کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادەکانت قەرزێکی بێ کۆتایە

Wednesday, 19/09/2012, 12:00



هاتف بەشبوش

لە یادی کوشتنی هاوری جەمال وەناس ، کە یەکێک بوو لە ئەندامانی حیزبی شیوعی .
دانشتوی شاری سەماوە بوو . کە لە لایەن ڕژێمەوە لەژیر ئەشکەنگەدا ڕۆحی سپارد.
گوڕینی لە عەرەبییەوە
باوکی دوین

لە بینینی درێژایی
نیوان پیت و ووشەدا
لە باسی
دەر بڕینی ڕاستیەکانە
ئەوەتا ئیسقانم !
بیگرە
بیکە بە قەڵغانت
تا ئازارت بپارێزێ
ئەوەیە بزەی لێوم
سەرزەنشتم کە
ئەگەر... لێوم
بزەی لێ کەوتەوە
خوێنم بگرە ببە بە خێو
خوێن مژەکان بترسێنە
ئەوەتا کزەی هەناسەم
بە هاوارمدا سەرکەوە
ببە بە نیگای ئازار و
دەشتی ئازار بکەرەوە
ئەوەتا زامی دەروون
هێشووی تاقەت لێ کەرەوە
مێژو لە ئاسمانە یادکەرەوە
تا دوودڵی لە دەرونمە
بسڕێتەوە
دەمم بگرە
هاواری پێ بنەخشێنە
من پارتێکی جیهانیم!
ئەو ووشە بوو کە درکانت
کاتێک قەمچی جلادەکان
لە سەر بشتت گەورە ئەبوو
تادوا چرکە
بەڕوویەکی شادەوە
پێشوازی مردنت کرد
زیاتر زیاتر
لە دڵخوازێک چاوەڕێی
ژووان بکا
چاوەکانت
فیرێ کردین
جۆن چاوەکانت دائەخەی

تا دوا هەناسەی مردنت
چاوەکانت پێ ئەکەنی
لە دواجار
بۆی بە چەک و
فیشەکی شۆڕشت
هەژاند
کۆچ کردنت
بوو بە وەرزی
بارانی خوێن
گڵێنەی چاوەکانت
بووبە مژدەی مانگی بەهار
چاوێلکەکەت بوو بە مەزار
لە ئازاری هەمووساڵێک
ماچی دەکەن
لە خەڵوەتی خەونەکانە
باوش بۆچەرخی سەردەم
دەگرێتەوە
خەونەکانمان خۆشحال دەکەیت
لە سەر پشتی ئەسپی بەیان
دائەبەزی.
تادەبیتە شەتڵی نێرگس
لەسەر تەپەی سەربەرزەکان
چێ گیر دەبی




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە