کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ده‌هه‌زار ده‌مانچه‌که‌ی یه‌کێتی و ژنه‌ نه‌خۆشه‌که‌ی به‌رنامه‌ی زووم ئین

Saturday, 04/04/2009, 12:00

2359 بینراوە


له‌وانه‌یه‌ تۆی خوێنه‌ری ئازیز که‌ ئه‌م ناونیشانه‌ بخوێنیته‌‌وه‌ تووشی حه‌په‌ساندن بێیت.بڵێیت ده‌مانچه‌کانی یه‌کێتی له‌ کوێ؟ژنێکی نه‌خۆش له‌ کوێ؟ئه‌مه‌یه‌ وامان لێده‌کات له‌ کورد بوونی خۆمان بێزار بین،ده‌ڵێین قه‌ره‌جێك بوینایه‌ کورد نه‌بوینایه،ئه‌مه‌یه‌ وامان لێده‌کات بگه‌یه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی توڕه‌یی،ئه‌مه‌یه‌ وامان لێده‌کات بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت خۆمان گێل بکه‌ین دوور بکه‌وینه‌وه‌ له‌ کردنه‌وه‌ی سایته‌ کوردیه‌کان و تیڤی یه‌ کوردی یه‌کان،ئه‌مه‌یه‌ وامان لێده‌کات که‌ خۆمان بدزینه‌وه‌ له‌و به‌رنامانه‌ی که‌ ڕاستی یه‌کی تاڵمان پشان ده‌ده‌ن،که‌ پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه‌یه‌ واقیعی نیشتیمانه‌که‌ی تۆ.کاتێك که‌ ژنێکی نه‌خۆش ده‌بینین له‌ به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌ داوا له‌ خێرخوازه‌کان ده‌کات هاوکاری بکه‌ن و تۆزێك له‌ ئێش و ئازاره‌کانی که‌م بکه‌نه‌وه.ئه‌مه‌یه‌ وامان لێده‌کات تووشی شۆك بین،به‌ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ هه‌موو جه‌سته‌مان بکه‌وێته‌ له‌رزین.من ده‌پرسم ئاخۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ له‌ ئه‌ستۆی کێ دایه؟له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌ت دایه؟یاخود له‌ ئه‌ستۆی خه‌ڵکی خێرخوازدایه؟ئاخۆ ده‌بێت مافی نه‌خۆش چی بێت له‌ ووڵاتێکدا،که‌ تا ئێستاش عه‌قڵیه‌تی سه‌رکرده‌وه‌ حزب و حکومه‌ته‌که‌ی له‌ ئاستێکدا بێت ده‌مانچه‌ بکڕێت بیبه‌خشێته‌وه،به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین داوای مافی نه‌خۆش بکه‌ین پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ وه‌ك ئه‌وروپامان پێناکرێت ئێمه‌ پاره‌مان نیه.ئاخۆ ده‌بێت کڕینی ده‌هه‌زار ده‌مانچه‌ پێویست بێت یاخود دابین کردنی مافه‌کانی نه‌خۆشێك؟هه‌ر له‌ بڕینه‌وه‌ی موچه‌ بۆیان تا دابین کردنی هه‌موو پێداویستی یه‌کانی تریان.ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باسی وه‌زیری ته‌ندروستیمان ده‌ڵێن وه‌زیره‌که‌مان له‌ ئه‌وروپا ڕۆشتۆته‌وه‌ که‌سێکی تێگه‌شتوو شاره‌زایه‌ له‌ مافه‌کانی نه‌خۆش که‌ له‌ ئه‌وروپادا هه‌یه.ده‌پرسم لێی ئاخۆ چی یه‌کێك له‌و مافانه‌ی که‌ له‌ ئه‌وروپادا هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆش، ئه‌و دابینی کردووه‌ بۆ نه‌خۆشه‌کانی خۆمان؟ئاخۆ چی قانونێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وروپای بردۆته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خۆیا له‌ کوردستان جێ به‌جێ ی ده‌کات؟ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌کردووه‌ ئیشی تۆ چی یه‌ وه‌زاره‌تێکت خستۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆت؟پرسیارێکی زۆر گرنگتر ئاخۆ پرسیارت له‌ حزبه‌که‌ت نه‌کرد پاره‌ی له‌ کوێ بوو ده‌هه‌زار ده‌مانچه‌ی کڕیوه؟که‌ ئه‌و پاره‌ی نی یه‌ خزمه‌تی خه‌ڵکی نه‌خۆشی پێ بکات؟خۆ کاکی وه‌زیر چاوه‌ڕێ نیت یه‌کێك له‌و ده‌مانچانه‌ش به‌ر تۆ بکه‌و‌ێت؟‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)