کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فوئاد مه‌عسوم به‌ چوار دۆشکه‌وه‌ چوو بۆ ڕانییه‌

Monday, 22/06/2009, 12:00


فوئاد مه‌عسوم فیلداره‌که‌ی نێو یه‌کێتیی، ئه‌و که‌سه‌ی به‌عش و پارتیی له‌ 31ی ئابدا گیرتیان و دوای ئه‌وه‌ ناردیانه‌وه‌ بۆ لای جه‌لال تاڵه‌بانی، ئه‌مڕۆ به‌ مه‌به‌ستیی پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژارد به‌ چوار سه‌یاره‌ی پڕ چه‌کدار که‌ پێکهاتبوو له 4 دۆشکه‌ چوونه‌ ڕانییه‌، ماوه‌یه‌ک له‌وێ مانه‌وه‌، نه‌یتوانی جه‌ماوه‌ر له‌ خۆی کۆبکاته‌وه‌، ته‌نها دار و ده‌سته‌که‌ی خۆیان نه‌بێ، دوای ئه‌وه‌ که‌ زانی که‌ڵکی نییه‌، پێش کاتیی دیاری کراو گه‌ڕایه‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م به‌رپرسانه‌ی یه‌کێتیی ئه‌وه‌نده‌ له‌ خه‌ڵکه‌که‌ دابڕاون و ترسیان هه‌یه‌، ناتوانن، وه‌ک پیاوی پیاوان بچنه‌ ناو جه‌ماوه‌ره‌وه‌ و به‌ بێ ترس بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌که‌یان بکه‌ن.
په‌یامنێری کوردستانپۆست ڕانییه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە