کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


زه‌مه‌نه‌که‌ی " تاڵه‌بانی" ناگه‌ڕێته‌وه

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

1810 بینراوە


وه‌ك فواد مه‌عسوم ڕوونیده‌كاته‌وه‌"زۆرجار تاڵه‌بانی‌ وتوویه‌تی‌ ئه‌گه‌ر جارێكی تر زه‌مه‌ن بگه‌ڕایه‌ته‌وه‌ بۆ پێش 1964 ئه‌و كاته‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌رزانیدا ناكۆكی‌ كه‌وته‌ نێوانیانه‌وه‌ ئه‌وا هه‌ڵوێستێكی ‌تری ‌هه‌بوو.(له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ وه‌رم گرتووه‌).
ململانێ له‌پێناو فره‌چه‌مکدا ده‌روازه‌کانی گۆڕاندن ئاواڵه‌ ده‌کات ، ‌فۆڕمێکی نوێ ده‌دات به‌کۆمه‌ڵگاو ‌جموجۆڵه‌ سیاسی و کلتوری و ئابوریه‌کان به‌دی دێنێت . ئه‌گه‌رچی مملانییه‌کان له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا فۆرمێکی سه‌قه‌تی وه‌رگرتووه‌ که‌خوێنی تاکی کوردی کردۆته‌ وزه‌ی ماشێنه‌که‌ی ، به‌ڵام هه‌ندێک چه‌مکی "مۆد و باو" له‌نێو ململانێکانی کێشمه‌کێشی حیزبی و نیشتمانیدا دزه‌یان کردووه‌و بێ گوێدانه‌ چه‌مکه‌کانی تر ، پێشڕه‌وایه‌تییه‌کی باشیان له‌ گۆڕاندندا به‌دی هێناوه‌ .. هه‌رچه‌نده‌ " مۆد و باو " زه‌مه‌ن و باوێکی تر ده‌یخواته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ڕیتمه‌ کورته‌ گۆڕاندنه‌‌ له‌چێوه‌ی " مۆد و باودا " له‌شانسی کۆمه‌ڵگاکه‌مان که‌مه‌ری سیاسه‌ت و حیزب و سه‌رکرده‌ی شه‌که‌ت نه‌داوه‌. جار جاره‌ ململانێکان شێوه‌یه‌ک له‌ باویان وه‌ک فۆرمێک له‌پێناو گۆڕاندا ده‌سته‌به‌رکردووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێداویستییه‌ زه‌مه‌نییه‌کان ده‌سته‌به‌ری خوڵقێنه‌ری گرنگی ئه‌و ڕیکخراوانه‌ بوون . وه‌ک چۆن پارتی پێداویستییه‌کی گرنگی زه‌مه‌نه‌ باوه‌که‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ بوو له‌ پێناو ئازادیدا ، به‌هه‌مان شێوه‌ کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانیش باوی نێو هه‌ڵکشانی ڕێکخراوه‌ چه‌په‌کانی جیهان بوو ، به‌ڵام یه‌کێتی له‌نێو گێژاوی فۆڕمی مۆدو باودا قوت بووه‌وه‌ ،‌ چونکه‌ هێشتا پارتی زه‌روره‌تی پاش مۆده‌و باوی له‌ده‌ست نه‌دابوو یه‌کێتی گۆڕه‌پانه بێ خاوه‌نه‌که‌ی په‌رژین کرد .. ده‌کرێت لێره‌دا زه‌ڕوره‌ت بۆ له‌دایک بوونی یه‌کێتی ده‌ست نیشان بکه‌ین ....
له‌مێژووی سه‌رانی جه‌لالی که‌ به‌شێکی گرنگی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێشن ، له‌گه‌ڵ پارتی دا دانویان نه‌کوڵاوه‌ ، هیچ به‌ربه‌ستێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراسی و ئه‌خلاقی نه‌ی توانییه‌وه‌ به‌ر به‌ململانییه‌ خوێناوییه‌کانیان بگرێت ، وه‌ زمانی دیالۆک له‌پێناوی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان نه‌بووه‌‌ باو ، به‌ڵکو کلتوری جه‌نگ و سه‌نگه‌ر جێگای گرته‌وه‌.. یه‌کێتی به‌ زه‌مه‌نی مۆدو باودا ئالوده‌ نه‌بوو ، به‌ڵکو زه‌روره‌ت خوڵقاندی و کلتوری باو بووه‌ به‌ربه‌ستی له‌دایک بوونی ، له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێدا کلتوری باوو به‌شێوه‌یه‌کی تاریکی به‌ده‌مامکی کوردایه‌تییه‌وه‌ زۆر کایه‌ی کرده‌ گوشار و زۆر شمشێری باوی به‌کار هێنا له‌دژی مۆدێرنی زه‌روره‌ت ، واته‌ " یه‌کێتی " به‌ڵام بێ سود بوو ، بۆی نه‌گلا .. مێژووی به‌ربه‌ره‌کانییه‌کان و ئالوده‌ بوون به‌ خوێن له‌ پێناو جه‌نگی مۆد و باو و زه‌روره‌ت " له‌دوای ڕاپه‌ڕین و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر وه‌ختی جه‌وله‌یه‌کی تری شه‌ڕی ناوخۆدا " زه‌روره‌ت " گلاو په‌تی باوی له‌ملی گیر بوو ، زه‌روره‌ت " ملنانی کرده‌ مۆدو کلتورێکی سه‌قه‌تی باوی بۆ سه‌رده‌مێکی مۆدێرن زیندووکرده‌وه‌ ..
کاتێک مرۆڤ بیر له‌ هه‌ڵه‌کانی یان به‌فیڕۆدانی زه‌مه‌نی ڕابردووی ده‌کاته‌وه‌ ، پێش هه‌ر شتێک ئاخێکی قوڵی ئه‌ژنۆ شکێن هه‌ڵ ده‌کێشێت . مرۆڤه‌کان له‌ پله‌و پایه‌و تواناو بیرکردنه‌وه‌کاندا جیاوازییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه‌ . مرۆڤی سیاسی هه‌میشه‌ وردبینانه‌ و بیرتیژانه‌ به‌ ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵه‌کانی ڕابردویدا ده‌چێته‌وه‌و ده‌یکاته‌ پێش بینییه‌ک بۆ ڕابردووی . دکتۆر فوئاد مه‌عسوم نیوسه‌ده‌ له‌هاوڕێیه‌تی تاڵه‌بانی و که‌سایه‌تییه‌کی نزیکی ، سه‌داسه‌د ڕاستگۆیانه‌ درکاندویه‌تی ، که‌ تاڵه‌بانی په‌شیمانه‌ له‌ڕابردوی ململانێی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی باوکدا "' به‌ڵام هه‌ستی حیزبایه‌تی و هاوڕێیه‌تی لای که‌سانێکی وه‌ک کاک دکتۆر له‌نیشتمان و دڵۆپه‌خوێنه‌کانی مێژووی کاره‌ساتی گه‌له‌که‌ی پیرۆز تره‌ " بۆیه‌ ناتوانێت بڵێت:: تۆ سه‌رکردایه‌تی مێژویه‌ک له‌ ململانێی خوێناوی و پاڵه‌وانێتی گه‌مه‌ چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌لێک و به‌پێشڕه‌وایه‌تیت ده‌ریایه‌ک له‌ گریان و هه‌نسک و ماته‌مینیت چاند ، تۆ له‌ڕۆژێکدا به ‌وتارێک ڕیزێک مرۆڤت کرده‌‌ قوتی ململانییه‌کان ، تۆ به‌ درێژایی به‌رماڵی مزگه‌وته‌کانی گونده‌ خاپوره‌کان ، وشه‌ی هاندانت له‌پێناو ململانییه‌کانی خۆت و بارزانیدا داڕشت‌ ، وتمان له‌پێناو ئاشتی و کۆتایی خوێن ڕشتندا ، له‌پێناو ساڕێژکردنی برینه‌کاندا نه‌رمی نوواندن ، به‌ڵام نه‌مان وت : تاسه‌ر ئێسقان په‌شیمانی .

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=3221


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)