کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمڕۆ لەسلێمانی، پارتی زەندەقی چوو بوو

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


ئەمڕۆ لەسلێمانی، پارتی زەندەقی چوو بوو

چاودێرێك

تا نیوەڕۆی بەرواری 12/5 مۆڵەی خۆپیشاندان دژی تیرۆركردنی سەردەشت عوسمان نەدرا بوو بەلیژنەی ئامادەكاری هەفتەچالاكی بێدەنگ نابین، تا دواجار لەكاتژمێرەكانی نزیك خۆپیشاندانەكە بەناچاری ئەو مۆڵەتە درا.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیوتین كە پێنەدانی ئەو مۆڵەتە بەشێك بوو لەو فشارەی پارتی بۆ سەر ئیدارەی سلێمانی و دەزگا ئەمنییەكان نەوەك كۆنترۆڵی خۆپیشاندانەكانیان پێنەكرێت و لقی 4ی پاتی بكەوێتە ژێر دەستی جەماوەری سلێمانی یەوە.

سەرچاوەكە وتیشی: لەبەیەنانی رۆژی 12/5 تا سەعات 3 مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەخەمی ئەوەدا بووە كە ئەگەر لقی 4 بكەوێتە ژێر دەستی جەماوەر دوور نییە پەیوەندی یەكێتی و پارتی پێتێكچێت و پارتی بەموئامەرەی یەكێتی بزانێت، بۆیە بەرپرسانی لقی 4 بە مەكتەبی سیاسی و دەزگا ئەمنییەكانیان وتووە كە هەر دەستدرێژییەك بكرێتە سەر لق ئەوا بەفیشەك وەڵامی خەڵك دەدەینەوە.

سەچاوەكەی مەكتەبی سیاسی وتی: یەكێتی لەبەرامبەر ئەو قسانەی پارتیدا داوای كردووە بەهێزێكی زۆر دەوری لق بگیرێت و پێشیانوتون كە ئەم خۆپیشاندانە بزوتنەوەی گۆڕان رێكی دەخات و پێویستە هەر پشێوییەك رووبدات ئەوان لێ ی مەسئول بن.

سەرچاوەكە وتی: لەنیوەڕۆی 12/5ەوە تەواوی ئەندام ئەندام لق و ناوچەكان و پاراستنی پارتی خرانە ئینزارەوە و لەناو لق و دەوری لقی 4 كۆكراونەتەوە و لەئامادەباشیدا بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە