مێلیشیاته‌کانی نێچیر هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خوێندکارانی زانکۆ.
Monday, 30/03/2009, 12:00
2052 بینراوە
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر:
رۆژی 310/3/2009 چه‌ته‌کانی نێجیر له ئاسایش و پۆلیس هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خوێندکارانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین.
هێرشه‌که له کاتێکدابووه که خوێندکاران به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی مه‌زنی DTP له باکوری کوردستان و تورکیا ده‌ستیان به زه‌ماوه‌ند گێڕان کردووه‌و به جۆش و خرۆشێکی زۆره‌وه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌یان پیرۆز کردووه ، به‌لام نێچیر بۆ رازیکردنی ژووری عه‌مه‌لیاتی "میت" له هه‌ولێر فه‌رمانی به چه‌ته‌کانی داوه بۆ هێرشکردنه‌سه‌ریان و بڵاوه‌پیکردنیان.
جێگائی ئاماژه‌یه له کاتێکدا گه‌له‌که‌مان له باکوری کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌داری سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا ، تورکیا نه‌یتوانی به‌ر بگرێت له زه‌ماوه‌ندگێڕانی خه‌ڵکی کوردستان ، که‌چی بنه‌ماڵه‌ی ریسوای بارزانی وه‌ک جاشیکی به‌وه‌فای ئه‌ردۆغان و گوول و له ژێر فه‌رمانی هۆبه‌ی"میت" له هه‌ولێر هێرشیان کرده سه‌ر خوێندکاران و زه‌ماوه‌نده‌که‌یان لێ ئاڵۆزکردن.
ده‌بێ بووترێت: بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ دڵخۆشکردن و پێکهێنانی خواستی دوژمنان له کوێ سه‌رکه‌وتنێکی کوردان هه‌بێت ، پیلان داده‌رێژن بۆ تێکدانی.