کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ سلێمانی (به‌شی یه‌که‌م)

Sunday, 05/07/2009, 12:00


فڕۆکه‌خانه‌ی کۆپنهاگن
له‌چاوی زوربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانناسیم ئه‌و پرسیاره‌م، ده‌خوێنده‌وه‌ چۆن ده‌ڕۆیته‌وه‌ پاش ئه‌و هه‌موو نووسین و بابه‌تانه‌ی بڵاوت کردونه‌ته‌‌وه‌؟
که‌سێکم لێ په‌یدا بوو، که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ یه‌کترمان نه‌ده‌ناسیی ووتی: خێره‌ تۆش ده‌ڕۆیته‌وه‌؟ منیش حه‌زم نه‌کرد زۆر له‌ سه‌ر قسه‌کردن بڕۆین، بۆیه‌ لێم سارده‌وه‌ و وتم نه‌خێر ‌براده‌ره‌م به‌ڕی ده‌که‌م.
یه‌کێکی تر هه‌مان پرسیار و پرسیار.. تا له‌ دواییدا منیش به‌نیمچه‌ هه‌ڵچونێکه‌وه‌، وتم به‌ڵی ده‌ڕۆمه‌وه‌.. بۆ نه‌ڕۆمه‌وه‌ بۆ زێدی باب و باپیره‌م، خۆمن نه‌ پاسداری ئێرانم هیناوه‌ته‌ سه‌ر کۆیه ‌و نه‌ ده‌بابه‌کانی به‌عسم له‌ 31ی ئابدا هێنایه‌ سه‌ر په‌رله‌مانی کوردستان، خۆ من نه‌فرۆکه‌کانی تورکیام هێنایه‌ سه‌ر بالیسان و نه‌ فڕۆکه‌وانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌م ئازدا کردوه‌.
ئه‌و براده‌رش به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی ئاخر ئه‌مانه‌ت نه‌کرده‌و بۆیه‌ ئه‌و پرسیاره‌م لێکردی..
سه‌ره‌تا سوپاسی ئه‌و دۆست و لایه‌ن و هاوڕیانه‌ ده‌که‌م که‌ میوانداری و هاوکاریان کردم، به‌بێ ناو بردی هیچ که‌سێک، نه‌با دوای من توشی لێپیچینه‌وه‌ بن.
سلێمانی له‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابوردودا، ئیستا بۆته‌ شاری چیمه‌نتۆ و بینای به‌رزی گه‌نده‌ڵه‌ به‌رپرسه‌کا، له‌هه‌مان کاتدا بۆته‌ شارێکی بێ خزمه‌تگوزاریی و بێ ئاو و کاره‌با و ته‌پو تۆز و خۆڵ و قیرتاونه‌کراو.
دیسان سڵێمانی ئه‌مڕۆ بۆته‌ شاری گۆڕان، گۆڕان به‌ره‌وه‌ هیوایه‌ک، که‌ دۆست و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان هێنده‌ دڵنیان له‌ بردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ده‌نگه‌ده‌ران زۆرجار به‌شاری گۆڕانی ناو ده‌به‌ن، که‌ له‌ڕاستیشدا هه‌روا دێته‌ به‌رچاو، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جار کۆمه‌ڵێک مناڵ و هه‌زه‌کار هه‌ڵده‌ستن به‌ گرتنی ڕێگای هاتووچۆ، که‌ ئێواران شار به‌جۆرێک ده‌خرۆشیت.

هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ پیا ده‌ڕۆیشتین، هه‌ستت ده‌کرد لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان حه‌ماسی تر و زۆرترن، به‌پێچه‌وانه‌ی لیستی کوردستانی، که ‌هه‌ر‌یه‌که‌یان چاوه‌شێکی به‌دوای خۆیدا داوه‌ نمونه‌ی (عه‌زیز ساڵح) و (به‌رهه‌م وه‌یسی).
کاتێک له‌ شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی کوردساته‌وه‌ به‌رهه‌م ساڵحم بینی هه‌ندێ قسه‌ و به‌ڵینی درۆ، دوای ئه‌وه‌ به ‌په‌له‌ ووتی ئاماده‌بوانی به‌ڕێز، با زۆر کاتتان لێ نه‌گرم فه‌رمون ئێوه‌ و ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌که‌ی عه‌زیزی وه‌یسی.! به‌ڕاستی ئه‌مه‌‌ نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی ئیفلاسییه‌.

براده‌رانی لیستی کوردستانی که‌وتوونه‌ گه‌ڕان بۆ که‌سوکاری شه‌هید‌ان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی سه‌رکرده‌ی یه‌کیه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تائێستا ئاوڕێکی ئه‌وتۆیان لێنه‌داونه‌ته‌نه‌وه‌.
دیمه‌نێکی زۆر قێزوه‌ندم بینی کاتێ هاوسه‌ره‌ هه‌میشه‌ ناڕازییه‌که‌ی شه‌هید مامه‌ ڕیشه‌م بینی بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی کوردستانی ده‌کرد، له‌وه‌ش قێزوندتر سۆزانی خاڵه‌شه‌هاب بوو، که‌ نه‌ک هه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ لیستی کوردستانی ده‌کرد، به‌ڵکو هێنده‌ به‌تاسه‌وه‌ ناوی مه‌سعودی ده‌هێنا وه‌ک حه‌وت هه‌نگی له‌ دیزه‌یکدا دۆزیبێنه‌وه‌، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌، داوای له‌ هاوڵاتیان ده‌کرد ده‌نگ به‌ ده‌ستوره‌ مل ئه‌ستوره‌کانی سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵا چوالان بده‌ن..
مه‌خابن ... خاڵه‌ شه‌هاب وه‌جاخت کوێر بوو.

ئه‌و جیاوازیه‌ی که ‌به‌دی ده‌کرا، لیستی کوردستانی به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه‌ زوربه‌ی فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌نده‌کان به‌ زۆر کۆده‌که‌نه‌وه‌ باسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ ده‌که‌ن زۆر جاریش هی چه‌ند شارێک قه‌رز ده‌که‌ن.

نمونه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی تارق ڕه‌مه‌زان، به‌پێی چه‌ند شاهیدحاڵێک موچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌ید سادق، خورماڵ، کانی پانکه‌، سه‌رای سوبحان ئاغایان کۆکردبۆوه‌ بۆ دیداری به‌ڕیز مام جه‌لالی ئازادکه‌ری تارق ره‌مه‌زانی فڕۆکه‌و‌ان..ژماره‌ی خه‌ڵه‌که‌ هه‌رچه‌ندێک بوو بێت گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌ بوو چۆن تاڵه‌بانی توانی زاتی ئه‌وه‌ بکات یه‌که‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌‌ ده‌ست پێبکات من ئه‌و وه‌ڵامه‌ جێ ده‌هێڵم بۆ خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه‌؟

گۆڕان ئه‌مڕۆ له‌ کوردستان بۆته‌ حه‌قیقتێکی حه‌تمی و حاشا هه‌ڵنه‌گر.

ماویه‌تی.

به‌شی دووم په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ ڕای خه‌ڵک و به‌رپرسان که‌ له‌نزیکه‌وه‌ قسه ‌و باسم له‌گه‌ڵدا کردون له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە