کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاراس فه‌تاح پێی وتم :پارتی نایه‌وێ که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

Sunday, 03/07/2011, 12:00


ئورسولا .کا. لو گوین ده‌ڵێت: ئه‌و له‌وه‌ ده‌رچووه‌ که‌ به‌س ڕۆشنبیر بێت به‌ڵکو ئه‌و بووه‌ به‌ ره‌مزێکی یونیڤێرساڵ؛بۆ ئاراس فه‌تاح پێناسه‌یه‌کی ناوازه‌یه‌ گه‌ر بڵێم ئه‌توانم ئاراس فه‌تاح بناسێنم به‌ خوێنه‌ران مرۆڤێک پڕ پڕ له‌ غه‌مه‌کانی خاک وناتوچڕالیستێک له‌ ڕواڵه‌تی ژیاندا ئه‌و دووره‌ له‌وه‌ی من یاداشتێکی بۆ بنوسم وه‌ک پێشیه‌ک و به‌ خوێنه‌ران بڵێم کێیه‌ ئه‌و پیاوێکی حزبی نیه‌ یان له‌ناو گه‌نج ولاوانی وڵاتدا ڕووی ناشیرین وقسه‌ی جێگا باوه‌ڕ نه‌بن ئه‌و پیاوی گه‌ل وبۆ گه‌له‌ له‌ناو گه‌له‌که‌یدا له‌ناو ئازاری شه‌قامه‌کانی گه‌له‌که‌یدا ئه‌ژی بۆیه‌ش که‌سیک له‌ناو ژانی گه‌له‌که‌یدا بژی پێویستی به‌وه‌ نیه‌ که‌ ده‌ستپێکێکی بۆ بنوسی وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ کادیره‌ پۆخڵه‌وات نوسه‌کان بۆ نوسینی سه‌رکرده‌ک وکه‌سه‌کانی حزبه‌کانیان ده‌یکه‌ن،له‌ وه‌سفیکی تر ڕۆشنبیراندا فرانسیس به‌یکن ده‌ڵێت : خوا شوێنی دیاریکراوی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌یانه‌وێ فێرمان بکه‌ن ته‌نانه‌ت گۆڕیشیان جیایه‌ له‌ ئێمه‌ .
4.6.2011 نزیکه‌ی یانزه‌ کاتژمێرم بڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ کۆڕه‌کانی ئاراس فه‌تاح ئاماده‌ بم له‌ هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا گه‌رچی له‌ کاتی دیاریکراودا گه‌یشتم به‌ڵام له‌ ڕێگا ماندووبونێکی زۆرم پێوه‌ دیار بوو ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ من ڕۆژێکی تایبه‌ت بوو چونکه‌ گوێم ئه‌گرت له‌ پیاوێک له‌ دیدی دا ده‌سه‌ڵات مه‌فهومیه‌تێکی جیاواز ودیکتاتۆریه‌ت ئه‌قڵیه‌تێکی خێڵه‌کی وتۆتالیزم نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌ی مرۆڤایه‌تیه‌ ،ئه‌و له‌ کۆڕه‌که‌یدا ڕاڤه‌ی زۆر له‌ چه‌مکه‌کانی کرد وزۆرێک له‌و کۆنسێپتانه‌ی شیته‌ڵ کرد که‌ له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی هه‌ن وه‌ک قه‌یرانی ڕۆشنبیر وئه‌رکه‌که‌ی وه‌ک ڕۆشنبیر به‌وه‌ی ڕۆشنبیر له‌ چ قه‌یرانێکدا ئه‌ژی،به‌نده‌ ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ ڕووبه‌ڕوو کرده‌وه‌ که‌ فه‌یله‌سوفی فڕه‌نسی ئه‌ڵێت : ڕۆشنبیر ئه‌بێت له‌ ژووره‌وه‌ دابنیشیت وبنوسێت بخوێنێته‌وه‌ ته‌نیا له‌وکاتانه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ خه‌ریکه‌ شار ئاگری تێبه‌ر ده‌بێ،ئاراس زۆر هێمنانه‌ بۆ پرسه‌ که‌ ڕۆیی من لێره‌ ڕاڤه‌که‌ی دووباره‌ ناکه‌مه‌وه‌و به‌ڵکو ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ له‌وه‌ی که‌ وتی‌ ئه‌وه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و قه‌یرانانه‌ی که‌ ڕۆشنبیری کورد هه‌یه‌تی،
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ دوای حه‌ڤده‌ی فه‌بریوه‌ری به‌ ڕاده‌یه‌ک ناشیرین بووه‌ که‌ به‌ڕاده‌یه‌ک سیمای بۆز وتوندو تیژی پۆشیوه‌ که‌ ڕۆشنبیری والێکردووه‌ سڵ بکاته‌وه‌ گه‌رچی سڵ کردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی شتێکی تازه‌ نیه‌ چونکه‌ ڕۆشنبیر له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا که‌ من له‌و نوسینه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ناکه‌م نه‌وه‌ک به‌ ئه‌زمه‌یه‌ک دا تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌ڵکو به‌ ئه‌زمه‌ی ئایدێنتیتی گوزه‌ر ئه‌کا،ئه‌مڕۆ ڕۆشنبیر له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا له‌ نێوان شه‌ڕی نان په‌یدا کردن وشه‌ڕی خۆ ژیاندان وبه‌ قسه‌ی فه‌یله‌سوفه‌ فڕه‌نسیه‌که‌ سوتانی شاردا تێئه‌په‌ڕێ.
ئاراس فه‌تاح وه‌ک که‌رکوکیه‌ک له‌ کۆڕه‌که‌دا دووجار ڕاشکاوانه‌ باسی کرد له‌وه‌ی که‌ پارتی نایه‌وێت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان،بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆکارێکی هێنایه‌وه‌ ڕۆژی دواتر و له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی من وئه‌و بۆ دوو ڕێگه‌ی جیاواز له‌ یه‌کێک له‌ قاوه‌خانه‌کانی هانۆڤه‌ر له‌گه‌ڵ جه‌مال خه‌زنه‌دار و خالید شه‌یدا وکاک ته‌ها دا دانیشتبوین من ئه‌و پرسیاره‌م ڕووبه‌ڕوو کرده‌وه‌ له‌وه‌ی بۆ پارتی نایه‌وێت که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟ئه‌وخاڵه‌ بۆ من مانایه‌کی قوڵی ده‌دا ئه‌مویست لێی بکۆڵمه‌وه‌ چونکه‌ بارزانی له‌ وتار وهوتافه‌کانی له‌ کۆنگره‌ حزبی وبۆنه‌کانی تردا لافی کوردایه‌تی بونی به‌ڕاده‌یه‌که‌ که‌س له‌ خۆی کورد په‌روه‌رتر نازانێت،
گه‌ر له‌ بیرمان بێت له‌ 16.8.2006 له‌ بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی حزبه‌که‌ی له‌ وته‌یه‌کدا بارزانی وتی جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده‌ی سه‌دو چل له‌کاتی خۆیدا واتا لێک هه‌ڵوه‌شانی عێڕاق ئه‌مه‌ش‌ کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌دوادێت،له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاراس لێکدانه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی به‌خشیم بۆیه‌ هاوڕا بووم له‌وه‌ که‌ ئاراس وتی پارتی نایه‌وێ که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان :
1- له‌به‌ر که‌م نه‌بوونه‌ی نفوسی حزبه‌که‌ی وزیاد نه‌کردنی نفوسی حزبه‌کانی تری ڕاکابه‌ر وه‌ک یه‌کێتی ولایه‌نه‌کانی تر به‌تایبه‌تی یه‌کێتی ڕکابه‌ری دێرینیه‌تی که‌ له‌دواهه‌مین هه‌ڵبژاردندا یه‌کێتی توانی له‌ شه‌ش کورسی کورد 5 کورسی بۆخۆی ببا،ئه‌مه‌ش وا ده‌کا گه‌ر بێت وکه‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نفوسی پارتی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت وڕکابه‌ره‌که‌ی به‌هێزده‌بێته‌وه‌ چونکه‌ له‌ ئێستادا یه‌کێتی به‌ جه‌لال تاڵه‌بانیشه‌وه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن که‌ پارتی به‌چاوی حزبێکی خۆ پێ هه‌ڵواسراو سه‌یری یه‌کێتی ده‌کا واتا وه‌ک ڕه‌حم کردنێک به‌ یه‌کێتی له‌ خۆی ئاڵاندووه‌
2- له‌به‌ر به‌هێزنه‌بووی باری دارای یه‌کێتی ولایه‌نه‌کانی تر چونکه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک به‌و نفوسه‌ زۆره‌ی یه‌کێتی ته‌نگژه‌ی دارایش بۆ پارتی دروست ده‌کا جگه‌ له‌ نفوسیه‌تی حزبی،ئێستا پارتی بنه‌ماڵه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی خاڵه‌ ئابووریه‌ به‌هێزه‌کانی هه‌رێم له‌و خاڵانه‌ خاڵی سنوری زاخۆ که‌ به‌ یه‌کێک له‌ گرنگترین خاڵی به‌هێزی ئابوری داده‌نرێت له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌مه‌ش به‌ ئاشکرا دیاره‌ که‌ پارتی له‌ ساڵی ‌1994 ه‌وه‌ داگیری کردووه ‌،خاڵێکی تر سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌ که‌ پارتی له‌ ساڵی 1996 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه‌ ئه‌ویش دوای زاخۆ پێگه‌یه‌کی تری پته‌وی ئابوریه‌ ،هه‌روه‌ها هه‌ولێر وه‌ک پایته‌خت که‌ دوای ئیستانبۆڵ ودوبه‌ی ودۆحه‌و جده‌وبه‌یروت به‌ به‌یه‌کێک له‌ شاره‌ گرنگه‌کانی ئابوری داده‌نرێت وسه‌نته‌رێکی گواستنه‌وه‌ی بازرگانیه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک که‌وتنه‌ ده‌ستی به‌شێکی زۆری ئه‌و داهاته‌ی که‌ هه‌یه‌ له‌ که‌رکوک بۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ئه‌گه‌ری به‌هێز ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی یه‌کێتی زۆر ده‌بێ بۆیه‌ له‌وه‌شدا پارتی نایه‌وێ که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌ریمی کوردستان و یه‌کێتی هه‌ر خه‌ریکی سواڵ کردن بێ له‌ پارتی
3- ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پۆسته‌کان له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌وه‌ ده‌بێت به‌ خاڵێکی تر که‌ پارتی نایه‌وێت لێی بێ به‌ش بێ له‌ که‌رکوک وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ ئێستا بێ به‌ش کراوه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا که‌ یه‌کێتی وپارتی خۆیان به‌ هاوپه‌یمانن ده‌زانن یه‌کێتیش داوای پشک ده‌کا له‌ هه‌ولێر له‌وه‌شدا پارتی نایه‌وێت هه‌ولێر به‌ که‌رکوک بدا.
4- ڕووه‌ ئیداریه‌که‌ی که‌رکوک وا ده‌کا ببێت به‌ هاوسه‌نگی له‌ دابه‌ش کردنی حزبایه‌تیدا پارتی ئێستا هه‌ولێر ودهۆک به‌ هی خۆی ده‌زانێ یه‌کێتیش سلێمانی وکه‌رکوک له‌به‌رامبه‌ر که‌رکوکدا پارتی موسڵی داناوه‌ وه‌ک کارت به‌ڵام پارتی ده‌زانێت که‌ موسڵ نه‌وه‌ک ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه‌ به‌ڵکو زیاتر له‌ خه‌ون ده‌چێ بۆیه‌ش وه‌ک کارتی فشار به‌کاریده‌هێنن وته‌واو له‌به‌رامبه‌ردا یه‌کێتی که‌رکوک به‌ هی خۆی ده‌زانی وپشکێک له‌ دیاله‌و تکریت له‌ خۆی داده‌بینێت له‌به‌رامبه‌ری موسڵ ئه‌مه‌ ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ تێک ده‌دا گه‌ر بێت وکه‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆڕاوی یه‌که‌میش ده‌بێت چونکه‌ پارتی ئێستا که‌ ده‌ستی گرتووه‌ تۆتالیتاریانه‌ به‌سه‌ر دام وده‌زگاکانی هه‌رێمدا چونکه‌ خۆی به‌ براوه‌ ده‌زانێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ گره‌وه‌ی له‌ ده‌ست دێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ .
ئه‌و خاڵانه‌ شیته‌ڵ کراو و زیادکراوی ئه‌و شرۆڤه‌یه‌ن که ئاراس کردی به‌و واتایه‌ی ئاراس تێڕوانیه‌کانی به‌ کورتی ده‌ربڕین به‌ڵام وه‌ک شیکردنه‌وه‌ ئاوا بۆ خاڵه‌کان چووم،پرسیارێکی تری سه‌ره‌کی هه‌یه‌ که‌ پارتی له‌وه‌دا نایه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر که‌رکوک کا ئاراس باسی نه‌کرد پرسی ئاسایش وچه‌کداری حزبه‌ ئێستا وه‌ک باس ده‌کرێ سه‌دا 62 هێزی چه‌کدار له‌ کوردستاندا له‌ ژێر ده‌ستی پارتی دایه‌ ئه‌وه‌ی تر حزبه‌کانی تر له‌مه‌شدا پارتی براوه‌ نابێ که‌ که‌رکوک بگه‌ڕێته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌وکاته‌ ئه‌و هێزه‌ی که‌ که‌وتۆته‌ سه‌ری سوپای عێڕاق ده‌که‌وێته‌وه‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌وه‌شدا پارتی باڵانسی تێک ده‌چێ،بۆیه‌ ئه‌بێت بپرسین له‌ سه‌رکرده‌کانی پارتی تاکه‌ی بانگه‌شه‌ی کوردایه‌تی ئه‌که‌ن و گره‌و له‌سه‌ر که‌رکوک ئه‌که‌ن؟ تاکه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌کان باسی قسه‌ی زل ئه‌که‌ن به‌ناوی که‌رکوکه‌وه‌و له‌ ژێره‌وه‌ش خه‌ریکی فرۆشتنی که‌رکوک ئه‌بن؟
گه‌ر پارتی و بارزانی زه‌ڕه‌یه‌ک بونی کورد بوون وشۆڕشگێڕیان لێبهاتایه‌ که‌ 31.12.2007 کاتی به‌سه‌رچونی ماده‌ی سه‌د وچل بوو ده‌بوو ده‌ستیان له‌ کار کێشابایه‌وه‌ ده‌بوو ڕایانه‌گه‌یاندبا ئه‌وان دۆڕان له‌ گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک ئه‌وان نه‌وه‌ک‌ دۆڕان به‌ڵکو شه‌رمه‌زاریش بوون له‌وه‌دا،به‌ڵام نه‌وه‌ک ئه‌ویان نه‌کرد به‌ڵکو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌و یاریه‌ی که‌ ئه‌وان کردیان به‌ چاره‌نوسی که‌رکوک و که‌رکوکیان گه‌یاند به‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵبه‌ت من له‌ هه‌موو خاڵه‌کاندا یه‌کێتی به‌ هاوپه‌یمانیان ئه‌زانم چونکه‌ وکه‌ چۆن پارتی نایه‌وێ یه‌کێتیش به‌وه‌ ڕازی بووه‌و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ ئاست ئه‌و یاریه‌ ترسناکه‌ی که‌ پارتی کردی به‌ که‌رکوک.
3.7.2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە