کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دكتۆرەكـانى تاڵەبانى و د.بەرهــەم گەندەڵن و پێشلكارى یاسا دەكەن

Monday, 04/05/2009, 12:00

2004 بینراوە


مام جەلال پاش نەخۆشیەكەى و چوون بۆ ئەردەن دكتۆرە ئەردەنیەكان پێیان وتبوو كە پێویستە چاودێرى بكرێیت .وە ئەمیش بۆ ئەم مەبەستە دوو دكتۆرى تایبەتى بۆ خۆى دانا , ئەمە مافێكى ئاسایى خۆیەتى ,چونكە بەڕاستى پیربووە و نەخۆشە پێویستى پێیەتى .
بەڵام دیارە هەڵبژاردنى ئەم دوو دكتۆرە نازانین چۆن بوون ,دیارە ئەویش وەكو هەموو شتەكانى تر لەسەر ئاستى ناسین و خزمــایەتى بوون چونكە هەڵبژاردنى دوو دكتۆرى (بێ هۆشكار واتە تخدیر) بۆ دكتۆرى مامە نازانین چ پەیوەندیەك هەیە؟؟ خۆ ئەمان ئیشیان بەنجە و دەبێت لە هۆڵى نەشتەرگەرى كار بكەن نەك لە كۆشكى كۆمــارى !!!
وەك دكتۆرەكان دەڵێن ئیشى ئەمان ئیشى موزەمد ئەكەن چەختى بۆ دەگرن لەگەڵ نەبچە وە جیهازێكى دى سى یان پێیە كاتێك سەكتەیەكى توش بوو ئەمان ئەیگەڕێننەوە !!!!
بەڕێزان ئەمانە بۆ هەریسەكە لەگەڵیدان چونكە كاتێك خۆیان نەخۆشێكى زەخت ,دڵ یان شەكرەیان بۆ بێت پێش عەمەلیات دەینێرن بۆ پزیشكى هەناوى ئیتر چۆن دەتوانن جەنابى چارەسەر بكەن؟؟؟؟
یان تەنیا بۆ وەرگرتنى ئەو بڕە پارە زۆرەیە كەمانگانە بڕى حەوت ملیۆن دینار وەردەگرن بێجگە لە مەعاشەكانیان , وەك ئەو هەموو ڕاوێژكارانەى ترت كە لەگەڵدایە كە بە هەموویان شەهادەیەكى كولیەیان نیە بەس تەنیا بۆ مووچەكەیە كە لەكاتێكدا مووچەى كەم ئەندامێك یان كەسوكارێكى ئەنفال ناگاتە سەد هەزار دینار ؟؟؟
خوێنەرى بەڕێز : لاتان سەیر نەبێ ئەم پزیشكانە لە بەغدا و لە سلێمانى دەوام دەكەن وە لەهەمووى سەیرتر یەكێكیان خوێندكارى خوێندنى باڵایە كە پێویستە تەفەروغ بكات بۆ خۆێندنەكەى بەڵام لە كوردستان هەمووى فشەیەو لە ئێستاشەوە مسۆگەرە لە دەرچونى پێش هاوڕێكانى , بۆیە خوێندن لە كوردستان وەك میزى حوشتر دێتەوە دواوە و لەگەڵ ئەم هەموو كولێژ و پەیمانگایە كە تەنیا هەورامان ماوە تیایە بكرێتەوە وەبۆیە مامە مووچەى بۆ زیاد كردن بۆ ئەوەى بە تەواوى بێ هۆشى بكەن !!!وە لە هەمووى سەیرتر خۆیان ناگۆڕنەوە بە دنیا كە ئەمانە دكتۆرى مامەن !!! ئەمەیانتان پیرۆز بێت چونكە چەند دكتۆرێكى وەكو ئێوە نەبێت كەس ئەو ئیشە ناكات .
وە دكتۆر بەرهەم دوو دكتۆرى هەیە بۆ حیمایەكانى ئەمانیش لێرەو و لەوێدەوام دەكەن وەیەكێكیان موقیم ئەقدەمەو ئەوى تریشیان خوێندكارى دكتۆرایە لە جراحە كە بەپێیى یاساى وەزارتى تەندروستى كە پزیشكى موقیم ئەقدەم و خوێندكارى خوێندنى باڵا نابێت غەیرى كارەكەى خۆیان هیچ ئیشی تر بكەن و بەردەوام لە نەخۆشخانەدا دەوام بكەن !!!1
ئیتر مامەو د.بەرهەم ئەمە قوبوڵ بكەن چۆن دەتوانن سستەمى تەندروستى پێشخەن ؟؟؟ بونى د.تایەر هەورامى چى لە وەزع ئەگۆڕێ كانیەكە سەرچاوەكەى پیسە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)