کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابەت: ڕوونكردنەوە بۆ ڕای گشتى

Monday, 15/04/2013, 12:00



ئێمە وەك كۆمەڵێ مامۆستایان, لە قەزای شارەزوور لەسەرەتایى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە، وەك مامۆستا، بە و پەڕ ى دلسۆزى و خۆنەویستیەوە بە مەبەستى گۆڕانى سیستمى حوكمڕانى لە كوردستاندا و هێنانە ئاراى دادپەروەرى كۆمەڵا یەتى، بۆ ناو بزووتنەوەى گۆڕاندا كارمانكردوە، بە هیوایى ئەوەى مۆدیلێكى نوێ و جیاوازتر لەپارت و ڕیكخراوە سیاسیەكانى كوردستان بێتەئاراوە لەناو ئەم بزوتنەوە جەماوەریەدا، لە برى فرۆشتنى ڕابردوو بە گەنجانى ئەمڕۆمان . توانا و لێهاتوى گەنج و بەهرەكانیان لە بەرچاو بگیرێن و دوور بكەوینەوە لە تەكەتول، دەستەگەرى و خزم خزمێنە . لە ساڵى 2012 بەهۆى لابردنى ناوى دوو كەس لە مامۆستایان لە ناو ڕایەڵەى مامۆستایاندا كە ئەندام بوون، ئێمەش لە ئەم كارە بێ دەنگ نەبوین و پرۆسەى هەڵبژاردنى ڕایەلەیى مامۆستایانمان لە قەزاى شارەزوور ڕاگرت. بۆ خولى نۆێى هەڵبژاردنى ئەم ساڵ،كە بڕیارە 20\4\2013 ئەنجام بدرێت، هەمان هەڵەى پارساڵ دووباربوتەوە بەڵام بەشێوازێكى جیاوازتر،ئەویش زیادكردنى چوار ناو بۆ ڕاڵەى مامۆستایان كە ئەندامى ڕاڵى مامۆستایان نە بوون ، ئەمەش تەنها بەمەبەستى گۆڕینى باڵانسى هەڵبژاردن لە بەرژەوەندى خۆیاندا. بۆیە ئێمەش لە وكارە بێ دەنگ نابین، چونكە ئەم كارە ئەوپەڕى خەم ساردى و فەرامۆشكردنى كەسایەتى گەنجە لە ناوچەكەدا، بەهۆى باڵادەستى چەند كەسێك لەمەكۆى شارەزوور و بەكارهێنانى ئەو دەسەڵاتە بۆ بەرژەوەندى كەسى خۆیان. پاش نزیكەى پێنج ساڵ لە كاركردنمان لەم بزووتنەوەیەدا و سەرەڕاى بوونى چەندین سەرنج و تێبینیمان لە سەر چۆنیەتى بیركردنەوەو ئەداى كاركردنى مەكۆى شارەزوور، بەهەمان بیركردنەوەى ساڵانى رابردوو بەبێ ڕەچاوكردنى گۆرانكاریەكانى جیهان و ناوچەكە ،سەربارى ئەوەى چەندین جار بەراشكاوى ڕاى خۆمان پێ ڕاگەیاندوون ، بەڵام بێ ئەنجام بووە . تا كارگەشت بە ئەوەى تەكەتول و دەستەگەرى و ململانیەى توندى نیوان كەسانى خاوەن بڕوانامەكان لە گەڵ كەسانى بێ بڕوانامەو بەرژەوندخواز، لەهەمان كاتدا بەكارهێنانى بزووتنەوەى گۆران لە پێناوى مافى كەسى خۆیاندا، هەرچەندە چەندین جار لە ئاگاداركردنەوەى ژوورى پەیجورى ویاساى و هەڵبژاردن و تەنانەت رێكخەرى گشتى بزووتنەوەى گۆران بەمەبەستى چارەسەركردنى كیشەكان و راگرتنى هەژموونى كەسانێك لە ناوچەى شارەزوور،كەوا بزووتنەوەى گۆڕان بەلا رێدا دەبەن بەمەبەستى كەسى خۆیان و ڕێگریكردن لە چینى گەنج و پەراویزیازخستنیان لە كارى رێخراوەى تایبەت بەخۆیان، بۆیە ئێمەى مامۆستایان، لە ڕایەڵەى شارەزوورى بزووتنەوەى گۆران ، بەڕاى گشتى ڕادەگەیەنین ،كەوا لەمڕۆبەدواوە هیچ پەیوەندیەكمان بەڕایەڵەى مامۆستایانى بزووتنەوەى گوِران و بزووتنەوەى گۆرانەوە نەماوە ...
لەگەڵ ڕێزماندا....
1-گۆران عمر محمد
2-هێرش على عبداللە
3-لقمان ئەحمد یاوەر

15\4\2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە