کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕێکخراوی ئەنتەر ناسیونال هەردوو حیزبی فەرمانڕەوای میسرو تونسی دەرکرد وتاڵەبانیش شینیان بۆ دەکات

Saturday, 05/02/2011, 12:00


دواجار ڕێکخراوی ئەنتەناسیونال بڕیاریدا بەدەرکردنی هەردوو حیزبی کۆنگرەی نیشتمانی فەرمانڕەوا لەمیسرو حیزبی دەستوری تونس لەڕێکخراوەکە بەهۆی ئەوەی لەکاتی خۆپیشاندانە جەماوەریەکان وڕاپەڕینی گەل بەتوندی بەرامبەریان وەستاونەتەوەو هەڵسووکەوتیان کردووە وبەزەبری چەک ڕووبەڕوی داخوازیەکانی میللەت بوونەتەوە و هەردوو حیزبی ناوبراویش ئەندام بوون لەوڕێکخراوە نێودەوڵەتیەدا

ڕێکخراوی ئەنتەر ناسیونال ڕێکخراوێکە لەپێناوپشتیوانی خەباتی ڕەوای گەلان وڕێزگرتن لەخەباتیان دروست بووە وباوەڕی بەڕێگا چارەسەری دیوکراسی وداد پەروەری کۆمەڵایەتی هەیە ،هەموو ئەوحیزبانەشی کەئەندامن لەم ڕێکخراوە دەبێت پابەند بەم پرنسیبانە لەکاتی وەرگرتنی دەسەڵات ،بەپێچەوانەوە دەردەکرێن،هەروەک هەموولایەکمان ئاگادارین کەحیزبەکەی جلالیش ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیەو بۆ ماوەیەکی زۆریش وەرگرتنی پلەی جێگری ئەم ڕێکخراوە لەلایەن جلالەوە ڕاگەیاندنەکانی حیزب هەڵایەکی گەورەیان نایەوە ،بەوەی کە جلال بەهۆی خەبات وبەرگری سەختی لەخەباتی گەلان کردووە بۆ گەیشتن بەئامانجەکانیان،حیزبەکەی جلال ئێستا یەکێکە لەو دووحیزبە فەرمان ڕەوایەی هەرێم ودەسەڵاتیان بەدەستە،بابزانین تاچەند پابەند بووە بەپرنسیبەکانی ئەوڕێکخراوەی کە ئەندامن تیایدا

جلال تاڵەبانی نەک هەر داکۆکی لەخەباتی گەلان نەکردووە بەڵکو ڕێگرە لەبەرامبەر داواڕەواکانی میللەتەکەی خۆی ولەبەرامبەر دوژمنەکانی خەباتی میللەتەکەمان بۆ گەیشتن بەدەوڵەتی سەربەخۆی خۆی سووک وبێ ئەهمەیەت ئەکا،لەناو خودی هەرێمەکەشی جیا لەقۆرخ کردنی دەسەڵات ونەهێشتنی ئازادی تاک وکۆمەڵگا وڕیگرتن لەدەربڕینی خواستەکانیان لەڕێگەی خۆپیشاندانەوە ،دەستیان گرتووە بەسەر تەواوی ژیانی ئابوری خەڵک وسەرانی حیزبەکەشی وهاوپەیمانی دەسەڵاتیشی خەریکی بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی خەڵکن

جیا لەم هەڵوێستانەشی بەرامبەر گەلەکەی بۆتە عمیل وجێبەجێ کاری پیلانەکانی دوژمنی کورد بۆبچوککردنەوە ولەقاڵبدانی خەباتی پارچەکانی تری کوردستان وبۆتە پارێزەری خوێن مژوو دکتاتۆرەکانی جیهان ودۆستی ستەمکارەکانی ناوچەکە ،ئەوەتانێ بەئاشکراو بێ شەرمانە داکۆکی لەحوسنی موبارەکی قۆرخ کەری دەسەڵات وهیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازێ بەسەر دوژمنەکانی،بەڵی دوژمنەکانی موبارەك ئەوگەلەیە کەلەدژی دکتاتۆر هاتۆتە سەر شەقام وداوای مافی خۆیان دەکەن،دەبێت ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی وەک ئەنتەرناسیونال ئاگاداری ئەم قسەپڕوپوچانەی جلال نەبێ ،ئەی سەرکردەکانی حیزبەکەی کە شانازی بەئەندامێتی ئەو ڕێکخراوەوە ئەکەن وشۆڕشگێڕیمان پێ ئەفرۆشنەوە بۆ زاتی ئەوەناکەن بێنە جواب یان ئەمانیش هاوشێوەی جلالی ئاغایان بەشدارن لەجێبەجێکردنی پیلانەکانی دوژمنان دژ بەهەر چوار پارچەکەی کوردستان




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە