کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عوسمان بایدەمیر لەهەمبەر سەرۆک وەزیراندا

Tuesday, 11/03/2014, 12:00



ئۆرال چالشەر

لە مەیدانی (تۆپچو) لە شاری ئورفە نزیکەی ٧٠ هەزار کەس کۆبونەتەوە و بەجۆشوخرۆشەوە چەپڵە بۆ سەرۆک وەزیران ئەردۆغان لێدەدەن ، منیش لەناو ئەو ئاپورەیەدا دەگەڕام ، ئەوان پرسیاریان لە من دەکرد و منیش لەوان ، دەمەوێت باس لە سەرنجەکانی خۆم بکەم ، (ئاڵۆزی نێوان جەماعەتی گولان و ئەردۆغان) بۆتۆتە هۆکاری گەشانەوەی پارتەکەی ئەردۆغان ، بەرامبەر بە دەوڵەتی تەریب توڕەبونێک لەئارادایە و بۆ نمونە یەکێک لە لافیتەکان پەیامێک بۆ فەتحوللە گولان لەخۆ دەگرێت نوسرابوو (لەپێناو خزمەتکردندا ئەگەر لە مەککەشدابم ئەگەڕیمەوە خاکی خۆم ... سەید نورسی) .
ڕایگشتی پێی وایە لە %٦٠ یان لە %٦٥ ی سەرژمێری شاری ئورفە کوردن ، عەرەب و ئەو گەلانەی تر کە لێرەدا هەڵگیرساونەتەوە لە % ٣٠ بۆ %٣٥ سەرژمێری ئەم شارە پێکدەهێنن ، یەکێک لە لافیتەکان بەگەورەیی لێی نوسرابوو (سەرۆک وەزیران بەخێر بێیت بۆ شاری شڤان پەروەر و ئیبراهیم تاتلیسێس) بەڵێ سەرۆک وەزیران بەو هەستەوە قسەی دەکرد و باسی قۆناغی ئاشتی دەکرد ، ماوەی ٢ ڕۆژ لە شاری ئورفەم و کێشمەکێشێکی گەورە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی شارەوانییە لە نێوان کاندیدی بدپ عوسمان بایدەمیر و کاندیدی پارتەکەی ئەردۆغان کە پارێزگای کۆنە و ناوی (جەلالەدین گوڤانج) ە لە لوتکەدایە و هەر بۆ زانیاری بەدەستخستن لەمەڕ ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنەوە لەناو شاری ئورفە دەگەڕێم ، عوسمان بایدەمیر هەروەک قالۆنچەیەکی لاسار بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێت و خۆی دەگەهێنێتە هەموو تاکێکی ئەم شارەو پروپاگندەی تۆکمەی هەڵبژاردنی دەست پێکردووە ، چاودێران دەیهێننە زمان کە عوسمان بایدەمیر کاریگەری خۆی دروست کردووە و ڕۆژێک پێش ئێستا بەیەکەوە لەناو بازاڕ دەگەڕاین ، کاتێک هاتم بۆ شاری ئورفە لەناو فرۆکەکەدا چاوم کەوت بە فاروق بایراک کە پەرلەمانتاری کۆنی ئورفەیە لە لیستی پارتەکەی ئەردۆغان و تاکو ئێستاش خاوەنی دەزگای چاپەمەنی (ئەڤەرێست) ە ، کەوتینە قسەکردن ، ناوبراو ووتی کە دەنگەکانی ئکپ لە شاری ئورفە لە نێوان لە %٥٣ و بۆ لە %٣٨ دایە بەم شێوەیە ١٥ پلەی لە بدپ زیاترە .
جیاوازێکەی نێوانیان نامێنێت
لە ئەزمونی ئەم دوو ڕۆژەمدا دەبینرێت کە ئاستی جیاوازی ئەم پێشبڕکێیە هێواش .. هێواش لە گۆڕانکاریدایە ، چاوم کەوت بە بازرگان سڵاحەدین جانبەیلی کە کەسایەتییەکی سیاسی کاریگەری ئێرەیەو کوڕەکەشی پاڵێوراوە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئکپ پێی ووتم کە جیاوازی نێوان دەنگەکانی بدپ و ئکپ زۆری نەماوە ، هەروەها پێی ووتم کە (ئەگەر ئەم هەڵبژاردنەش نەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتودا لەم شارە بدپ دەیباتەوە) عوسمان بایدەمیر وەک سەرۆک شارەوانی دیاربەکر ئەو ئەزمونەی لە ماوەی ١٠ ساڵیدا بەدەستی خستووە گوازیوێتێوە بۆ ئێرە و وەک کەسایەتییەکیش ئاشتی و تەبایی هێناوەتە ئەم شارە ، تەنانەت بایدەمیر سەردانی ڕەکەبەری خۆشی دەکات ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر خەسوی کاندیدی شارۆچکەی خەلیلییە فەوزی دەمیرکول کۆچی کردبوو عوسمان بایدەمیر چووە پرسەکەیەوە و سەرەخۆشی لەناوبراو کرد ، بەڕاستی لەم شارەدا پێشبڕکێی ئاشتی لە ئارادایە ، لەم بارەیەوە پرسیارم لە بەڕێز جەلال چفتچی کرد کە خاوەنی ڕۆژنامەی شانلی ئورفەیە و سەردەمانێکیش پەیامنێری هەرێمی ن تڤی بوو لە وەڵامدا پێی ووتم (کاتێک قۆناغی دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ سەرۆک شارەوانی هێشتا ئاشکرا نەبوبون لە هەڵبژاردنی گشتیدا چەند ساڵ لەمەوپێشدا لێرە ئاستی دەنگی ئکپ نزیک لە سەدا % ٦٤ ی دەنگەکان بوو ، کاتێک لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەم تابلۆیە دەبینرا ئکپ بەم ئەنجامە دڵخۆش بوو هەروەها پێیان وابوو کە لەم هەڵبژاردنەدا بێ بەرامبەرن ، دەنگی بدپ لە نێوان لە سەدا % ١٨ بۆ لە سەدا % ٢٠ بوو ، جەلالەدین گوڤێنج لەبەر ئەوەی لەم شارە پارێزگا بوو کە خۆشەویستی خەڵکی بەلای خۆیدا قازانج کردبوو لەم دواییەدا دەستبەرداری ئەم ئەرکەی بوو بۆ سەرۆک شارەوانی شاری ئورفە لەسەر ناوی لیستی ئکپ خۆی کاندید کرد ، ئەگەرچی عوسمان بایدەمیر کە پێیانوایە لە دیاربەکر وەک مەنفا ڕەوانەی ئێرە کراوە بەڵام لەبارەی ئورفەوە بایدەمیر کاریگەرەیەکی جیاوازی خوڵقاند ، عوسمان بایدەمیر قسەی لەگەڵ کێ کردبێت و تەوقەی لەگەڵ کێدا کردبێت توانیوێتی لەخۆی نزیکی بکاتەوە ، دوای ئەوەی کاندیدی شارۆچکەکان لەلایەن ئکپ وە راگەهێنرا ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە ئەوانەی لەناو ئکپ دڵشکاون و عاجزن لە پارتەکەیان وایان لێهات کە ڕوو بکەنە پارتەکانی تر ، هەربۆیە سڵاحەدین گوڤێنج بە تەنیا مایەوە و لە ئەنجامی ئەو ناوانەی کە لەناو لیستی کارەکانیدا رایگەیاندن ئەمە بووە هۆکاری ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن خەڵکییەوە و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی کە دەنگ لەدەست بدەن ، کاتێک ئکپ لاواز بوو عوسمان بایدەمیر کۆڵان بە کۆڵان گەڕاو لە هەموو دەرگایەکی دەدا و بەبێ ئەوەی کەسێکی تر بکاتە قۆڵی خۆیەوە بە تەنیا توانی خۆشەویستی گەل بەدەست بخات ، عوسمان بایدەمیر توانی جیاوازی کۆی دەنگەکان کە لە سەدا % ٤٠ بۆ لە سەدا %٥٠ بوو توانی بە ئاستێکی گەورە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە) .
هەڵسەنگاندنی ڕۆژنامەوان چیفتچی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە بۆچونی ئەو کەسانەی وەرگرتووە کە خەڵکی ئەم شارە بەباشی دەناسن ، لە عوسمان بایدەمیرم پرسی ئایا بۆچی لە شوێنێکی وەک ئێرەی هەڵبژاردووە کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دەنگەکاندا هەیە ؟ ئەویش ووتی (من حەزم لە زەحمەتییە ، تاکو ئێستا توانیم لە سەدا %٤٠ ی دەنگەکان بەدەست بخەم ، تاکو دێت تەوەجوو زیاتر و زیاتر دەبێت ، ئکپ لەناو ئەندێشەدا خۆیان بە قودرەتی وەزیرەکانیانەوە گرێداوە ، ئێمە شارەوانی گەورەی ئەم شارە بەدەست دەخەین بەڵام من بە گرنگی دەزانم کە شارەوانی شارۆچکەکانیش بەدەست بخەین ، لەبارەی کاری هاوبەشمانەوە لەناو هەڤاڵانی خۆماندا بە ئیمکانییەتییەکی زۆر کەمەوە کاردەکەین ، بۆ یەکەمجارە پشتگیری برا تورکمانەکان و عەرەبەکانمان لەم شارە بەدەست دەخەین ، لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن بەدەستبخەین یان گریمان نایبەینەوە بەڵام توانیم لە دڵی خەڵکیدا خۆشەویستی قازانج بکەم ، شاری ئورفە زۆر شتی فێرکردم) .
داوای هاتنی ئەردۆغان بۆ شاری ئورفە و ئاخافتنی لە گۆڕەپانەکاندا هەرچەندە جۆشوخرۆشی لەناو خەڵکدا دروستکردبێت و روحیشی کردبێتە بەر ئکپ بەڵام وا دەردەکەوێت کە کێشمەکێشی نێوان ئەم دوو پارتە تا دوا ڕۆژی پروپاگندەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت .

سەرچاوە ڕۆژنامەی (ڕەدیکال) ی تورکی
http://www.radikal.com.tr/yazarlar/oral_calislar/osman_baydemir_serok_wezir_erdogana_karsi-1180378

و/ ڕێبوار هەمەوەندی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە