خێرە وازوو لە گۆڕان كەوتنە تەقە
Saturday, 10/10/2009, 12:00
((باوەڕم بە گۆڕانەكەى نەوشیروان مستەفا نەماوە و منیش دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگى سەباحى على قارەمان ,ناونیشانى ئەو دەوبابەتەن كە كە هەردوو بەڕێز ((كاك سەباح و ڕۆشار)) نوسیویانە هەرچەندە ئەوە ڕاى ئەو دوو بەڕٍێزەیە و ڕێز لە ڕاكانیان دەگرم بەڵام لەگەڵ دەربڕینى ڕاى خۆیاندا كۆمەڵێك هێرشى ناڕەوایان كردۆتە سەر سەرجەم ئەو تێكۆشەرانەى بە باڵى ڕیفۆرم ناسراون و ئێستاش گۆڕانن ,بۆ نمونەكاك سەباح ئەڵێ ((دەروێشەكانی باڵی ڕیفۆرمی نقومبوو لە گەندەڵی و باڵە گەندەڵەكەی ڕیفۆرمو كادرە ستالینیەكانی یەكێتین)) ڕۆشاریش ئەڵێ ((ڕێگەی پان وخێراش بۆ کۆمەڵێک کەسی یەقەوە بووی بێ کەفائەتی بەجێماوی ناوی گەندەڵی لە ناو حزبە ئێکسپایەرەکەی پێشویاندا بکرێتەوە کە بەناوی ڕیفۆرمخوازەوە سنگی تێکشکاویان بەرزبکەنەوە و ئەوانەی پێیەکیان لەمبەرو پێیەکەی تریان لەو بەرە بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ شتێکیش نەشیاو ترین ئەخلاقیەتی مرۆڤایەتیان تیا سەرهەڵبدات لە پێناوی فرسەت هێنانی خۆ بردنەوە پێشەوە و خۆ بەشت زانین . لەژێر پەردەی تاریکی ترس و نهێنیەکاندا پلانی تێکشانی گۆڕانخوازانی حەقیقی داڕێژن . سنوور ببەزێنن تا ڕادەی ئەوەی کە پەلاماری پریڤاتی کەسانی بەڕێز بدەن و گۆڕانکاری بە سێ شت ناکرێت (درۆزن ... ترسنۆک .... ئینتهازیو ئەو ڕێگەیە بۆ ئەو ڕیفۆرم خوازە ئێکسپایەرانە بکەنەوە تا بزانین چیان پێدەکرێت و کێیان لەدەور کۆدەبێتەوە ئەو وەجهانەی ئەوان دەیانەوێت کێن و چەندەش ڕاستگۆن و سەلامەتی پەنجەیەکی بوێری ئێوە بە هەموو ڕیفۆرمخوازان نادەم)) ئەمە ڕایى ئەو بەڕێزانەیە لە سەر ئەو كەسانەى ڕیفۆرمن ,بەڵام بەڕاستى هێرشەكەیان زۆر ناڕەوایە چونكە ئەوان سەرجەم ئەو كەسانەیان تیر باران كردوە وەكو كاك نەوشیروان ئەڵێ نە ئەوانەى ئێمە هەمویان شەیتانن و نە هەموشیان مەلایكەتن , كەس نەیوتوە سەرجەم كەسانى ڕیفۆرم ڕیفۆرمى عەیارە بیست و چوارن و نە هەموشیان درۆزن و ترسنۆك و ئینتیهازین ,ئێوە زۆر باش ئەزانن ئێمەى ڕیفۆرم خوازان زۆر دەمێكە شەڕى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەى كە ئێستا بەڕێوەبەرانى یەكێتین دەكەین هەر لەو كاتەوەى كە یاداشتێك درا بە سەرۆكى گەندەڵ و دزەكان تاڵەبانى ئیتر لەو كاتەوە ئەو شەڕە بەردەوامە , دنیایەك ناهەقیمان بەرامبەر كراوە , بەردەوامیش لەناو ڕیزەكانى یەكێتیدا غەدرێكى زۆرمان لێ كراوە تا كار گەیشتە ئەوەى لە كۆتاییدا بە خائین لە قەڵەممان بدەن و دەرمان بكەن و نانمان ببڕن , ئەوە ئێمە بوین بۆ پارەو پلە و خۆش گوزەرانى سەر شۆڕانە تەنازولمان نەكردو بەیەك جار ڕوومان كردە گردى پیرۆز , وەكو كاك سەباح ئەڵێ ئەگەر ئێمەش دواى پارە و پلە بكەوتینایە ئێستا شتێكى تر دەبوین , ناكرێ بە هۆى ئەوەى چەند كەسانێكى خراپ هەبن لەناو ڕیفۆرم خوازاندا هەر هەمومان بكەوینە بەر هێرشى ئەو بەڕێزانە و ئەوانەى تریش كە لەمەو دوا شتمان لە سەر ئەنوسن , ڕەخنە گرتن مافى هەمومانە , ڕەخنەش با لەو چوارچێوەیەدا بێت كە بتوانێت هەمومان چاك بكات , نەك ئەوەى هەزاران كەسى تێوە بگلێت ,ئەگەر سەردانى گردەكە و كۆمپانیاى ووشەشتان كردبێت باش ئەزانن هیچ كەسێك لەو كادرانەى ڕیفۆرم كاریان نیە و كەسیشمان سنگمان دەرنەپەڕاندوە بەسەر ئەوانەى ترەوە چونكە ئێمە بڕوامان وایە ئێستا هەمومان گۆڕانین نەك شتى تر , ئێمە هەموو شتێكمان لە پێناوى گۆڕاندا دانا , ئامادەشین زیاتر ببەخشین بەڵام تەنها گۆڕان سەركەوێ ,جاران ڕیفۆرم بوین بەڵام ئێستا گۆڕانین , من دوا ووتەم ئەوەیە و پرسیار لەو دوو بەڕێزە ئەكەم ئەكرێت ئەو هەموو كەسانەى ڕیفۆرمن لە گۆڕان دوربخرێنەوە , هەر بە ئێوەش دەڵێم ئەكرێ كاك نەوشیروان گوێ لەو هەموو خەڵكە نەگرێ , ئێمە ئێستا گۆڕانین , دەروێش نین , ئەگەر درۆزن و ترسنۆك و ئینتیهازیش بوینایە ئەوا ئێستا گۆڕان نەدەبوین چونكە گۆڕان شوێنى ئەم جۆرە كەسانە نیە , گۆڕان سەنگەرى ڕاستەقینەى خەڵكە , ئەوەى لە چاو سوركردنەوەى دەسەڵات و نان بڕین نەترسابێت ئەوە گۆڕانە , ئەوەشى وانیە یان ماوەتەوە یان ئێستا ووردە وردە بار ئەكەن و جارێكى تر ئەگەڕێنەوە بۆ ئەو ژینگەیە كە لەوەو پێش تیاى پەروەردە بون , جارێ زوشە بۆ ئەوەى تفەنگ بە تاریكیەوە بنێین و لە گۆڕان بكەوینەتەقە بەڵام ناڵێم كەس ڕەخنە نەگرێ , بەڵام لەو چوار چێوەیەدا بێت هەمومان بەرەو گۆڕانێكى سەرتاسەرى بەرێت نەك تێكشكاندن , هێزێك بەو بێ تواناییەوە لە ڕووى سەربازى و ماددیەوە بتوانێ ڕوو بەڕووى ئەو دووو هێزە گەندەڵ و دزە ببێتەوە تەنها گۆڕانە بە هەمومانەوە ,ئێوە ئازادن چۆن بیر دەكەنەوە بەڵام تەڕو ووشك بەیەكەوە مەسوتێنن ,بە هۆى یەك كەسى بەناو ڕیفۆرمى خراپەوە هەمومان مەكەن بە خراپ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست