانى وه‌ک:
یه‌که‌م/ دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت بۆ ماوه‌ى سه‌د و شه‌ست ڕۆژ.
دووه‌م/ ئه‌م گه‌مه سیاسیه هه‌ڵبژاردنه‌ى هه‌ولێر و ناوه‌ند به مه‌به‌ستى قازانجى هه‌ڵبژاردنى ئاینده‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان. بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى هه‌رێم و عێراق. که بۆته هۆى نه‌بونى پاره له بانکه‌کانى کوردستاندا و چه‌ندین کێشه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ چینى هه‌ژار خوڵقاندوه.
سێیه‌م/ ڕاگرتنى پێشینه‌کانی هاوسه‌رگیرى و خانوبه‌ره و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان.
چواره‌م/ سیاسه‌تى ناڕونى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانیترى کوردستان و چه‌ندان پرسی تر.
زیره‌کى باو و باپیرانمان له بواره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا له‌وه‌دا بوه که بۆ هه‌موو پرس و کێشه‌یه‌ک وته‌ى نه‌سته‌قیان هه‌بوه. به‌نمونه "مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره" یان "هه‌موو شینه‌که بۆ هه‌ریسه‌که‌یه" و هتد.....
هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویستم له ئۆپۆزسیۆنى ڕابردووى چوه ناوخانه‌ی (مێژوو)ه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بۆچونه حکومه‌ت له‌ئاست ئه‌و بێده‌نگیه‌تاندا به‌رده‌وام بن. چیتر چیرۆکه سیحراویه‌کانى خۆتان به‌شێوه‌ى ده‌سه‌ڵات به ئێمه مه‌فرۆشنه‌وه. به‌بیانوى حاڵه‌تى دیالۆگ دامه‌زراندنى حکومه‌تێکى بنکه‌فراوان. که ته‌نها که‌سه هه‌ژاره‌کان له‌م بێده‌نگیه‌ى ئێوه زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌که‌من. ئه‌ى به گوتارى خۆتان. ئێوه‌بۆ خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵک دروست نه‌بون. ئه‌ى پێمان ناڵێن له‌ماوه‌ى ئه‌م سه‌د و شه‌ست ڕۆژه بێ حکومه‌تیه‌دا کێ باجى بێده‌نگیدان ئه‌دا.
ئه‌ى چوار ساڵى ئاینده کام له ئێوه به ئۆپۆزسیۆن ئه‌مێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ى نمونه‌ى وه‌ک ئێوه‌ى به‌ڕێز که ئه‌چنه ده‌سه‌ڵات کێ ڕه‌خنه له‌کاره‌کانتان بگرێ. بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى به قازانجى میلله‌ت. ئه‌ى هه‌رخۆتان نه‌تان ئه‌وت.وڵاتى بێ ئۆپۆزسیۆن وه‌ک لاشه‌ى بێ ڕوح وایه. ده به کرده‌وه‌ش بۆمان بسه‌لمێنن. له‌ناو خۆتانداڕێکه‌ون یه‌ک دوانێکتان ببنه‌وه به ئۆپۆزسیۆن هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌به‌ر شیعاره‌کانتان.