كێ بەفریاى هەژارانى ئەم نیشتیمانە زۆڵم لێ كراوە دەكەوێ
Friday, 19/03/2010, 12:00
ئەوانەى ئیستا یارى بەسامانى ئەم نیشتیمانە دەكەن ئەوانە كەسانیك نین لەمەریخەوە هاتبن بەلكو ئەوانە بەرپرسن و رۆژیك لەچیاكان شەونوخونیان بۆئازادى ئەمرۆكردوە بۆئەوەى نەوەى ئەم گەلە بەسەربەرستى سەربنینەوە ،نەك بۆئەوەى ئیستا بۆرابواردنیك بن بۆوڵاتان و مندالاكەنیان لەخۆشترین ژیان كات بەرن و كورى هەژاران و جوتیارانیش لەنەهامەتى ،من دەپرسم لەسەرۆك بارزانى و تالەبانى كەدلین ناعەدالەتى نیە ئەوە بابین سەرژمیریك بكەن بزانن لەم كوردستانە كە خەلك گرفتاربوە بەدەست ئەوانەوە بەرزترین و راقى ترین كۆمپانیاو ڤیلاو باخەكان هى كێن ،كەئەگەرتاكوتەنا هى بەرپرسش نەبیت ئەوە دەستى بەرپرسیكى لەپشتە ،من پێم وانیە مهسعود سەرۆكى من بیت من تەنها بەسەرۆكى بابۆو مەنسورو مەسرورى مالەكەى خۆى دەزانم چونكە ئەو تەنها كاردەكات بۆمانەوە ژیانى بنەماڵەو چونە پیشى كورەكانى كەشەرمەزاریە لەكۆبونەوەى بالێۆزیك یاوەڵاتیك هەموئەندامە باڵاكانى پارتى كە سۆرانین لەدەرەوە لەبەردەرگا بوستن بەڵام كورەكانى خۆى كەمنداڵى دوێنین بچن لەژورەوە نوێنەرایەتى بكەن،ئەمە بەكێ قبوڵ دەکرێت خەلكینە،تاڵەبانیش هەمان جۆرئەوكەسەى لەخۆیەوە نزیك دەستەڵاتى رەهاكردوەو سەرەوەت و سامان لەخزمەتى دایە،تكایە بەسیە زلمو برینەوەى ملیەتیك كە هاوبەش و هاوزمان و هاونیشتیمانت بیت،ئیمەش قبولى بكەین خوداى ئەم هەژانەى كە لەبەردەم مزگەوتەكانى كوردستان و لە بازەراكانى ئەم هەریمە چاوەرى دەستى قەدەرن ڵتان قبوڵ ناكات،باش بابزانین پەتى زۆردارى و ناعەدالەتى برین لەكام گریێە دەپسێ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست