کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئالای كوردستان یان ئالای گەندەلی

Sunday, 29/07/2012, 12:00



ئالای هەموو میللەتیك نیشانە و سیمبول و شەرەفی رۆلەكانیەتی وە ئیمە هەلكردنی ئالای كوردستان رۆژیك لە رۆژان خەونی هەموومان بوو هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەندین رۆلەری كەلەكەمان بە شانازیەوە چوونە ژیر پەتی سیدارە بە ووتنەوەی سروودی ئەی رەقیب و نانەوی قەت نانەوی ئالاكەمان,وە لە هەموو جیاندا هەركەسیك ئالای وولاتەكەی هەل بكات ئەمە گەورەترین نیشانەی نیشتمان پەروەریە, بەلام فەرموون وەرنە كوردستان و بەچاوی خۆتان سەیر كەن ئالاكەمان كە قوربانی بۆ درا لە كوی هەلكراوە؟ ئەگەر بیتو بەناو شارەكاندا خولیك لیبدەی بە تایبەتی هەولیر دەبینین ئالای كوردستان لەسەر بیناكانی حكومەت هەلدراوە كە ئەمە شتیكی ئاساییە بەلام بیجگە لەو شوینانە لە كوی تر ئالامان هەلدراوە؟هەموو ئەو تەلارو بینایانەی كە بەشیكن لە پرۆسەی گەندەلی ئالایەكی لەسەرە(مۆلەكان, هۆتیلەكان,چیشتخانە بەناوبانگ و زەبەلاحەكان و بانكە تایبەتەكان) نەبیت لە كوی تر ئالا هەلكراوە؟
كین خاوەنی ئەم كۆشك و تەلارانە ؟ئایا هیچ كامیك لەم سەرمایەدارانە رۆژیك لە رۆژان پیش راپەرین خاوەنی یەك ملیون دۆلار بوون؟ئەم پارە زەبەلاح و خەیالیانە لە كوی هاتن لە پریكدا؟هەموو مەكتەبی سیاسی یەكیتی خاوەنی 20000 دۆلار بوو كە جەلال رۆژی دووجار تەماشای پارەكەی دەكرد و ئەگەر لە دەرەوەی وولاتیش با هەوالی پارەكەی دەپرسی ئایا چی بەسەر هاتووە؟ وە پارتیش خاوەنی 30000 دۆلار بوو كە نیچیر بازرگانی جگەرەی پیدەكرد لەگەل غفور خۆشناو ئیتر ئەم پارانە لەكوی هاتن؟گەندەلە كۆنەكان پیشتر هەلدەستان بە نووسینی(هازا من فەزل رەبی) بەلام ئەمە گۆرا بۆ ئالای كوردستان,ئایا رۆلەكانمان شەهید كران تا لە شاریكی وەكو هەولیر بە دەیان بانكی تایبەتی لیبكریتەوە بو بە قاچاخ بردنە دەرەوەی پارەی ئەم میللەتە كە تەنیا نیچیر خاوەنی 3 یان 4 بانكە؟ بەلی بەریزان ئیستا من كە تەماشای ئەم ئالایەی خۆم دەكەمەوە قیزی لیدەكەمەوەو چاوەری دەكەم رۆژیك دابیت دەسپاكەكان هەلی بكەنەوە نەك دەست و داوین پیسەكان تا بتوانین بە شانازیەوە سەیری بكەین و سیبەریان پی دروست بكەین لەسەر گۆری مامەریشەكان و ئارامەكان و هەموو شەهیدانی ریبازی رزگاری نەك ریبازی گەندەلی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە