کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەحموود سەنگاوی چووە بەردەم دادگا با بارزانیەكانیش لە سەر كەیسی سەردەشت عۆسمان بانگهێشتی دادگا بكرێن

Thursday, 09/01/2014, 12:00

1356 بینراوە




پاش دابەزینیان لە شاخ و بە قسەی خۆیان گرتنە بەری خەباتی مەدنی و دیموكراسی دەسەڵاتدارانی پارتی وەكوو هەمان بیر و زێهنیەتی شاخ لە ناو بردنی نەیار و بەرهەڵەستكارەكانیان وەكوو ستراتژیەتێكی هەتا هەتایی خستە ناو ریزبەندی كار و كردەوەكانیان و لەو پێناوەشدا لە هیچ شتێك سڵیان نەركدەوە و لاپەڕەی زێرینی خەیانەتەكانیان بە 31 ئاب و قەتلووعامی هەولێر و تیرۆر و رفاندنی ئەندامانی حیزبە رۆژهەڵاتیەكان و كادر و لایەنگرانی حیزب و لایەنەكانی باشوور و باكووری كوردستان نەخشاند و توانیان بە هەوڵێكی لە رادەبەدەر زۆربەی حێزبەڵۆكەكانی رۆژئاوای كوردستان لە سەر چەقەنە لێدانێكی ئەردۆغان رادەستی سیاسەتەكانی توركیا بكەن و ماندوو نەناسانە بە خۆڕاگریەوە لیستی كوردی كەركوكیان هەڵوەشاندەوە و بوونە هۆێ تۆمار كردنی ئامارێكی نوێ خیانەتی نەتەوەیی لە سەر ئاستی هەموو جیهان و ناوچەكە تۆمار بكەن و ئەوەش لە جیگای خۆیدا شایانی مەدالیایەكی زێڕینە كە تاكوو ئێستا بە هۆێ نابەرپرسیاریەتی و كەمتر خەمی هێز و لایەنە كوردیەكان بەو بنەماڵەیە نەبەخشراوە و ئیستاش نامەوێت ئەم كتێبخانەی خیانەتە جارێكی دیكە بكەمەوە و باسی لە سەر بكەم لە بەر ئەوەی كە ئەمانە بێ كۆتایین .
لێرەدا نامەوێت یەكێتی و هێزە كوردیەكانی دیكەی گۆڕەپانی سیاسی كورد وەكوو بێ تاوان نیشان بدەم بەڵام بە هۆێ رێژەی زۆری ئەو خیانەتە لە لای بنەماڵەی بارزانی ئەوانم شایانی ئەوە بینی كە لە ناو هێنانیان لە سەرتاوە تووشی هەڵە نەبم و غەدریان لێ نەكەم و منیش كوێر كوێرانە مافیان نەخۆم .
یەكێك لەو تاوانانە كە بە ئاشكرا لە لایەن پارتی و دام و دەزگا چەتە ئاساكانیان روویدا رفاندن و تیرۆركردنی قۆتابی زانكۆ و رۆژنامەنووس سەردەشت عۆسمان بوو كە هیچ كات و هیچ كەس ناتوانێت بەڵگەی لە سەر بێتاوانی ئەو بنەماڵەیە بخاتە ڕوو و ئەوەش تەنیا بە چوونە بەردەم دادگا و سەلماندنی بێ تاوانیانە كە ئەوەش بە قەد ووتەكانی مامۆستا مۆسانای ئیسلامی دوورە لە واقع و قەد نایتە دی . ئەوەی ئەمڕۆ یەكێتی پێ هەستاوە ئەگەر چی ناتوانێت هەڵەكانی رابردووی ئەو هێزە سەرڕاست كاتەوە بەڵام لە خوێدا جۆرێكی لە داهێنانە و بۆ ئەمڕۆی كوردستان و پێویستەیكی سەردەمانەیە بۆ دیموكراتیزە كردنی هێزێكی سیاسی و پێشەنگایەتی بۆ كۆمەڵگا و ئەوەش لە درێژی كۆمەڵە داهێنانێكی دیكەی یەكێتی وەكوو چوونە بەردەم پەرلەمانی دووكتور بەرهەم و گەڕانەوەی بەشێك لە سەرەوەت و سامانی گشتی و ئەو كرانەوەیە كە لە كاتی هەڵبژاردنەكانی ئەم چەند ساڵەی دوایی لە ناوچەی بن دەسەڵاتی ئەو حیزبەدا دەبینرا كە لە بەشێك لەمانە تەنانەت هەوپەیمانەكانی ئێستای بارزانی واتا جەماعەتی ئۆپۆزسیۆن پێ هەڵنەستاون و تەنانەت ئیتر باسیشی لێوە ناكەن . بە راستی ئەگەر ئەمانەوێت كۆمەڵكا و دام و دەزگاكان بگەرێتەوە شوێنی شیاوی خۆێ و لە ژێر ئیرادەی خەڵكدا خزمەتی كۆمەڵگا و وڵات بكات ئەوە باشترین رێگا یاسا و سەروەری یاسا دەبێت بۆ ئەوەی كە ئەو جیاوازیە خوایی و بەندەییە لە نێوان بەرپرس و خەڵكدا نەمێنێت و هەنگاو بۆ دیموكراتیزە كردنی تاك تاكی كۆمەڵگا بنرێت ، لێرەدا باس كردن لە چوونە بەردەم دادگای بنەماڵەی بارزانی لە سەر كەیسی تیرۆر كردنی سەردەشت عۆسمان و چەند كەیسی هاو شێوەی ئەوە داواكاریەكی ڕەوایە و پێویستە وەكوو چۆن مەحموود سەنگاوی بە قسەی خۆێ هۆێ چوونە بەردەم دادگای بۆ بێ تاوانی لە كەیسی تێرۆر كردنی كاوە گەرمیانی دەگێڕێتەوە ئەوەش ئەگەر چی سەرەتایە بەڵام دهێنانێكی نوێیە لەو بارەوە بۆ ئەو گەرە خوایانە كە تا دوێنی لە سەرەوەی خۆیان كەسیان نابینی و نەیاندەناسی . من لێرەوە دەمەوێت وەكوو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایە داوا لە دادوەری گشتی بكەم كە دۆسیەیەكیش بۆ ینەماڵەی بارزانی لە مەڕ ئەو كۆمەڵە كردەوە بكاتەوە و بانگهێشتی بەردەم یاسایان بكات بەڵكوو بتوانن بێتاوانی خۆیان بسەلمێنن و رووی من و كۆمەڵە كەسانێك كە وەكوو من بیر ئەكەنەوە ڕەش كەن و زمانمان بۆ هەتا هەتاییە ببڕن بمانخەنە ریزی ئەو كەسانە كە خۆیان بە دوژمنی دەستكەوتەكان و گەل بە ناو دەكەن . هیوادارم كە دادوەری گشتی بۆ تەنیا جارێكیش بێت لە میژوودا بە ئەركی خۆێ هەڵسێت . لە گەڵ رێزمدا بۆ رای هەموو هاوڕیان
كۆمێنتەكانتان جێگای بایەخە . [email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)