کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێنی خزری له‌ ئه‌ستۆی هۆشیار زێباریدایه

Sunday, 16/01/2011, 12:00




له‌ پاش ئه‌و به‌رخۆدانه‌ قاره‌مانانه‌یه‌ی که‌ گه‌له‌که‌مان به‌گشتی له‌ رۆژهه‌ڵات ، باشور ،باکور ، ئه‌وروپان نواندیان به‌تایبه‌تی له‌شاری سنه‌ کۆماری تیۆکراتی ئێرانی ناچاری پاشه‌ کشه‌کرد و له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی ڕاگرت، له‌هه‌مان کات به‌دوای ده‌رفه‌تێکی تری‌ درێژه‌دان به‌ تاوانه‌کانی کوشتو بڕی گه‌لی کورد ده‌گه‌ڕا،له‌ هه‌مان کات ئه‌و هه‌وڵه‌ که‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌یدا بۆ بێکاریگه‌ر کردنی پژاك به‌ تکتیکێکی تری نوێ فۆرماتبکاته‌وه‌ ،سه‌ره‌نجام ئه‌م هه‌وڵدانه‌ی له‌ڕێگای به‌ناو کوردێکه‌وه‌ خسته‌ پراکتیکه‌وه‌ ،خۆ له‌گێلی دانی زێباری له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆری کۆماری تیۆکراتی ئێران و به‌ تیرۆرست ناساندنی پژاک که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بێڕێزی بوو به‌ به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی گه‌لی کورد به‌گشتی وپاشه‌کشه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی پۆلاینی گه‌ل داجورئه‌تێکی مه‌زنیشی دایه‌ کۆماری تیۆکراتی ئێران که‌ سه‌رله‌نوێ ده‌ستبداته‌وه‌ به‌رده‌وامی تیرۆر و له‌سێدره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد ،به‌بڕوای من خوێنی خزری چه‌ند له‌ ئه‌ستۆی کۆماری تیۆکراتیدایه‌ ئه‌ونده‌ش له‌ ئه‌ستۆی هۆشیار زێباریدایه‌ ،ڕاگه‌یاندنی له‌سێداره‌دانی ئه‌ندامێکی پارتی ژیانی ئازاد له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری ئێراندا ئه‌و بۆچونه‌ پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ ،هیچ کات ده‌وڵه‌تی ئێران به‌جۆره‌ فه‌رمیه‌ له‌به‌رامبه‌ر پژاک سنگی ده‌رنه‌په‌ڕاندوه‌ که‌ له‌ڕووی سیاسیه‌وه‌ وه‌ک ده‌وڵه‌تیش ئه‌وکاره‌ناکات که‌پژاک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ فه‌رمیه‌کانیدا باس بکات جونکه‌ باسکردنی پژاک به‌وجۆره‌ دان نانه‌ به‌ بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئۆپۆزسیۆن به‌ڵام دیاره‌ که‌ کۆماری تیۆکراتی ئێران ئه‌ووتانه‌ پشتڕاستده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ناو کوردێک پژاک به‌تیرۆریست ناوده‌بات له‌سه‌رئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقداوه‌زیری ده‌ره‌ویه‌ و نوێنه‌ری فراکسیۆنی کوردستانیه‌ ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ی زێباری گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ تاکتیکه‌ نوێکه‌ی کۆماریتیۆکراتی کرد ،له‌ به‌رامبه‌ردا گه‌لی کورد ئه‌وڕاستینه‌یه‌ تێگه‌یشت که‌ زێباری له‌ ڕوڕه‌شیه‌ک زیاتر هیچی پێنه‌بڕا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ گاڵته‌یان به‌ قسه‌کانی زێباری ده‌هات به‌ له‌سێداره‌دانی خزری ماهیه‌تی زێباریان باشتر ناسی ،لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ زێباری ئه‌ندامی باڵایه‌تی و له‌ کۆنگره‌ی خۆیدا باسی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵه‌ستراتیژیه‌ی زێباری دا چی ده‌کات و چی ده‌ڵێت؟ئایا لیستی کوردستانی که‌ ته‌واوی پارته‌کانی باشور له‌خۆده‌گرێت هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێت؟

جێگای خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌ ڕێزدار هه‌ڤاڵ کوێستانی بکه‌م که‌ له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه‌ و‌ زێباری هێنایه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ڵوێستێکی وا گه‌وره‌ له‌ که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌وبزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌بینڕیت به‌وجۆره‌ به‌رگری له‌ ڕه‌وایه‌تی تێکۆشانی گه‌لی کورد بکات له‌ په‌رله‌مانی عێراق ،به‌ڵێم خاڵی هه‌ره‌گرنگتر له‌وه‌ هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌که‌یه‌ که‌ ئایا کاتی ئه‌وه‌ی هاتووه‌ له‌ پرسه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا له‌سه‌ر ئاستی کوردستان هه‌ڵوێست و ستراتیجی خۆی بخاته‌ڕوو؟.

خاڵیکی گرنگی تر له‌م پرسه‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆماری تیۆکراتی له‌سێداره‌دانی خزری به‌ په‌نهانی ئه‌نجام دا و ترسنۆکانه‌ به‌بێ ناوهێنانی خزری بڵاوی کرده‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ترسنۆکانه‌یه‌ش کلکایه‌تی زێباری بۆ کۆماری تیۆکراتی وترسی ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی کورددا ده‌رده‌خات که‌ به‌م هه‌نگاوه‌ ئێران تاکتیکه‌ نوێکه‌ی له‌به‌رامبه‌ر کاریگه‌ری پژاک له‌سه‌ر گه‌ل تاقی ده‌کاته‌وه‌ به‌بڕوای من‌ ئیران ده‌رگای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌رخۆی کرده‌وه‌ له‌وه‌ ناچێت وا به‌ساده‌یی لێی ده‌رباز بێت که‌ مافی پاراستنی گه‌ل و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پژاک کرده‌‌ پێویستیه‌ک له‌م ڕه‌وشه‌دا.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە