په‌نجه‌كانتان ــ وه‌ك ئه‌وان ــ مه‌شكێنن! ئێوه‌ی ئۆپۆزسیۆن ئاینده‌ن
Saturday, 13/03/2010, 12:00
مه‌ژین بۆ منه‌ت بمرن بۆ خزمهتخهریكه هه‌ست به حه‌ساسییه‌ت و جۆره تهشهننوجاتێك ده‌كرێت له‌نێوان باڵه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت (گۆڕان و یه‌كگرتوو) به منه‌ت كردن و سه‌ره‌تای بناغه لێدان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی به توندی. با ئێمه وه‌ك سكهلهرێكی ئیبستمۆلۆژی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، كه خۆی وه‌ك فاحیسێك وایه بۆ گه‌ڕان به دووای بنه‌ماكانی مه‌عریفه‌و لێكتێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه‌ی ستراتیجیه‌ت. جارێ له‌هه‌ر كه‌ناڵێك بوغز‌و كینه خۆی خزانده ناو خوێنی قه‌ڵه‌م و ڕۆحه‌كانی گه‌مارۆدا ئه‌وا پیسی ده‌كات و بۆگه‌ن. جا با هه‌میشه خوێنی قه‌ڵه‌مه‌كان و خانه‌كانی ڕۆح پاسه‌وان و سوپای له‌سه‌ر خۆبن. نه‌یه‌ڵن له‌شكری بوغز‌و قین قه‌ڵای به‌رخۆدان و خۆشه‌ویستیتان ببڕێت. چونكه هه‌ر كاتێك ئه‌مه ڕوویدا ئه‌وه ساتی ڕاگه‌یاندنی مردنی ئێوه په‌خش ده‌كات! گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌و براده‌رانه ئه‌وه‌یه كه په‌نا بۆ میتۆدی قیاس ده‌به‌ن له‌كاتی شرۆڤه‌و شیكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌بری به‌دووا داچوون و ئیستیقرا كردن. ته‌نانه‌ت مشت‌و مڕی نێوان حیزبه‌كان له‌سه‌ر كێبڕكێی دیموكراسیه‌ت بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رسامی؟! بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه خودی دیموكراسییه‌ت سیسته‌مێكه قابیل به تێكشكانه وه‌ك (هانا ئارنێت) وای بۆ ده‌چێت و سه‌د ده‌رسه‌دیش ئه‌م خانمه ئه‌مریكییه له‌مه‌دا پێكاویه‌تی كه باس له تێكشكانی ئه‌و سیستمه ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیموكراسییه‌ت به‌ر ئه‌نجامی ئاره‌زووی پێكه‌وه ژیانه، بۆیه له‌هه‌ر ساتێك له ساته‌كاندا ده‌شێت ئه‌و ئاره‌زووه تێك بچێت. ستراتیژیه‌ت چییه؟ به بڕوای من، ستراتیژ درێژه دانه به‌ته‌مه‌نی خۆت له‌داهاتوودا له گشت ڕووه‌كان ئه‌ویش به دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی هاڕمۆنی شێلگیرانه له‌نێوان دوێنێ و ئێستا بۆ بنیاتنانی ئاینده. كورتییه‌كه‌ی ستراتیژ، هه‌بوونی پلان و به‌رنامه‌دانانه له ژیان.. ئیستا ته‌نانه‌ت نه‌رمی و خۆڕاگرتن و پش درێژیش گه‌ر هاتوو له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رنامه داڕێژداری و ته‌نزیم كراودا خۆی مونه‌زه‌م و قاڵبگیر نه‌دا سه‌ره‌نجام ئه‌و نه‌رمیه ته‌تبیق و ئاكامه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی به‌لای سه‌لبیات دا ده‌شكێته‌وه ئه‌وه‌نده به‌لای ئیجابیات دا مه‌یل و پڕژان ناكات. ئیدی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی گۆڕان و سنگه داكوتراوه نهگۆڕهكهی یه‌كگرتوو ده‌رچێت له‌و منه‌تباری كردنه‌و خۆ به به‌ردی بناغه دانان! بۆ ده‌رچوون له فه‌وزای فیكر‌و پیرۆزی ڕه‌مزو ئه‌زمه‌ی بیرمه‌ندو تیۆرناسان، بۆ ده‌رچوون له‌مانه پێویست به‌كاری به‌رده‌وام و كۆششی نه‌پساوه‌و ئه‌كتیڤ كردنی عه‌قڵ و ئالیهتهكانییهتی، نه‌ك ته‌سلیم بوون به ئیراده و ئایدیۆلۆژیای حیزب ئینجا له‌وێوه تێخوێندنه‌وه بكرێت و سه‌رهه‌ڵدانی سۆز‌و هه‌ڵشاخان له‌به‌ر (پاشخان) ببێته مه‌حه‌كی تێڕوانینه‌كان!! ئه‌مه ئه‌و چوارچێوه چه‌قبه‌ستووه‌یه كه به‌ربه‌سته‌و ناهێڵێت بیر، ئازاد بێت و زه‌ین زانا‌و، تاكیش ئازا‌و حه‌كه‌م بێت، له‌به‌ر بیری حیزبایه‌تی و كۆنكرێتهكانی پاشخان دووباره وتاری ڕه‌خنه ئامێزی یه‌ك جه‌مسه‌رانه خۆی په‌خش ده‌كات له فۆڕمێكی ڕه‌زا قورسی حیزبیانه‌ی پڕاوپڕ له ڕاونینی خوارو به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی فیكری كلاسیك بۆ ئاراسته كردنی ئینفیعالات و به‌خشینه‌وه‌ی وه‌ڵامی حازر كه له نه‌زه‌ری ئه‌ودا چه‌ند تێكستێكی به پیرۆز زانراوی پاشخانی حیزبن! ئه‌مه ته‌نگه‌تاوی كردووه بۆ هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون! ده‌یه‌وێت له به‌رگێكی خاكی نا نوێی كلاسیك‌دا سه‌دان باره كاره خێرخوازی و خوێنه به‌ناهه‌ق ڕژاوه‌كانی خۆیمان پێ بفرۆشێته‌وه. ئه‌م خوێنه، بوو به سه‌رمایه‌ی هه‌ر هه‌مومان و بوو به ده‌نگی گۆڕان و بوو به ژین كه ئێوه ده‌یكه‌ن به منه‌ت! تخوا ناشیرینی مه‌كه‌ن چونكه نازانن چه‌نده نرخی كز ده‌بێته‌وه؟ با هه‌وڵده‌ین لێنه‌گه‌ڕێین چیتر ئه‌م خوێنه‌ی كورد به‌ده‌ستی كورد له‌سه‌ر خاكی كوردستان بڕژێت! كه‌س نكوڵی له‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گرانه ناكات كه یه‌كگرتوو بوێره‌و، زۆر مه‌ردانه‌ش گه‌نده‌ڵی تورههڵداوه. گۆڕانیش به به‌رگێكی نوێی حه‌ماسانه‌ی سواقدراو به حهسافهت، نای شێریان كرده ڕۆحی به‌رهه‌ڵستی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و به‌ره‌نگاری. كه‌واته بۆچی منه‌تباری؟! كه‌س لاری له‌و جوانیانهو سه‌مفۆنیه سه‌رمه‌دیانه نییه جا هه‌ر كێ بێت و هه‌ر كه‌سێ بیكات، من یا تۆ، گرینگ ئیجابی بوونه له بازنه‌ی مه‌یدان خوازیدا. چۆك دانه‌دانه و نه‌به‌زینه له‌م فه‌زایه‌دا.. تێگه‌یشتن له‌هه‌ر ده‌قێك مۆری قودسیه‌ت بوونی پێ نابه‌خشێت له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كیان