کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەگەرەکانی دوای هەڵبژردن!! - بەشی دووەم

Saturday, 12/10/2013, 12:00







پەلە پرۆزێی پلینیۆم...
دەبوایە هەر بەدوای نەخۆش کەوتنی مام جەلال و دیارنەمانی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی یەکێییەتی ئەم کارەی بکردایە...بڕیار دان لەسەر پلینیۆم بەو پەلە پەلیەو بێ داڕشتنی بەرنامەیکی تۆکمە پاش ئەو شکستەی هەڵبژاردنەکان هەندێک پێیان وایە: وەک دەرمانی هێور کەرەوە ..کەفو کوڵی ئەندامە ناڕازیەکان لەسەر ئەدای مەکتەب سیاسی بڕیارەکانیان کەمێک کەم دەکاتەوەو جارێکی تر شەرعیەتیان پێ دەداتەوە...
یەکێیەتی لانی کەم دەبوایە پێش هەڵبژاردەنەکانو کوەدەتاکەی ٣٠ حوزەیران ئەمەی بکردایە...
ئەوسا گەر بەم ئەنجامەش بگەشتینایە باشتر لەهەڵەو کەموکوڕەیکانیان تیدەگەیشتن..
ئەگەر قەولە پەند لە ڕابوردوو لانی کەم لەو شکستە چاوەروان نەکراوەی کەمکردنی دەنگەکانیان وەرگرن،،دەبێ پلینیۆمێکی شەفاف بکەن..نەکەونە داوی کوتلەو کوتلەکاری چەپڵە ڕێزانەوە..
دەبێت ئەمجارە چارەنوسی مام جەلال بە بوون نەبوون بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بکەنەوە.
چی تر کۆمەڵانی خەڵک و دۆستو ئەندامەکانیان لە چاوەڕوانیدا نەهێڵنەوە..لە کۆتایشدا مام جەلال چاک یان خراپ وەکوو هەر یەکە لە ئێـمە مرۆڤێکە (گۆشت و ئێسقان) دەبێت ئەو قەرزەی بداتەوە بە ژیان..
مام جەلالیش یەکەم سەرکردەو سەرۆک کۆمارو سکرتیر نیە کە نەخۆش دەکەوێت یاخود کۆچی دوایی دەکات
چارەنوسی مام جەلال هەرچیەک بێت ..چارەنوسی یەکێیەتی لەوە خراپتر نابێت.
هەروە ک چاوەڕێمان دەکرد..پلینیۆم بەکەمتر لە کاتژمێرێ کۆتایی هات بەبێ ئەوەی ڕێگا بەهیچ کەسێک بدەن قسە بکات...با ڕەخنەکان بۆ کاتی کۆنگرە بێت! بارام بەگ ووتەنی هەر لە شیرین خوادنەوە دەچوو نەک پلینیۆم.

گۆڕان نەیگۆڕی...
دروشمەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن لە زۆرشوێنی دونیا جیاوازن ، بەڵام لێرە جیاوازیەکانیان ئاسمان و ڕێسمان نێوانیانە...یەکێک لە سیفاتە خراپەکانی ئۆپۆزسیۆن لەم هەرێمەی ئێمەدا ئەوەیە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەو هەمووساختەو پێشێلکاریەوە قبوڵ دەکات، لەوەش خراپتر کە سندوقەکانی هەڵبژرادنی چوار ساڵ جارێکیش تاکە ڕێگای خەباتی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانیە لە کوردستان... کەواتە دێنەوە خاڵی سفر ودیسان دەست پێکردنەوە..
کێشەی ئێمـە بەتەنیا هەر بوونی دەسەڵاتێكی بنەماڵەیی و نا دیموکرات نیە. بەڵکو لەبەرامبەریشدا ئۆپۆسزیۆنێکی کاراو ئازامان نیە نەک هەرنەیتوانیوە پێش جەماوەر بکەوێت بەڵکوو کاتێک جامی توڕەیی ئەوان پڕ بوو ئەوان بە بەرنامە بەتاڵی دەکەنەوە وەک چۆن لە ڕۆژانی ١٧ی شوباتدا بینیمان....زوربەی زۆری خەباتیان لە کاری میدیایی چڕ کردۆتەوە، لەکاتێکدا ئەو فشارەی ئەوان لە ڕێگای میدیاوە دەیکەن دەکرێت لە ڕێگای کەناڵێکی بێلایەنوو ئەهلیشەو ئەنجام بدرێت، ئەوەی چەند ساڵە سایتی (کوردستانپۆست) بەم دەسەڵاتەی کردوەو ١٠ ساڵی تریش کەناڵەکانی ئۆپۆزسیۆن پێی ناگەن..کەچی کەدێنە قسە خۆیان بەتاکە فریادڕەس و ڕێچکە شكێن دەزانن وەک ئەوەی پێش ئەوان کەس نەیتوانی بێت بەرامبەر بەم دەسەڵاتە شتێک بڵێ...کوردستانپۆست و نوسەرەکانی توانینا بۆیەکەمجار پیرۆزی بنەماڵە نەک هەر بێننە ژێر پرسیارەوو بەڵکو سوک و ڕیسوای بکەن..ئەوەی ئێستا جار جارە لە ڕیگای مایکی ئازادو دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵکەوە دەیبیستن ئەوە بەرهەمی چەندین ساڵەی ئێمەیە کە ڕاستۆگۆیانەو ڕاشکاوانە بەڕەشمان ووت ڕەش و بەجاشمان وت خیانەتکارو نیشتمانفرٶش...
ڕێگە گرتنی لەتاڵانی و دەست بەسەراگرتنی هەموو جومگەکانی دەسەڵات هەرگیز لە ڕێگای هەڵبژاردن و پەرلەمانێکەو نابێت کەئەدای چەند ساڵەی شاهیدی ئەو ڕاستییەو قسانەی ئێـمەن....
ئیستا ئەگەرەکانی دوای ئەم هەڵبژاردنەش وا خەریکە دەردەکەون، ئەمجارە پێکهێنانی کابینەیەکی تری دەسەڵات ئەوەندە ئاسان نابێت..
ئەوەی تا دوێنی گۆڕان بانگەشی بۆ دەکردو دروشمی (دەیگۆڕین) یان بە گۆێی دەنگدەرو ئەندامەکانیدا دەدات دەبێ لانی کەمی جێ بەجێ بکەن..پارتیش بەم حاڵەی ئێستاوە وەک براوەی یەکەم.. هەر گیز ملکەچی داواکاریەکانی گۆران نابێت..چونکە بەبێ گۆڕانیش دەتوانێ کابیەنەکەی پێک بهێنێت..جارێکی تر گۆڕان هەڵدەنەوە باوەشی کەمال کەرکوکیەک یان ئەرسەلان بایزێک...کەواتە هیچمان بەهیچ نەکرد.
خۆ ئەگەر ئەگەری لاوزای کابینەی بنکە فراون بێتە واقیع! کە پارتی بەپلەی یەکەم خوازیاریەتی..ئەوە هەرچی وەزارەتوو دەزگا هەیە دابەشی دەکەن..گۆڕەپانێک بێ ئۆپۆزسیۆنێکی شەرمنیش لەبەردەماندا دەبێت.

ماویەتی..






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە