کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێشتا فورسه‌ت ماوه‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ پارێزگاری له‌که‌ڕامه‌تی خۆی بکات..

Saturday, 27/06/2009, 12:00


له‌ مه‌لعه‌به‌که‌ی هه‌ولێر ده‌سه‌ڵات گه‌وره‌ترین شکستی چنیوه‌ و ، به‌ گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌شداربوو له‌ نێو ئه‌و بانگه‌شه‌دا که‌ ده‌سه‌لات هه‌موو هێز و توانایه‌کی ده‌سته‌به‌رکردبوو ، توانیویانه‌ نزیکه‌ی 15 هه‌زار که‌سێک ئاماده‌ بکه‌ن ، له‌وێشدا پارتی و یه‌کێتی ‌ دوو شوێنی جیا له‌ یه‌کتریان له‌ مه‌لعه‌به‌که‌ بۆ ته‌رخانکرابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆیان بزانن.
به‌کورتی و به‌کوردی ده‌سه‌ڵات په‌نجه‌ی په‌شیمانی بۆ ئه‌و بانگه‌شه‌ ده‌چه‌مێنیته‌وه‌ که‌ تییدا به‌ هۆیها و تێگرتنی بوتڵی ئاو به‌ ئاراسته‌ی سه‌کۆی مه‌سعود و جه‌لال کۆتایی هات‌ .
لێره‌دا گرنگ نییه‌ چی ووترا به‌ قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی تێکڕا سه‌ره‌مافیاکان تووشی هیستریا هاتبوون و به‌ جۆرێک هاوسه‌نگیان له‌ده‌ستدابوو و هه‌موویان به‌ بێ جیاوازی تووشی شۆک ببون.
کۆسره‌ت ئه‌ویش یه‌کێک بوو له‌ به‌شداربووه‌کان ، له‌ویدا گه‌وره‌ترین سووکایه‌تی پێکرا کاتێ ناوی سه‌ره‌مافیاکان ده‌خوێندرایه‌وه‌ ، ناوی له‌ دوای به‌رهه‌م و نێچیر هات ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر به‌سه‌رپییش که‌سێکی به‌ ئاگا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکات ، ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ که‌ کۆسره‌ت به‌ ئاراسته‌ی هیچکردنییه‌وه‌ ده‌بردرێت .
کۆسره‌ت خاوه‌ن مێژوویه‌کی پڕ له‌ به‌رخۆدان بووه‌ و ، هه‌میشه‌ کۆیلایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ره‌تکردۆته‌وه‌ تا کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ گه‌ل هاوڕیکانی له‌ نێو مه‌ کته‌بی سیاسی له‌ 2005 ه‌وه‌ یاداشتێک بده‌ن جه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆ به‌ بنه‌ماڵیکردنی یه‌کیتی دابنێین ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی کرد و په‌شیمان بۆوه‌ و چۆوه‌ نێو ئه‌و کۆیلایه‌تییه‌ که‌ جه‌لال بۆی ئاماده‌کردبوو ، دواتر پاش چوارسال له‌و مێژووه‌ دووباره‌ له‌گه‌ل جوار ئه‌ندامی تری مه‌کته‌بی سیاسی ویستیان سنوورێک بۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دابنێن ، پاش هه‌ندێ به‌ڵێنی درۆی جه‌لال ، بۆ دووه‌مجار هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ی مێژووی کرده‌وه‌..
ئیمڕۆ هه‌لومه‌رجێک هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ که‌ بۆ تاکی کورد و کورد به‌گشتی زۆر هه‌ستیاره‌ ، پێویست ده‌کات هه‌موو بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و مێژووی خه‌بات و تێکۆسان و خاوه‌ندار ده‌رکه‌وتن له‌ خوینی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و زامنکردنی ژیانێکی باشتر بۆ نه‌وه‌کانی دادێ ، بێینه‌ده‌ست و پشتیوانی له‌ لیستی گۆڕان بکرێت ، چونکه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌بێته‌ داینه‌مۆی ژیانێکی نوێ .
ئه‌گه‌ر کۆسره‌ت ره‌سولیش ده‌یه‌وێت ئه‌و مێژووه‌ی که‌ هه‌یه‌تی نه‌گۆڕێته‌وه‌ به‌ کۆیلایه‌تی کردن بۆ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود ، پیویست ده‌کات هه‌رچی زووه‌ خۆی یه‌کلا بکاته‌وه‌ و بێته‌وه‌ نێو هه‌ڤاڵه‌کانی و با چیدیکه‌ نه‌بێته‌ سووته‌مه‌نی ئاره‌زووه‌کانی تاڵه‌بانی بۆ ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی هه‌موو کورد به‌ بنه‌ماڵه‌ی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکاری مه‌سعود.
به‌رهه‌م ساڵح که‌سێکی هه‌لپه‌رسته‌ هیچ قسه‌یه‌کمان بۆ ئه‌و نییه‌ ، زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر به‌یانی ببێ به‌ جاشیکی کۆیله‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی ، به‌ڵام بۆ که‌سێکی وه‌ک کۆسره‌ت ره‌سول ئه‌گه‌ر بۆ لایه‌نگیرانیشی جێگای داخ بێت بۆ خۆشی ده‌بێت به‌ گۆڕهه‌ڵکه‌نی خۆی و به‌ده‌ست و ویستی خۆی ئه‌و مێژووه‌ و خودی خۆشی شه‌رمه‌زارده‌کات و ده‌بێته‌ شووره‌ییه‌کی گه‌وره‌ش‌ بۆ لایه‌نگرانیی.
پیویسته‌ کۆسره‌ت ئه‌و راستییه‌ بزانێت پاش هه‌ڵبژاردن ، جه‌لال به‌ هاوکاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گه‌مارۆی ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ سووکایه‌تی پێده‌که‌ن.. له‌ به‌رده‌م کۆسره‌ت که‌متر له‌ مانگێک ماوه‌ تا که‌رامه‌تی خۆی بپارێزێ و، به‌ره‌ی کۆیلایه‌تی بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌جێ بهێڵێت و بێته‌وه‌ نێو هه‌ڤاڵه‌کانیو ، چیدیکه‌ به‌ به‌لێنه‌کانی جه‌لال باوه‌ڕیی نه‌هێنیت ، ئه‌مجاره‌ دوایین فورسه‌ته‌ ، مێژووش هه‌موو جار فورسه‌تی ئاوا له‌ خۆی ناگرێت و، دوای هه‌لبژاردن زۆر به‌ بێکه‌سی ده‌مێنێته‌وه‌ ، جگه‌ له‌سه‌رهه‌ڵگرتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و مردنێکی به‌بێ ده‌نگی هیچی دیکه‌ی به‌شیی نابێت!.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ با مێژووی خۆی تێکه‌ل به‌ مێژووی پڕ شه‌رمی مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م و ئازاد جوندیانی و نێچیر و مه‌سعودی خیانه‌تکار نه‌کات ، با دلنیاش بیت هیچ وه‌ڵامێکی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردستان پێنابێت ، بۆیه‌ هه‌ر چرکه‌یه‌ک تا 25/7 ئه‌گه‌ر بریار نه‌دات و نه‌یه‌ته‌وه‌ نێو به‌ره‌ی خه‌ڵکی ، چرکه‌یه‌ک له‌ مردن و فه‌نابوونی سیاسی نزیک ده‌بیته‌وه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە