کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك عومەرى سەیدعەلى لەهەركوێیەكى چاوت ماچ دەكەم

Sunday, 28/06/2009, 12:00


یەكێك لەدەستەى دامەزرێنەرى یەكێتى كاك عومەرى سەید عەلى بوو تەمەنێك خەبات تەمەنێك تێكۆشان تەمەنێك سەروەرى تەمەنێك لەخۆبردوویى ئەمانە هەمووى سیفاتى بەرزى ئەم بەرێزە بوون پاش گەندەڵ بوونى یەكێتى وحساب نەكردن بۆكەس تەنها بۆ چەند كەسێكى بنەماڵە نەبێت ویژدانى رێگەى پێنەدا تێكەڵاوى گەندەڵستانى یەكێتى بێ چونكە یەكێتى ئەویەكێتیەى جاران نەماوە وكەسانێك كەهەرگیز تێرناخۆن ئەوان لاى مام جەلال دڵسۆزن یەكێكى وەك ئارازى شێخ جەنگى زۆردڵسۆزتردانراوە لەبەرانبەر كاك عومەرى زیندان وپێشمەرگەو قارەمانى بەندیخانەكانى رژێم ئەوكاتى كەكاك عومەرو سێ هاوەڵەكەى ترى دەستیان لەكار كێشایەوە هەموو دڵسۆزێك لاى خۆیەوە دەستخۆشى لەم كارە جوامێرانەیانى كرد دەست لەكار كێشانەوەى هەرچوار ئەندامەكە بریتى بوو لەرازى نەبوونیان بە پرۆگرامى یەكێتى چونكە زانیان یەكێتى ئەو یەكیەتیەى جاران نەماوە كۆمەڵێك دز كەوتونەتە ناوئەوحزبە كەكەس ناتوانێ رووبەروویان بێتەوە و پێان بڵێ ئەم كارەتان خراپە بەدەست لەكار كێشانەوەیان روو سوورى خۆیان نیشانى هەموو كوردێكى دڵسۆزدا بونە پێشەواى هەموو مرۆڤێكى پاك بەڵام دەبوایە كۆسرەتیش هەڵوێستى وەك ئەوان بوایەو پاشگەز نەبوبایەوەلەهاتنە رێزى هەرچوار بەرێزەكە كۆسرەت تائەوكاتەى هێشتا لیستى 54 رانەگەیانرابوو خاوەن جەماوەرو خەڵكى خۆى بوو لەهەولێر بەڵام پاش دابەزینى هەردوو حزب بەیەك لیست خۆشەویستى ئەم كابرایە كەم بۆوە بەجۆرێك كەخەڵك متمانەى كەم بۆوە بەئاستێك كەدەنگ نەدەن بۆیەكێتى چونكە ئەوستەمەى كەلەهەولێركراوە كەم نیە كێ كردى پارتى كردى دەنگ دانیش بەیەكێتى یەعنى دەنگ دانە بەخودى مەسعودو پارتى تەنانەت خودى كۆسرەتیش كەبەم شێوە دەیبینین كەملى ناوەستێ و بەردەوام بەهەردولادا دەجوڵێ پارتى وایلێكرد كەهەتا هەتایە چاك بونەوەى نیە تامردن دەبوایە كۆسرەت بەم هاوپەیمانیە رازى نەبێت هەرچەندە كۆسرەت كابرایەكى قارەمانى راستەوخۆى شەرەكان بوو بەڵام بەداخەوە بەرژەوەندى مادى وایلێكردووە كەهەموو رابردوەكانى بیرچێتەوە باكۆسرەت باش بزانێت خەڵكى هەولێر هەرگیز دەنگ نادا بەپارتى و مەسعود چونكە زامەكانى هەرگیز سارێژنابێ تائەوكاتەى كە كۆسرەت پێچەوانەى ئێستاى نەگۆرێت و سەنگەرى گەندەڵى چۆڵ نەكات وەك كاك عومەرو هاورێكانى من لێرەوە چاوەكانى كاك عومەر ماچ دەكەم لەهەر كوێیەك بێ رێزو حورمەتم بۆى هەیە هیوادارم لەئایندەیەكى نزیكدا كوردستانى پڕخێرو خۆشى بەچاوانى ببینێت برۆخێ قەڵاى گەندەڵى بێتە كایەوە خۆشى ویەكسانى ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە