کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک..وەرە دەرێ

Friday, 04/03/2011, 12:00






سه‌رۆک له‌و کورسی‌یه به‌رزەی..

دڵی خۆت و نه‌وەکانت پێوەی گرێ و له‌حیم داوە..

وەرە خوارێ.


سه‌رۆک له‌و ناوچه دڵگیرەی ..که‌ هاوینه‌هه‌وارێکی دڵڕفێنه

که‌ له‌به‌ر نه‌بوونی و هه‌ژاری.. کاتی ڕژێمی بائیدیش!...

نه‌مانتوانی ته‌نها ساتێ تۆزێک تیای بحه‌وێینه‌وە..

وەرە خوارێ.


سه‌رۆک له‌و کۆشک و ته‌لارەی..

که‌نازانرێ چه‌ندێ ژوورە.

که‌نازانرێ بۆ ژوورەکانی به‌هاویندا فێنکه‌و..

به‌زستانیش گه‌رم و گوڕە !

که‌نازانرێ چ ته‌لیسم و چ جوانی‌‌یه‌ک...

له‌سه‌ر نه‌خشی ژوورەکانی به‌ئاسته‌م خۆی‌حه‌شار داوە.

وەرە دەرێ.


سه‌رۆک له‌و ئوتومبیلانه‌ی...

فیشه‌کی وێڵ په‌‌ی‌به بۆدی و جامی نابا.

که‌له‌کاتی ڕۆشتنیشدا ..پیاو وادەزانێ وەستاوە !

وەرە دەرێ.


سه‌رۆک له‌و جله‌کوردی‌یه‌ی..

که‌به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وە..

چه‌ندین ساڵه میلله‌تت پێ‌فریوداوە.

وەرە دەرێ.

سه‌رۆک له‌و پارە مۆڵانه‌ی..

که‌له‌کاتی گومرگه‌که‌ی ئیبراهیم‌خه‌لیله‌وە..

فه‌ردە فه‌ردە لاتان داوە.

که‌مێ پارە..

بۆ ئه‌و میلله‌ته داماوە.. وەرە دەرێ.


سه‌رۆک ئاله‌و کوردستانه‌ی..

چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن تۆو بنه‌ماڵه‌ت..

به‌پارەیه‌کی زۆر ڕەمزی به‌ داگیرکه‌ر فرۆشراوە.

ئاله‌و کوردستانه‌ی ئه‌مڕۆ..

زۆربه‌ی زۆری ڕۆڵه‌کانی دەربه‌دەرن..

بسته‌ خاکێکیشیان بۆ گۆڕ..

له‌ووڵات پێ‌نه‌به‌خشراوە.

ئاله‌و کوردستانه‌ی ئه‌مڕۆ بریندارەو زۆر به‌ئاسته‌م...

هه‌نگاو دەنێ بۆ پێشه‌وە و له‌دوایشه‌وە...

جۆگه‌ی خوێنی به‌جێ‌ماوە.

سه‌ری خۆت هه‌ڵبگرەو بڕۆ..

هه‌تا زووە..

هه‌تا که‌مێ ڕێز و نرخیشت تیا ماوە.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە