کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئیمرۆ گه‌وره‌ترین کرده‌ی تاڵانکردن(سه‌تو) له‌‌ سلێمانی ئه‌نجامدرا..

Tuesday, 24/02/2009, 12:00

2147 بینراوە


ئیمرۆ 24/2/2009 له‌ شاری سڵێمانی و له‌ رێگای سلیمانی -عه‌ربه‌ت کۆگایه‌کی گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی له‌ لایه‌ن پارێزگای سلێمانی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید کرایه‌وه‌ . ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ 8 کۆگای گه‌وره‌ی داکردنی سووته‌مه‌نی به‌ کۆی گشتی 40 ملێۆن لیتر و کۆگایه‌کی ئاو به‌ قه‌باره‌ی 4 ملیۆن لیتر، پێکدێت.
بڕی تێچووی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ 200 ملیۆن دۆلاربووه‌ و له‌سه‌ر بوودجه‌ی پاریزگای سلێمانی جێبه‌جێکراوه‌..

تائێره‌ بابه‌ته‌که‌ بۆ خوێنه‌ران و به‌تایبه‌تی دانیشتوانی شاری سلێمانی دڵخۆشکه‌ره‌ که‌ له‌ شاری سلێمانی کۆگایه‌کی ئاوا له‌م قه‌باره‌ بۆ شار دورست ده‌کرێت و خه‌ڵکی له‌بێسووته‌مه‌نی رزگارده‌کات ، به‌لام کاتێ کولفه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌گه‌ل هه‌مان پڕۆژه‌ که‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ ، به‌راورد ده‌کرێت، کاره‌سات ده‌قه‌ومێت.. هه‌مان پرۆژه‌ به‌ هه‌مان مواسه‌فات و به‌ هه‌مان قه‌باره‌ی عه‌مبارکردن له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن حکومه‌تی مه‌رکه‌زییه‌وه‌ دورستده‌کرێت و به‌ته‌کنه‌لۆجیایه‌کی پێشکه‌وتووتر به‌ مه‌بله‌غی ته‌نها 13 ملیۆن دۆلار .
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست سه‌یری ئه‌و جیاوازییه‌ بکه‌ له‌ کولفه‌ی تێچوونی هه‌ردوو پڕۆژه‌‌ که‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانیدا هه‌یه‌ و،‌ بڕیتیه‌ له‌ 187 ملیۆن دۆلار ‌.
ئه‌م سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاره‌ ‌ قووتی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و ، چۆته‌ گیرفانی چه‌ند دز و تاڵانچییه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و شاره‌.
له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێک که‌ یاسا به‌رقه‌رار بێت ، نه‌ک ئه‌و هه‌رێمه‌ی مه‌سعود و جه‌لال تییدا حاکمن ، له‌ کاتی ئاشکرابوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاڵانییه‌کی ئاوا ، بێسێ و دوو دادگایه‌کی تایبه‌ت ده‌که‌وته‌ لکۆڵینه‌وه‌ و ده‌ستگیرکردنی هه‌ر که‌سێک که‌ ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ، هه‌رچی له‌ کوردستانایه‌ ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌که‌ و بردنی ئه‌و ‌سه‌ده‌ها ملیۆن دۆلاره‌ له‌ یه‌ککاتدا ده‌گێڕن.
هه‌ر دوێنێس بوو ، عومه‌ر فه‌تاح ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی دوکان-سلێمانی گێڕا‌ که‌ له‌لایه‌ن کۆمپانیاکه‌ی هێرۆی ژنی یه‌که‌می عێراق! جێبه‌جێده‌کرا و عه‌لی فه‌تاحی برای سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد زیاتر له‌ 112 ملیۆن دۆلاری خسته‌ سه‌ر حسابی هێرۆ..دیاره‌پێشتر هه‌واڵی به‌کاربردنی کۆنه‌بۆڕی و ژه‌نگاوی زه‌مانی سه‌ددام بۆ پرۆژه‌که‌شمان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ ، تێیدا ئاماژه‌ماندا به‌ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌وادی (مسرگنه‌) که‌ ده‌بێته‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بۆ هاوڵاتیان.
خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک ته‌نها پاره‌ی گیرفانی له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مافیای هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ ده‌دزرێت ، به‌لکو ته‌ندورستیشی تێکده‌درێت و ژینگه‌شی لێ پێسده‌کریت ..
بۆ زیاتر زانیاری تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:

http://www.babil.info/thesis.php?name=iqtsad&mid=18113

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)