واقیعه‌و ئه‌ویتریان زه‌مه‌ن و مه‌حدودیه‌ت. مه‌به‌ستم له بویه‌ر ئه‌وه‌یه كه به‌رگی نوێی خۆی هه‌میشه ئالوگۆڕ ده‌كات بۆ تێخوێندنهوهو به‌رهه‌می نوێ. مهحدودیهتیش، حهواسهكان به‌ڵگه‌ی هه‌ره به‌هێزیه‌تی كه پێمان ده‌ڵێت موتڵه‌ق جێگای له‌ناو مه‌حدودیه‌ت نابێته‌وه.. لێره‌وه مه‌حدودیه‌تی نووسین و تێخوێندنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكمان بۆ ئه‌ویدی كه‌مێك له ڕاستی وه‌خۆ هه‌ڵده‌گرێت له‌هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه زۆرێكیش له ڕه‌خنه‌و گله‌یی و سه‌لبیات له‌خۆ بگرێت، كێشه له‌سه‌ر ئه‌مه نییه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه نه‌زه‌ری خۆت بكه‌یت به پێودانگ و پێوه‌ر بۆ له‌قاڵبدانی ئه‌وی دیكه تا له‌وێوه قه‌ناعه‌ت به به‌رامبه‌ر بكه‌یت كه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یڵێیت مه‌حه‌كه. پێ ی نه‌زانیت كه خۆت هه‌مان هۆنراوه ده‌هۆنیته‌وه و نه‌فسی نه‌زم و ڕه‌زم به‌شێوازێكی دی فه‌راهه‌م بێنیت. بۆچوونهكانیشت بێ ڕێژهداری فڕێ بده‌یته ناو حاشیهكانی هه‌ڵسه‌نگاندن!! ئا لێره‌دا ڕوون ده‌بێته‌وه كه هه‌ر تێڕوانین و نووسینێك له بێژینگی ڕێژهداریدا دوورخرایه‌وه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یران و ئیشكالیهتهكان له‌تێكڕای ته‌وه‌رو گوتاره‌كان! كه‌واته زه‌ڕووره ئه‌وه بزانیت كه له ڕێگای حهواسهكان (بینین، بیسین، ده‌نگ و سه‌دا... تد) سنوری عه‌قڵیش به‌دیار ده‌كه‌وێت كه ئه‌ندازه‌ی لێكدانه‌وه‌كانی چه‌نده؟! به‌ڵێ منی جیاواز له تۆی هه‌مان جیاواز چ ده‌ستكه‌وتێك ده‌كاته به‌رهه‌می خوانی خوێنه‌ران جگه له قه‌یرانی خۆ قهتیسدان نه‌بێت له بازنه‌ی به‌س ئه‌ناو تۆش ته‌نها بنه‌ما؟! بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم به‌خوا هه‌مووتان پێكه‌وه جوانن چیتر خه‌ریته‌ی خوار مه‌كه‌ن به نه‌قش. ئایندهی نه‌وه‌كان لێڵ و وێڵی یه‌ڵدا مه‌كه‌ن چونكه ئێوه‌ن ئاینده. ئێمه‌ش ماندوو بووین له‌و ڕه‌سمه ناشیرنانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه پێمانی ده‌فرۆشێت جارێك به‌ناوی شاخ و جارێكیش به‌ناوی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ناو شار؟! ئیدی بێزار بووین و نه‌ماین به‌ده‌ست ئه‌و شهرخانه، كه ڕووخساری خه‌باتی شاخ و تێكۆشانی شاری زۆر دڕندانه گۆڕیوه. تكام وایه منه‌ت و، (من بووم من بووم) مه‌كه‌ن به كه‌لتوری داهاتووتان. تكایه به حه‌سره‌ته‌وه ده‌یڵێم: مه‌ژین بۆ منه‌ت، بمرن بۆ خزمه‌ت، ئه‌مه بكه‌نه دروشم و دیاری بۆ میلله‌ت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست