تاڵه‌بانی زۆر له‌وه گچکه‌تره که دژایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکات
Thursday, 22/04/2010, 12:00
ئه‌و سایتی چاوگێڕه‌ی وه‌ک مه‌یمونی باته بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالبرایم هه‌ڵه‌قونێ، ڕۆژێ که‌ڵبه له‌که‌وشی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گیرنه‌کا ئه‌وا، ئه‌وڕۆژه له‌ڕۆژژمێرا نیه. فه‌رمون وه‌رن سه‌یری نوسینه به‌رپه‌رچێکی شه‌رمانه‌ی مێژوی 22-4-10 یان بکه‌ن به‌ناوی: (سه‌رۆک تاڵه‌بانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تره که دژایه‌تی لیستی گۆڕان بکات). ئه‌مه وه‌ڵام بوه بۆ به‌ڕێز محه‌مه‌د تۆفیق سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ئاشکرا ڕایگه‌یاندوه: تاڵه‌بانی پۆسته‌که‌ی به‌کاردێنێ بۆ دژایه‌تی گۆڕان، بۆیه لیسته‌که‌ی پشتیوانی سه‌رله‌نوێ کاندیدکردنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ناکات. جارێ پێش هه‌موشت ئه‌وه بۆسه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان ڕونه که ئێوه ڕێگا نه‌ما نه‌یگرنه‌به‌ر بۆشه‌ڕو له‌به‌رچاوخستنی گۆڕان. به‌تایبه‌تی هێرشی ناڕه‌وا بۆسه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی ماندونه‌ناس، له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه دژی ڕێزدار کاک نه‌وشیروان. له‌مێژوی حزبه داڕماوه‌که‌تانا چی باش کرابێ داوتانه‌ته پاڵ تاڵه‌بانی. بچوکترین هه‌ڵه‌یه‌کیش گه‌ر ڕویدابێ، ئه‌گه‌رچی کاتی خۆی هه‌موتان پشتیوانی‌تان لێکردبێ و چه‌پڵه‌تان بۆلێدابێ، ئۆباڵه‌که‌تان خستۆته ئه‌ستۆی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا. نمونه‌یه‌ک ئه‌هێنمه‌وه: کاتی شه‌ڕه خوێناویه‌کانی قڕناقاو پشتئاشان، پاش ئه‌وه‌ی حشع و هاوپه‌یمانه‌کانی به‌زین، ئا ئه‌و تاڵه‌بانیه‌ی ئێوه بو له‌ڕێی ئێستگه‌ی ده‌نگی شۆڕشی عێراقه‌وه بروسکه‌ی پیرۆزبایی و ستایشی نارد بۆ ڕێزدار کاک نه‌وشیروان، که‌به‌ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وساو هه‌لپه‌رست و بازرگانی ئه‌مڕۆ، فه‌رهاد سه‌نگاوی به‌ئه‌وپه‌ڕی وره‌و تینه‌وه ئه‌خوێنرایه‌وه. وائه‌زانم ئه‌مڕۆیه، ڕادیۆکه له‌باوه‌شما بو زو زو ماچم ئه‌کرد، حاجی جه‌لال ئاوا نوسیبوی:{ بروسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ زۆر به‌ڕێز کاکه‌نه‌وه، ده‌ستان خۆش و چه‌کتان پڕخرۆش، ئه‌وانه نه‌ک هه‌ر شێره‌به‌فرینه به‌ڵکو ڕێویه‌به‌فرینه‌ش نه‌بون.......} که‌چی هه‌موان ئه‌زانین له‌پلینۆمه گاڵته‌جاڕیه‌که‌یانا چۆن باسی ئه‌و ڕوداوه‌ی کرد!. ئه‌توانم ده‌یان نمونه‌ی تر بێنمه‌وه، به‌ڵام کورت و پوخت ئه‌نوسم.
تاڵه‌بانی و پیاوه‌کانی چی نه‌ما نه‌یکه‌ن به‌گۆڕان؟ ئه‌دی ئه‌وه ئێوه نه‌بون له‌هه‌ڵبژاردنی ئازارا ئه‌تانفیڕان: گۆڕان کورسی به‌ده‌ست هێناوه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، هه‌مو تکریت ده‌نگی بۆداون. ئێوه گه‌یشتنه ئه‌وباوه‌ڕه‌ی دی هیچتان پێنه‌ما ده‌رهه‌ق به‌گۆڕان، هه‌مو هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانتان گه‌یشت به بنبه‌ست. نه‌تانتوانی دژی بزوتنه‌وه‌یه بوه‌ستن که‌پێچه‌وانه‌ی ئێوه خه‌ڵکی نوێخوازی کوردستان ئاماده بو نانی ببڕێ، ده‌ستگیر بکرێ و لێی بدرێ، له‌سه‌کار ده‌ربکرێ، ڕاونرێ، ناوی بزڕێنرێ، بوختانی بۆهه‌ڵبه‌سترێ، به‌پاره‌ی گیرفانی خۆی هاوکاری بکات نه‌ک پاره‌ی به‌سه‌را هه‌ڵڕێژرێ، بێته مه‌یدانه‌وه قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێهه‌ڵماڵێ بیسه‌لمێنێ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی جه‌رده‌ی ئێوه‌یه پوشی سه‌رئاوه. به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌که‌مان وه‌ک ئێوه بڕیاری بێسه‌روبه‌رو ناو ژوری داخراو نادا، چه‌ند سه‌رێ یاری به‌چاره‌نوسی ناکا. ئه‌وه بڕیاری ئه‌وخه‌ڵکه به‌جه‌رگه‌یه که‌کردیه کارێ ئێوه گۆڕان به‌هه‌ند وه‌رگرن، ده‌نگیان پێدا، له‌قه‌یان له‌ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆیان دا، ئه‌وانن که به‌گۆڕان ئه‌ڵێن: نه‌خێر بۆتاڵه‌بانی، حاشا له‌شیری حوشترو دیاری عه‌ره‌ب. ئاخر به چ هه‌قێ تاڵه‌بانیه سه‌ری ئه‌ڕواو هینی ناڕوا، به‌مانگ و دومانگ له‌نه‌خۆشخانه بێ، به‌پیل ئیش بکا... له‌سه‌ر سێ کورسی دابنیشێ؟!. ئینجا ئه‌مه ئه‌بێ ئێمه چاوه‌ڕێی سروشت بکه‌ین بیباته‌وه بۆخه‌زێنه‌که‌ی خۆی!. ئه‌و له‌مێژه مردوه ته‌نیا به‌سه‌ر زیندوه. له‌ڕابردویا له به‌غدا چ ده‌سکه‌وتێکی بۆکورد هه‌بوه جگه‌له به‌خێرهاتن و به‌ڕێکردنی میوانانی بیانی؟ ده‌وری سایتی نوکته‌ی بینیوه، کاگه‌شکه ئه‌بێ براعه‌ره‌به‌کانی بهێنێته حیلکه حیلک. ئه‌ر ڕۆژه‌ی چوه کۆریای باشور، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێر لێوه‌وه فسکه فسکێکی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وێ کردبو، هه‌مو خزمه عه‌ره‌به‌کانی کردیان به‌هاتوهاوار که ئیشی ئه‌و زاته ته‌نیا ته‌شریفاتیه بۆی نیه پێ له‌به‌ڕه‌که‌ی زیاتر ڕاکێشێ. ئێستا ئه‌بێ بوترێ ئه‌وه ئه‌وه زۆر گچکه‌تره له‌وه‌ی دژایه‌تی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی به‌عس به‌زێنی کوردستان بکات. گۆڕان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره چ ئه‌و چ تیمه دۆڕاوه‌که‌ی زات بکه‌ن خۆیان له‌قه‌ره‌ی بده‌ن. تازه گۆڕان وا په‌لوپۆی داکوتاوه له‌هه‌مو ماڵێکی کورستانایه. ئێمه به‌ره‌و گه‌شه‌ی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژو ئێوه‌ش به‌ره‌و پوکانه‌وه‌ی سات له‌دوای سات. ئه‌گێڕنه‌وه: کابرایه‌کی زگوردی به‌ساڵاچو ئه‌بێ، پرسیاری لێئه‌که‌ن چۆنه تائێستا ژنی نه‌هێناوه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ: من شتێکم ناوێ که‌بتوانم هه‌مبێ و لێی په‌شیمان بم به‌ڵکو وێڵی شتێکم که‌نیمه‌و ئه‌مه‌وێ. ئێمه‌ی کوردستانیان له‌ئێوه په‌شیمانین و گۆڕانمان ئه‌وێ چونکه له‌سایه‌ی سێبه‌ری ڕه‌شی ئێوه‌دا نیمانه.
- له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست