غەدرێكی تر دەرهەت بە قەڵای دێرینی هەولێر دەكرێ
Saturday, 08/10/2011, 12:00
ئاشكرایە كە قەڵای دێرینێ هەولێر بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا دەگەرێتەوە , هەر شوێنێكیش خاوەن ئەو جۆرە مێژوو و سەروەری و كەلەپورە بێ دەبێ بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری راستەقینەی بۆ بكرێت نەك هەر بە ووتن بێت، لە رۆژی 30/9/2011 تا 1/10/2011 ئامێری هەڵكەندی قوڕس (حفارە) لە قەڵای هەولێردا زیاتر لە چوار چاڵی گەورەی كۆلیوە .
بەڕای شوێنەوارناسان قەڵای هەولێر هەموو شوێنێكی پڕە لە ئاسەواری گران بەها وە هەروەها ئەگەری هەبوونی پەرستگەی عشتاری لێوە دەكرێت و چەندین پارچەی تر، چون دەبێ حەفارە لەو شوێنە بە ئارەزوی خۆی كار بكات وەك ئەوەی لە پرۆژەی بیناسازی بێت ؟!؟ لەبەر ئەوەی بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە دەبێتە هۆی تێكشكان و تێكچوونی ئەو هەموو ئاسەواری لە ژێرەوە دایە، ئەگەر زیاتر لە چوار چاڵی گەورە لێبدرێ ئەوا دەبێ زیانەكانی ئەو پارچانە چەند زۆر بێ ؟؟ خۆ ئەو پارچانەی كە ماوەتەوە هەمووی تێك دەشكێنری و دەشێوێنرێ تەنها لەبەر رەحمەتی دەمی حەفارە دەمێنێتەوە. جگە لەمەش ئەو كرێكارانەی كە ئەنجامی كارەكەیان داوە هێچ پەیوەندیەكیان نیە بە شوێنەوار ناسی و دەرچوی هێچ زانكۆ پەیمانگای تایبەت بە شوێنەوار نینە هەروەك زانیاریان نیە دەربارەی چۆنیەتی هەڵكەندن لەم شوێنە هەستیارانە. ئەم جۆرە هەڵكەندنە دەبێ بەو پەری لەسەر خۆی و زانستیانە جێ بەجێ بكرێت وە بە كەل و پەلی تایبەت وەك فڵچە و لێدەر و ئامرازی هەستیار شیاو بێ بە شوێنەكە نەك حفارە و تەورداس و دار كاریتەی قورس !
ئەی چۆن پارێزگاری لە قەڵای هەلێر دەكرێ بەم جۆرە شێوازە دڕندانەیە ؟؟ ئەی وەڵامی شوێنەوارناسان و میژوو ناسان و خوم خۆرانی قەڵا چیە بۆ ئەمە ؟
لەراستیدا ئەو دەرگایەی ئێستای قەڵا دەرگای كۆنەكە نیە بە تەواوی گۆراوە هەروەك بەكار هێنانی ئەم جۆرە ئامێرە قورسانەش بۆ تێكدانی ئاسەواری ژێرەوە غەدرێكی ترە دەرهەق بە قەڵای هەولێر.
قەڵای هەولێر نازی چەندین نەوەی هەڵگرتوە ئێستاش هەقی خۆیەتی نازی هەڵبگیرێت نەك بكەونە گیانی و جەستەی ئازار بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست