چم دیت ؟
Saturday, 28/09/2013, 12:00
1768 بینراوە
شاری وێران !
فرۆشیار، گزیر دەسەڵاتی بێ حەیا .
کڕیار،زل هێزی داگیرکەری وڵات ، دیکتاتۆڕی خۆ ماڵی .
کەرەستە ، خاک وئاو وزمان وبەرهەمی سەر خان وژێرخانی نەتەوەیەکی بن دەست .
شار وێران ، خەڵک کوێلە، ژیان کەکرە ، وێژە تاڵ ، دۆڵار ،دەفتەر ،هەمەکارە ،شاعیر خەواڵو ، نوسەر هەزار رەنگ
،دەروازە واڵا و...........
پاش هەژدە ساڵ دووری لە وڵات (رۆژهەڵاتی وڵات) ،هەژدە ساڵ بەهاری غەریب و هەژدە ساڵ غەریبی لە بەهاردا
تاڵو رەشماڵی هەواری هەندەرانم کێچی هەڵێنا وگوتم : مەهاباد نەبوو شاری سولێمانی ئەوە نییە ئەویش هەر کوردوستانە
وخاکی خۆمە وپێی سەر بڵیندم ، هەتا گەیشتمە باڵە فڕخانە دڵم وەک گونی هەللاجی لیی دەدا .لە پێستی خۆم جێگام نەدەبۆوە .
باڵە فڕ فڕی بەرەو ئاسمان،ئەو ماوەیە راستەوخۆ لە گەڵ مەلەکە تاوس دەدوام رازی دڵی بریداری خۆم ئاشکرا دەکرد ،پانتایی فرینی پێگەی لالەشم لەسەر باڵی ئەو مەلە جوانە دەهێنایە بەر چاو و گەرمای وڵاتی رۆژم تیر رێژ بە تیر رێژ دەژمارد و دەمهاوێشتە سەر خاکی دوو جار داگیر کراوی هەزاران شەهیدی سەر بەرزی بەهەشتی دزراو. فرۆکە گەیشە شار.
ئەو سەفەرە کورتە ئەزمونێکی تازە بوو بۆ من. لە هەموان خۆشتر دیداری ئازیزانێک بوو کە رەنجی سەفەریان بە دڵو گیان هەست پێ کردبووتا جاویان بەمن بکەوێ .بەرهەمی ئەو سە فەرە بە کورتی خاڵ بە خاڵ بۆ خوێنەری رێزدار دەنوسمەوە .
یەک :شار ودەوروو بەری شار پڕ لە زبڵو زاڵ،خٶڵو خاک ،کەس ئاگای لە کەس نەبوو ، دانیشتوان دەگەنە میلونێک کەس ،سەیارەش چی لە رێژەی خەڵک کەمتر نییە ،هەڵمژینی هەوا لە وەها شارێک دا کاری حەزرەتی فیلە .
دوو :لە شەیتانە بازاڕی سەردەمی هەڵبژاردندا دارو دیواروێنە ورەنگو پەڕۆ دایگرتبوو ، وێنەکان بە خەڵکی بێدەراتان پێدەکەنین لە ناو ئەو هەرایەدا چاوم بە دروشمێک کەوت کە سرنجی راکێشام :لەسەر پارچەیەکی مەزن وێنەیەکی شارۆن تاڵەبانی ئەو دروشمە نوسرابوو ،(دەنگ دان بە لیستی ١٠٢ دەنگدانە بە بە مام جەلال !) ئاخر لە کویی دونیادا دیتراوە کە نەتەوەیەک دەنگ بۆ مردوو کۆ کاتەوە وچاوە ڕوان بێ ئاسۆیەکی روون وژیانێکی بەختەوەرانەی لەسەر رێگا بێ !
سێ : رێگام کەوتە شوێنێک بە ناوی / نشینگە / بۆ ئەوەی پاسپۆڕتەکەم بۆ ماوەی ١٥ رۆژ درێژ کەنەوە . کە چومە ژوورێ بە هەزار زەحمەت گەیشتمە شوێنی بەر پرسی ئەو کارە . چم دیت ! دوژمن رۆژی وا بەچاو نەبینێ چەقە خانەکانی مزگەوتی گوندەکانم هاتە بەر چاو ! دووکەڵی جگەرە هەرا هەرای خەڵکی بێ دەسەڵات ، هەزار خۆزگەم بە کفن دزی یەکەم خودا خدام بوو رزگاریم بێ وئیدی قەت توشم بە توشی ئەو بارو دۆخە نەبیتەوە .
چوار :وێنەیەکیان لێ هەڵگرتم کارتێکیان دامێ لە جیاتی پاسپۆڕت رۆژانە لە گیرفانم دابێ لە سەروی دەستی راستی ئەو کارتە دوو رستەم دیت کە زۆرم لێکداوەوە مەمزانی مانای چۆنە .با خوێنەر بڕیار بدا منیش وشیار ببمەوە .
رستەی یەک :کۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ !
رستەی دوو: حکومەتی هەریمی کوردوستان !
وشەی ،کۆماری عێڕاق وحکومەتی هەریمی کوردوستان بە باوەڕی من وشەگەلێکی نامۆیە لە دەستەواژەی مانای سیاسیدا ناگونجێ ، ئەگەر عێڕاق فیدڕاڵە ، حکومەتی هەرێمی کوردوستان لە کام هەڵوێستی سەردەمدا لە بەر چاوان دەگیرێ ؟
(کەرکوک وناوچە دابڕاوەکان هێستا کێشەیان لەسەرە) من بەرهەمی ئەو سەفەرەم ئاوا هەڵدە سەنگێنم کە هیوا دارم کەس دڵی لەمن نەڕەنجێ .
لە کارستانی ئەو وڵاتەدا
پۆڵ پۆل پێکوتە و
باوەش باوەش فرێزو رواوە فرێزو
لە سەر سنگی کێلو بەردی هەر شەهیدێک
دڕک وداڵ خڕنۆکی بیابان
مۆڵگەیەان بەستوە
گوڵە شلێرەی چوار قاش
دەستە دەستە تەریدەو پەرێشان
دیکتاتۆڕی لەبەر چاوان
هی خۆماڵیش رستە بە رستە سنگی رەشماڵی
لە سەر تەختی سنگی نیشتمان داکوتاوە
شەهید بێزارە
دایکی شەهید پەژیوان
رۆژگار ترویلکەوخاک سەگەر دان .
جەعفەر / کەریمی
٢٠/٩/٢٠١٣/باشوری وڵات / سولێمانی